قەوارۆک/qewarok: ن:[ ڕوو] بادام _ بادەم، باوی، باهێڤ _ بەهیڤ، باێەم _ بایەم، بایەو، پیام : دارێکە تا پێنج مەتر بڵند دەبێت، گوڵە کانی پێش بەر دەپشکوێت بەرەکەی لە سەرەتاوە سەوز و ناسکە بە چخالە بادەم گاز دەکرێت و پاشان سپی و ڕەق دەبێت. بەرێکی چەورە و ڕۆنەکەی بۆ کاری پزیشکی و سابوون سازی بەکاردەهێندرێت. پڕە لە ڤیتامینی A، B و کالیسیۆم . بادەم دوو جۆری هەیە.[ Bot : Amygdalus amara].
| پۆلێنکردنی زانستی | ||||||
| فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
| جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | گوڵییەکان | گوڵ سوورەکان | قۆخییەکان | قەوارۆک |
.
.
.
.