قەزوان/qeziwan: ن:[ ڕوو] بەن، بەنە( دارەبەن)، ڤەن( ڤەنی)، وەن( وەنی)، وەنەتەق، وەنەمشک، داربنیشت، دارچاچكە،  قەتەناز، قەزخووان( ئەردە)، قەزقان. قەسقان، قەزقەوان، قەسقەوان، قەسکەوان، قەسکووان( دەر)، قەسقووان، کەزان، کەزوان _ کزوان( کباک _ باد)، کەسکان : دارێكی خۆڕسكی سروشتی بەرزە، ئەستووریشی لە نیو مەتر زیاتر پان دەبێت كە قەدەكەی پڕە لە گرێ و لۆچ، لە مانگی گوڵان( ئایار) گوڵ دەردەكات. هەروەها لە مانگی گەلاوێژ/ كۆتایی ئاب، تۆو دەگرێت، قەزوان بەر لەوەی پێبگات، نەرمە و رەق نییە، دواتر کە پێدەگات و رەق دەبێت، لە پۆلێککردنی زانستی دا سەر بە خێزانی  سوماوییەکانە : Anacardiaceae.  بۆیە کاتێک دەخرێتە دەم دەبێت بشكێندرێت و کەسێک بیخوات كە دەم و ددانێكی باشی هەبێت و چونكە قەزوان رەقە و بەهێزە.[ ئینگـ : Pistacia atlantica ، Pistacia kurdica]

:: بنێشت لە بەری دارقەزوان دەگیرێت.

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
Kingdom  Division  Class  Order  Family  Genus Species
 شانشینی هۆبە  پۆل پلە  خێزان چەشن جۆر
 Plantae Magnoliophyta Rosids Sapindales Anacardiaceae

Pistacia

Pistacia kurdica
 جیهانی ڕووەک   کاسە تۆودارەکان   گوڵدارەکان  سابوونییەکان  سوماقییەکان پستاجییەکان   قەزوان
 تێبینی  
1 – گۆڕانکاری لە نێوان دەنگی( ز) و ( س) لە شێوەزاری هەورامی زۆر باوە، وەک چۆن لە ووشەی( قەزقان)و ( قەسقان) ڕوو دەدات.
2 –  گۆڕانکاری لە نێوان دەنگی( ق) و ( ک) هەیە لە نێوان شێوەزاری کرمانجی باکوور و شێوەزاری هەورامی وەک ( کەزان _ کەزوان _ کزوان)

قەزوانە فەریکە/qeziwane ferîke: نتـ:[ ڕوو] فەریکە قەزوان : قەزوانێکە تەڕ و ووشک نەبوو لە نێو دۆ و ترشیاتی دەکرێت بۆ خۆشی. قەزوان سوێر خوێش دەكرێت بۆ خواردن، یان بە ‏سەوزی دەكرێتە ناو دۆ و ترشیات

قەزوان سم/qeziwan sim: نتـ: درێشەیێکی تایبەتییە قەزوانی پێ دەسمرێت بۆ تەزبیح.

قەزوان ورد/qeziwan wrid: نتـ:[ ڕوو] بنەوشۆکە، مشک( هـ).

قەزوانی/qeziwanî: نچ:[ ڕەنگ][ هـ] ڕەنگی شین بۆرە. جۆرەکانی وەن لە کوردستان و ناوچەی زاگرۆس :[ لا : Pistacia mutica, pistacia khinjuk].

قەزوانی دەنگ گەورە/qeziwanî denik gewre: نتـ:[ ڕوو] درختێکە لە پستە دەچێت، گەڵایەکی بچوكی هەیە، ماددەی تەربێنتینی بنێشتی ليدەردەهێندرێت. بۆ مەبەستی پزیشکی و پیشەسازی بەکادەهێندرێت.[ ئینگـ : terebinth ][ لا : Pistacia terebinthus] 

قەزوانی مەستەکی/qeziwanî mesitekî: نتـ:[ ڕوو] لێنتیسک : جۆرێکە لە دار قەزوان، کە بەرەکی دەکڕێتە ناو گیراوەی ئارەقەوە، بەو ئارەقە بۆندارە دەڵێن : ئارەقی مەستەکی.[ ئینگـ : Lentisk , mastic]{ کەمالنامە، ل، 110}.      

بەرمێشک/bermêŝk: نتـ:[ ڕوو] جۆرە قەزوانێکی ناسک و پانە وەکو نیسک وایە لە جیگای سەخت شین دەبێت بۆ تەسبیح بەکاردەهێندرێت.

پەستک/pestik: ن:[ خوار] قەزوانێکی کوشراوییە، کە ڕۆنی پێوە نەمێنێت، مرۆڤان لە نێو دۆشاوی دەکەن و دەیخۆن، بە ووڵاخانیش دەدرێت.

بێمک/bêmik: ن:[ ڕوو] بنوشووکە، دارەبەن، شینۆک، قەزوانی شین، قەستەوان، وەنەشک: درەختێکە بەرەکەی خڕ و بچووکە، ڕەقە لە قەدەکەی ماددەیەکی ڕێسینی بۆن خۆشی( واتا : بنێشت) دەردەهێندرێت، بۆ مەبەستی پیشەسازی و پزیشکی بەکاردەهێندرێت.

بێمۆک/bêmok: ن:[ ڕوو] جۆرە قەزوانێکی ووردە.

توێکڵی قەزوان/twêkiľî qezwan: تـ:[ ڕوو]  لەناوچە کوردییەکانی تورکیا، توێکڵی قەزوان دەکرێتە( قاوە) و خەڵکێکی زۆر بە تامەزرۆییەوە دەیخۆنەوە.‏

جاچەكوێمانە/caçwk wêmane: نتـ:[ هـ] بنێشتی داربەن. 

خیخک/xîxik: ن:[ ڕوو][ کشت] شینۆک : جۆرێ قەزوانی وورد.

.

باشترین جۆری قەزوان بۆ دروستکردنی تەزبێح
 ئەبڵەق   ژمارە یەک : کە لە شاخەکانی کوردستان زۆرن.
 باینجانی
 بەرزنجە  ژمارە یەک : کە لە شاخەکانی کوردستان زۆرن.
 دەنک مۆر
 سادە 
 لاپان
 لاڕەشە
 لاسوورە
:: تەزبیح 101 دەنكە،
:: تەزبیح 400 دەنكە، ‏
.

.

.

.