باخە¹/baxe: ن:[ ئاژ][ فار : باخە] پاماسی، ڕەقە، سێڵە، کیسەڵ.
{{ ەک / ێ / ێک / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەكە / ێ // ەکان / ەکێ }}
{
بەو دەننی فوراتە کە دەکا پەششە بە عەنقا
نەک لەو خومی نیلە کە دەکا باخە بە تیمساح
}{ نالـی} .
.
.
_________________________
باخە²/baxe: ن:[ کشت] باقە : کۆمەلێک گیا یان دەغل پێکەوە بەستراوە.
باخەبێن/baxeběn: نتـ:[کشت] باقەبێن، باقەبەست، باقەبەس.
باخەخواز/baxexiwaz: نفا: کەسێ کە بەخەرماناندا دەگەرێت و باخە گەنمی دەدەنێ.
.
.
__________________________
باخە³/baxe: ن: {{ ەک / ێ / ێک / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەكە / ێ // ەکان / ەکێ }} [ نخ] جۆرێک نەخۆشی یەک سمە.
.
.
__________________________
باخە4/baxe: ئان: دەنگ کەوتوو، دەنگ نووساو.
.
.
.
.