خەم ¹ /xem: ن:

1 – [  نخ] ئاخ، ئالووس، ئانوو، ئاهێن(کباک) ئاهین، پاخاڤ، پەژ _ پەژارە، پەرۆش، پووشکوول، جەخار، خەفەت، داخ، دڵگری، دڵمان _ دڵمایی، دڵته‌نگی، رووگرژی، زڤڕی، سۆ _ سووێ، شاوو، کەسەر، کزی، کۆڤان _ کووڤان، کوڵ، مەینەت.[ ئینگـ : Gloom، Melancholy ] 

{

خەم خەلات مەن، خەم خەلات مەن

خەمکێش و خەمناک خەم خەلات مەن

}{-}.

2 – تاسە، ئارەزووی دیدار.

3 – نیگەرانی.

:: خەمت نەبێ ! : پشتی لێبکەرەوە.

{ تێبینی : ل شونا (غەم) تێ گۆتن}.

خەمان/xeman: ئانتـ: پڕ لەکوڵ و کەسەر، پڕلەخەم، خاڵەخە مە، مامەخەمە، کەسێ وە خەمی هەموو کەس دایە.

خەماویی/xemawîy: ئانتـ:[  خەم+ ئاویی] پڕلەخەم، خەم ئاوەر، خەمهێنەر، خەمگینکەر، مایەی دڵ تەنگیی، هۆی دڵتەنگیی.

خەمە/xeme: نتـ: خەمۆ.

خەمبار/xembar: ئانتـ:[ خەم+ بار] خەفەتبار، پەژار _ پەژارەدار _ پەژارەوار، دڵتەنگ، خەمداگرتوو، پەکەر( ل)، غەمناک، بارتەنگ، دڵمردوو، بنەستی.

خەمباربوون/xembarbûn: کتن:[ خەمبار+ بوون] پەژارەداربوون.  

خەمبارکردن/xem barkirdin: کتپ:[ خەمبار+ کردن] پەژارە دارکردن.

خەمباری/xembarî: نچ: خەفەتباریی، پەرۆشداری، داهێزان، خه‌مۆكهـ، ماتیی ( ناساق). [ ئینگـ : Depression]. 

خەمبوون/xembûn: کتن:[ خەم+ بوون] کەسەربوون، کوڵ بوون.

خەمخوار/xemxwar: نتـ:

1 – بەتەنگەوەبوو، بەتەنگەوە هاتوو، بەمشوور، خەمخۆر، خاڵەخەمە، خەمکەی خەمان، دڵسۆز، مامەخەمە، کوأی لێقەومان.

2 – خەفەتبار.

خەمخواردن/xemxwardin: کتپ: باربۆکردن، دەست گرۆیی کردن، بەپەرۆش بوون، پەرۆش بەخواردن، سوولێبوونەوە، دەست بە ئەژنۆخۆدادان، نیگەران بوون، خاترجەم نەبوون لە بابەت کەسێک یان تشتێکەوە.

خەمخوارین/xemxwarîn: کتن: خەمخواردن.

خەمخواریی/xemxwarîy: نچ: خەمخۆریی، خاڵەخەمەیی، دڵسۆزیی، مامەخەمەیی، مشوورداریی.

خەمخواریی کردن/xemxwarîy kirdin: کتپ، شر:[ ئد] خەمخۆریی کردن.

خەمخوەر/xemxiwer: ئان: دڵسۆز.

خەمداگرتن/xemdagirtin: کتپ:[ ئد][ خەم+ دا+ گرتن] تەمیان _ تەمین، خەمناک بوون، دڵتەنگبوون، دڵگیربوون.

خەمڕەواندن/xemřewandin: کتپ: شادکردن.

خەمرەڤاندن/xemrevandin: کتپ: خەم ڕەواندن.

خەمرەڤیندار/xemřevîndar: ئانتـ:

خەمڕەڤێن/xemřevên: ئانتا: خەمڕەوێن.

خەمڕەوێن /xemřewên: نتـ:[ خەم+ ڕەوێن]

1 – ئاودەنگیی، تەسەلادەر، خەملابەر، خەمنەهێڵ : چشتێک یا کەسێکە خەم و پەرۆشی بڕەوێنێت.

2 – وەڕوێڕکە، وەڕۆیڵکە، شاگرد، بەردەستێکەر.

خەمزەدە/xemzede: نتـ:[ هـ][ خەم+ زەدە] خەمبار، خەم لێدراو، بەخمپێکراو، خەمگین، خەمکێش( هـ).

{

خەم زەدەی خەم کێش خەفەت بارەنان

بەری بەیاوەر، دوور جەیارەنان

}{ مەولەوی}.

خەمسار/xemsar: ئانتـ:[ گەر][ خەم+  سار(سارد)] بێحاڵ، بێمەیل، خەمسارد

خەمسارد/xemsard: ئانتـ:[ خەم+ سارد] خەمسار، سستەپەلە، خۆلەکاربوێر، کەمتەرخەم، گوێ بەکارنەدەر، گوێ نەدەربەکار : ئەو کەسەیە لەکاراندا سست و تەمبەڵ بێت..[ ئینگـ : Apathetic ] 

خەمساردی/xemsardî: نچ: خۆلەکاربوێری، کەمتەرخەمی، بێگوێی.[ ئینگـ : Apathy ] 

خەمساری /xemsardî: نچ: خەمساردی.

خەمساری کردن/xemsardî kirdin: کتپ: خەمساردی کردن.

خەمکەی خەمان/xemkey xeman: ئانتـ:[ کە][ خەم+ کەی + خەمان] دڵسۆز، میهرەبان، خەمخۆر : کەسێکە خەم و پەرۆش بۆ هەموو لێقەوماوێکی بخووت.

خەمگیر/xemgîr: نفا: خەمگین.

خەمگیری/xemgîrî: نچ: خەمگینی.

خەمگین/xemgîn: ئانتـ، کتن:[ خەم+ گین] ئاخیین( رۆژک، کهـئەجین، بەپەرۆش، بڕەش(کباک )، بێکەیف، بێ نافسۆک، برامان(كباک)، پەرۆشدار، پەشێو، خدۆک، خەمبار، خەفەتبار، خەمخۆر، خەفەتخواردن، داماو، دڵگە، ڕامێن، شالـی، غەمگین، کەنەفت، کز، کۆڤاندار­ _ کووڤاندار، کووڵۆڤان، کوولک، هەژار : کەسێک کە لە سەرکەیف نیە و کەیف و سازنیە.

خەمگین بوون/xemgînbûn: کتن: پەرۆشداربوون.

خەمگین کردن/xemgîn kirdin: کتپ: پەرۆشدارکردن.

خەمگینی/xemgî: نچ :[ خەمگین+ ئی] پاخاڤ، کۆڤان، فەدووم، تەنگاڤی، پەژارە، جەخار، پۆزخێنی، مێزە، پەرۆشداری، خەمخوواری.

خەم لێهاتن/xem lêhatin: کتن:[ خەم+ لێ+ هاتن]

1 – ترسان، سڵ کردنەوە.

2 – [ ئد] ئەنجامی کار لە دڵدابوونەگرێ، سەری دنیا لهاتنەوە یەک.

خەمناک/xeminak: ئانتـ:[ خەم+ ناک] خەفەتبار، بێ نافسۆک(کباک)، پەرۆشدار، خاک بەسەر، خاکەسار، پەرێشان، بەدبەخت، چارەڕەش، لێقەوماو، خەمبار، دڵتەنگ، پەرۆشدار، نەچین.

خەمناک بوون/xeminak bûn: کتن: خەفەتخورادن.

خەمناکی/xeminakî: نچ: خەفەتباریی، خاکبەسەری، خاکەسەری، پەرێشانی، بەدبەختی، چارەڕەشێتی، لێقەوماوی، دڵتەنگی، پەرۆشداری، خەمباری.

خەمۆ/xemo: ئانتـ:[  خەم+ ئۆ] بەخەم، خەمە، خەمخوار.

خەمۆکە/xemoke: نتـ:[ نخ] ڕەشبینی، خەمۆکی، دڵتەنگی، دێپریسیۆن.[ ئینگـ : Depression].

خەمۆكی/xemokî: ن:[ نخ] ڕەشبینی، دێپریسیۆن، خەمۆکە. \\ خەندم

خەم و ئاوورپێچ بوون/xem û awur pêç bûn: کتن: پەرپتین(کباک).

خەم و خەفەت /xem û xefet: نتـ: باردڵ، باردۆخ، بارتەنگ، خەفەتبار.

خەمین/xemîn: ئانتـ:[  خەمگین] مەینەتبار، دڵتەنگ.

بێخەم/bêxem: ئانتـ:[ بێ+ خەم] شاد.

{

موشته‌ری وه‌ك من له‌مه‌یخانێ‌ كه‌ من

زۆربه‌یان شادو به‌كه‌یف و بێ‌ خه‌من

}{ هێمن}

.

.

_____________________________

خەم ² /xem: ن:

1 – پێچ _ پێچی شت، لوولیی.

2- چەم، چەماوە، چەمیاگ

:: ئەم دارە خەمێکی تیایە.

{

زولفەینی بە خەم مار و بە حەڵقەت وەکو عەقرەب 

شیعری لەف و نەشون، چ موشە وەش، چ مورەتتەب

} {نالـی}.

.

.

____________________

خەم³/xem: ن: چام : ڕەفتاری نازداری ناز و عیشوە.

.

.

.

.