ڕەها/řeha: ن:[ ئاب][ فیز][ ماف][ هونەر] 

1 – بێمەرج، پەتی، تەواو، چەسپاو، خۆویست، دیکتاتۆر، ڕووت، سەرەڕۆ. [ ئینگـ : absolute] پێچەوانەی [ despotic , arbitrary]

2 – بێسنوور، بەرەڵڵا.  

ڕەها/řeh: ئان: ئالدەنگ، ئازاد، بەڕەڵا، بەربووگ( کرماشان)، چشتی ڕایی، ڕەک( زا).

ڕەهائێتی/řehaêtî: نتـ:[ ئاب] دەسەڵاتی، ڕەها، دەستەڵاتی دیکتاتۆری.[ ئینگـ : Absolutism]

ڕەهائی/řehî: نچ: ڕایی، ڕزگاڕی، بەڕەڵایی.

ڕەهاندن/řehandin: كتپ: ئازاداندن.

ڕەهابوون/řehabûn:كتن: بەڕەڵابوون.

ڕەهاخواز/řehaxiwaz: نفا:[ ڕەها+ خواز( خوازتن)] ڕەهاپەرست.

ڕەهاکردن/řehakirdin: كتپ: ڕایی كڕدن، بەڕەڵاكڕدن، ڕزگاڕكڕدن.

ڕەهایانە/řehyane: نتـ: بەڕەهایی، ئازادانە، سەڕبەستانە.

ڕەهایی/řehayî: نچ: ئازادی، بەڕەڵایی.

              هەندێک لە زاراوەکانی ڕەها               

بەرپرسیارێتی ڕەها/berpirsyarêtî řeha: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : Absolute liability]

بەڕەهایی/beřehayî: نچ:[ بە+ ڕەها+ یی] ڕەهایانە، ئازادانە، سەربەستانە. 

بەڕەهایی بێ بەش بوون/beřehayî bê beşbûn: نتـ:[ ئاب] بەتەواوی بێ بەش بوون. [ ئینگـ : Absolute destitute]

بەهای ڕەها/behay řeha: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : Absolute value]

پاڵەپەستۆی ڕەها/paľepestoy řeha: نتـ:[ فیز] پاڵەپەستی ڕەها : یەکسانە بەپاڵەپەستۆی گێچ + پاڵەپەستۆی ئەتمعسفیر یان پالەپەستۆی هەوا + پاڵەپەستۆی پێوەر.[ ئینگـ : Absolute pressure]{ ڕزگار بەکر وەلی، ل، ١٦٠}.

پێوانەی ڕەها/pêwaney řeha: نتـ: .[ ئینگـ : Absolute measure]

تەمەنی ڕەها/ temenî řeha: نتـ: تەمەنی ڕاستەقینە.[ ئینگـ : Absolute age, (actual age)]

جیاوازی ڕەها/ ciyawazî řeha: نتـ: .[ ئینگـ : Absolute difference]

خاوەندارێتی ڕەها/xawendarêtî řeha: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : Absolute ownership]  پێچەوانەی [ complete ownership]

دووبارەبوونەوەی ڕەها/dûbarebûnewey řeha: نتـ: .[ ئینگـ : Absolute frequency ]

ڕێچکەی ڕەها/řêçikey řeha: نتـ: [ ئای تی] [ ئینگـ : Absolute path]

زۆرینەی ڕەها/zorîney řeha: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : Absolute majority]

شوێن و کاتی ڕەها/şiwên û katî řeha: نتـ:[ ئینگـ : Absolute space – time ]

شێی ڕەها/şêy řeha: نتـ: بریتییە لە بارستایەک هەڵمی ئاو لەناو قەبارەیەکی دیارکراو لەهەوا، یەکەی پێوانەکەیشی گرام / م³ یە، جیاوازە شێی ڕەهای تێربوون بریتییە لە بارستەی هەڵمی ئاوی پێویست بۆ تێربوونی قەبارەیەکی دیاریکراو لەهەوا لە پلەی گەرمی دیاریکراودا.[ ئینگـ : Absoluti Humidity]{ زاراوەکانی ئاو، ل، 11}. 

کاتی ڕەها/katî řeha: نتـ: .[ ئینگـ : Absolute moments ]

کارامەیی ڕەها/karamey řeha: نتـ:[ ئاب]  [ ئینگـ : Absolute efficiency]

کاریگەرێتی ڕەها/karîgerêtî řeha: نتـ:[ ئاب] چالاکی ڕەها.[ ئینگـ : Absolute activity]

لادانی ڕەها/ladanî řeha: نتـ: لادانی تێكڕا.[ ئینگـ : Absolute deviation ]

لەپێشەوەبوونی ڕەها/le pêşewebûnî řeha: نتـ:[ ئاب] مافی خاوەن قەرز و خاوەن بەشە سەرەکییەکان کە لە پێش ئەوانی تر قەرزی خۆیان وەردەگرن.[ ئینگـ : Absolute priority]

لەرەلەری ڕەها/lerelerî řeha: نتـ: چه‌ندێتی، ژماره‌. [ ئینگـ : Absolute frequncy].

مەترسی ڕەها/metirsî řeha: نتـ:.[ ئینگـ : Absolute risk ]

هەڵەی ڕەها/heľey řeha: نتـ:[ ئینگـ : Absolute error ]

.

.

.

.