بادەم ¹ /badem: ن:[ ڕوو][ پەهلەوی : vātām] بادام، باوی، بایەم، باگیڤ، باهیڤ_ بەهیڤ، چواڵە، قەوارۆک، بایەو، پیام، دەینەک، ڤامێرە( کباک _ زا)_ Vamêre : دارێکی هەمیشە سەوزە، تا پێنج مەتر بڵنددەبێت، گوڵەکانی پێش بەر دەپشکوێت بەرەکەی لەسەرەتاوە سەوزوناسکە بەچخالە بادەم گازدەکرێت و پاشان سپی و ڕەق دەبێت.[ bot : Prunus dulcis ]
بەرێکی چەورە و ڕۆنەکەی بۆ کاری پزیشکی و سابوون سازی بەکاردەهێندرێت، بەهۆي بووني هەندێک ماددە وەک کالیسیۆم و پۆتاسيۆم و ترشي فۆليک و ڤيتامينەکان سودێکی گەورەی هەيە بۆ تەندروستي دڵ هەیە.[ ئینگـ : Almond]
ناوهرۆکی بادەم vamêre له 100 گرامدا |
||
هێزی وزە | 530 کالۆری | |
پرۆتین | 21 | |
چەوری | 40 | |
کاربۆهیدرات | 29 | |
ڕیشاڵ ( کەپەک ) | 10 | |
ئاو | 8 | |
کانزاکان | کالیسیۆم | 260 |
ڤیتامینەکان | E ڤیتامین | α-TE 24 |
B1 ڤیتامین : thiamin | 0,275 mg | |
B2 ڤیتامین : riboflavin | mg 0,80 | |
C ڤیتامین | mg o,8 |
بادەم دوو جۆری هەیە |
بادەمی شیرین بۆ رەوانی باشە |
بادەمی تاڵ ژەهراوییە. بۆ نەخۆشی گەری زۆر باشە.[ Bot : Amygdalus amara]. |
بادەمەتاڵە/bademetaľe: نتـ:[ بادەم+ ئە+ تاڵ+ ئە] درەختێكە لقەکانی ڕەق و ڕێکن لەکوردەوارییدا گۆچان و دارتیری یان لێدروست دەكرد.[ ئینگـ : iron wood]
بادەمچە/bademçe: نتـ:[ ڕوو][ بادەم+ چە( بچووک)] چەقالە.
بادەمی/bademî: نچ: هەر شتێک لە شێوەی بادەم بێت.
:: شێوە بادەمی.[ ئینگـ: almondshaped]
هەندێ لە جۆرە جیاوەزەکانی بادەم |
بادەمی تاڵ/ bademî taľ: نتـ:[ ڕوو] بادامەتاڵە، بەرەبایەف، چەقالەی تاڵ، داروام، دانگۆ، هەرجن : بەدی دارێكی كێوییە، خوەش دەكرێت و دەخوڕێت، ئەگەر لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکرێت كۆڵنجی هەبێت بیخوات بۆی باشە، درەختێكە لقەكانی ڕەق و ڕێكن لەكوردەوارییدا گۆچان و دارتیری یان لێدروست دەكرد.[ Bot : Amygdalus communis l].
بادەمی خاكی/bademî xakî: نتـ:[ ئاراجید] بادەمی ژێرزەوی، گیایەكی یەكساڵە نیو مەتر بڵند دەبێت، بەرەكەی ڕۆنی لێ دەگیڕێت و پڕە لە ڤیتامین A ،B ، D.
بادەمی زەوی/bademî zewî: نتـ:[ ڕوو][ بادەم+ ئە+ زەوی] سمڵی شیرین، وەنەشامی، بادەمی زەمینی، باوی زەوی : جۆرە ڕووەكێكە گوڵ و تۆی نیە، ڕەگەكەی سەڵكی قوپاوی بچووكی ڕەشی چەوری پێوەیە، دەخورێت.[Bot: Arachis Hypogaea. Leguminosae].
بادەمی شامی/bademî şamî: نتـ:[ ڕوو] بادامی زەوی، بادەمی زەوی : ئەم جۆرە بادەمە لەئەمەریكاوە بڵاوبووتەوە، بەرەكەی ڕۆنی زۆرە، پرە لە ڤیتامینی : B، D، وە فسۆر و كالیسۆمی زۆرە.[ Bot: Cyperus Officinalis].
بادەمی شیرین/bademî şîrîn: نتـ:[ ڕوو] خواردنی بادامی شیرین بۆ نەمانی كۆكە و سافكردنی سینگ زۆر باشە، بەتایبەتی ئەگەر لە گەڵ هەنجیر بخوڕێت مرۆڤ قەلەو دەكات، چاوتیژدەكات، كۆڵنج لادەبات، هەروەها بۆیەكێكیش باشە سەگی هارگرتبێتی.
بادەمی كێوی/bademî kêwî: نتـ:[ ڕوو] ئەرژەن. لە ناوچە ناوەندی ساردەكانی كوردستان دەڕوێت، بەرەكەی ڕوون نیە، كەمێ تەڵخە – بەڵام ناوكەكەی شیرینە و بۆ خواردن بەكاردێت.
تێبینی |
سوكرات و رازی وەک داروو بەكاریان هێناوە بۆ نەخۆش [.Bot : Amygdalus Lycioides spach] |
بادەمی هاڕڕاو/bademî hařiřaw: نتـ: ئاردی بادەم كە دەكرێت بە ماسیپان.
بادەمی هیندی/bademî hindî: نتـ:[ بادەم + ی+ هیندی] دارێكە گوڵی سپی دەگرێت و بەرەكەی هێلكەیی یە، بۆ بەهێز كردنی گەدە و سک ڕۆیی زۆر چاكە.
بادەمستان/bademstan: نتـ: جەنگەڵێک لە داری بادەم.
ڕۆنی بادەم/řonî badem: نتـ: لە کارگە ڕۆنە بادەم دەگیرێت لە دەنکی بادەم. هەم بۆ خواردن دروست کردن و هەم بۆ چەورکردنی پێست بەکاردەهێندرێت.
شیری بادەم/şîrî badem: نتـ: بۆ بەدەستهێنانی شیری بادەم پێویستیمان بە 150 گرام بادەمی وشکە و بۆ شەوێک لە ناو ناو بخوسێندرێت تا نەرم دەبێت، پاک بکرێت. باشان دەکرێتە بلێندەرێکەوە لەگەل لیترێک ئاو، پاشان لیتێک شیری بادەم دەست دەکەێت. بۆ نموونە شیری بادەم دەکەرێتە دۆندرمە و ئایس کرێم.
کەرەی بادەم/kerey badem: نتـ: بۆ ئامادەکردنی کەرەی بادەم پیویستیمان بە 200 گرام بادەمە بۆ چەند خولەکێک لەسەر تاوە گەرم بکرێت یان نەرم بکرێت، پاشان بخرێتە ناو بلێندەرێکەوە تا کورد دەبێت وەک ئارد و دواتر وەک کەرە خەست بێت. [ ئینگـ : Almond Butter].
.
.
___________________________
بادەم ¹ /badem: ف:[ بادان][ باری کەسی یەکەمی تاکە لە دۆخی ئایندەدا][ بادەم، بادەیت، بادەی …..].
{
شەوانە هاونشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بەبا دەم
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من
سەری شوشەی شەراب وا چاکە بادەم
}{ هێمن}
.
.
________________________________
بادەمی/bademî: نچ:[ ئەند] پیشەیی: زاراوەیەكی ئەندازەییە كە لە چوارگۆشەیەک هەر چوارگۆشەكانی بەرامبەر یەیەک هاوسەنگ بن.
.
.
.
.