کاغەز/kaẍez: ن: قاقەز، كاغد : Kaıde( زا)، كاخد : Kaxıd ( كباك) : گیراوەیەکە لە ڕیشاڵی ڕووەکی( سیلیلۆز :  (C6H10O5)n )سازدەکرێت و پاندەکرێتەوە، بەکاردەهێندێت بۆ لە سەر نووسین.[ ئینگـ : paper].

.

                گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی کاغەز         

کاغەزی چاپەمەنی/kaẍezî çapemenî: نتـ:[ ڕۆژنا][ کاغەزی+ چاپەمەنی] کاغەزێکی تەنکە، مەترێكی چوارگۆشەی لە نێوانی 44 بۆ 120 گرام دەبێت. بەکار دەهێندرێت لە چاپەمەنی ئۆفسێت دا، سوودی لێوەردەگێرێت بۆ دەفتەر و پەرتووک.  

کاغەزی پالاوتن/kaẍezî paľawtin: نتـ:[ کاغەزی+ پاڵاوتن] کاغەزی فلتەر : جۆرە کاغەزێکە بۆ ئامادەکردنی قاوە و جیاکرنەوەی گیراوەی قاوە لە تڵپی قاوە. [ ئینگـ : filter paper].

کاغەزی پێچانەوە/kaẍezî pêçanewe: نتـ:[ کاغەزی+ پێچانەوە] [ ئینگـ : paper wrapping].

کاغەزی توالێت/kaẍezî tiwalêt: نتـ: کاغەزێکە کە ئەستوورترە لە کاغەزی دەستەسر بۆ خۆ پاککردنەوە لە توالێت.

کاغەزی دەستەسڕ/kaẍezî destesiř: نتـ: کاغەزێکی زۆر تەنک و ناسکە، بەکاردە‌یندرێت بۆ دەست و دەموچاو سڕین.

کاغەزی ڕۆژنامەوانی/kaẍezî řojnamewanî: نتـ:[ ڕۆژنا]  کاغەزێکی تەنكی سفتە، دەتوانێت شلەمەنی زوو بمژێت.  

کاغەزی سێلۆفان/kaẍezî sêlofan: نتـ:[ کاغەزی+ سێلۆفان] جۆرە کاغەزێکە لە نایلۆن دروست دەکرێت، سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ بەرگاندنی خۆراک.[ ئینگـ : paper cellophane].

کاغەزی شووشەیی/kaẍezî şûşeyî: نتـ:

کاغەزی كارتۆن/kaẍezî karton: نتـ: [ ڕۆژنا] کاغەزێکە بە شێوەی جیاواز ئەستووراییەکی دەگۆڕیت و  بۆ زۆر مەبەست بەکاردەهێندرێت.

کاغەزی گۆڤاری/kaẍezî govarî: نتـ:[ ڕۆژنا]  جۆرە كاغەزێکە كە نزیکە لە کاغەزی ڕۆژنامەوانی، بەڵام سفتتر و بریقەدار ترە.   

کاغەزی گوڵەبەڕۆژە/kaẍezî guľebeřoje: نتـ:[ کاغەزی+ گوڵەبەڕۆژە] تێکەڵەیەکە توانای توانەوەی هەیە لە ناو ئاودا بە شێوگی جیاجیا پاکژدەکرێتەوە لە کەڤز( Lichen). ئەم تێکەڵە ژمارەی تۆمارکراوی CAS 1393-92-6 ـە. بەرەڤاژۆی هەڵمژین بە شێوەیەکی ئاسایی لەڕێگای کاغەزی پاڵاوتنەوە دەستدەکەوێت کە هیمایەکە بۆ ئاست( power of hydrogen or pH) کەی. پێوەری پلەی ترشێتی لە مژاکەکەدا. ڕەنگی گەڵای گوڵەبەڕۆژە لە شێنەوە دەگۆردرێت بۆ سوور تووشی ترشێتی بێت و لە ڕەنگی سوورەوە دەگوڕدرێت بۆ سوور گەر بەر تفت( ئەلکالی) بێت.  بۆیەکەم جار لەلایەن زانای کیمیایی ئیسپانی ئارنالدووس دی ڤیلا نۆڤا : Arnaldus de Villa Nova لەساڵی 1300 زایینی دۆزرایەوە. [ ئینگـ : paper litmus].

کاغەزی لیتمووس/kaẍezî lîtmûs: نتـ: کاغەزی گوڵەبەڕۆژە.

کاغەزی وێنەگرتن/kaẍezî wênegirtin: نتـ:[ ڕۆژنا]  كاغەزێکی تەنكە، كێشی كاغەزە بریقەدارەکە لە نێوانی 70، 75، 80 گرام دەبێت بۆ هەر مەترێكی چوارگۆشە. [ ئینگـ : photocopy paper].  

.

کاغەزساو/ kaẍezsaw: نفا:[ کاغەز+ ساز( سازاندن)] ئەو كەسەی كە پیشەی ئامادەکردنی كاغەز بێت.

کاغەزهێن/ kaẍezhên: :

کاغەزە داراییەکان/kaẍezî darayiyekan: نتـ: [ ئاب]

کاغەزی دارای/kaẍezî daray: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : securities, debentures]

کاغەزی دارایی کەم بەها/kaẍezî darayî kem beha: نتـ:[ ئاب] کاغەزی دارایی کە بەهاکەی کەمتر بێت لە 100 دۆلارە.

پارەی کاغەز/parey kaẍez: نتـ: [ ئاب] [ ئینگـ : bill, banknote]

کاغەزی دیوار/kaẍezî dîwar: نتـ:

:: کاغەزی دیوار لەشێوەی بەردی سروشتی.

.

.

.

.