بازنە/bazine: ن:[ بازن+ ئە][ کەرەستە][ بیر]
1 – هێلێکی چەماوەی داخراوی ڕێکە : تەووق، چەمەر _ چەمەرە، چغز، خەلەک، خڕ، نیگین.
2 – دەستبەن، واژڕۆ، مۆر.[ ئینگـ: Circle].
3 – بازن.
بازنەگاس/bazinegas: نتـ: ئاڵقەیەکی ئاسنە لە کووپەی گاسنی درزدار دەخرێت بۆ ئەوەی لێک نەبێتەوە.
بازنەیی/bazineyî: نچ:[ بازنە+ ئیی] ئەوەی پێوەندی بە بازنەوە هەبێت، لە شێوەی بازنە بێت.[ ئینگـ: circular]
بازنەی پۆلی باشوور/baziney oplî başûr: نتـ: بازنەی جەمسەرەی باشوور: کە 23,5 پلە لە پۆلـی باشووری گۆی زەوی یەوە دوورە.: Antarctic Circle. تەماشای ئۆقیانووسی بەستووی باشوور بكەن.
بازنەی پۆلی باکوور/baziney polî bakûr: نتـ: بازنەی جەمسەری باكوور: کە 23,5 پلە لە پۆلـی باکووری گۆی زەوی یەوە دوورە. : Arctic circle. تەماشای ئۆقیانووسی بەستووی باکوور بكەن.
بازنەی چەمەری/baziney çemerî: نتـ: بازنەی سەهۆڵ بەندی.
بازنەی چێوەی/bazineyçêweyî: نتـ:[ ڕوو] چینێکە لە خانەی دیوارتەنک کە دەکەوێتە نێوانی شانەی گەیاندن و توێی ناوەوەی لەڕەگ و قەدی داردا.
بازنەی زەوال/baziney zewal: نتـ:[ کەش][ بازنەی+ زەوال] بازنەی نیوەڕۆ.
بازنەی کارەبای/baziney karebay: نتـ:[ فیز][ بازنەی+ کارەبا] بازنەیەکە بریتییە لە ستووگەی لێشاوی کارەبا لە یەکێک لە جەمسەرەکانی سەرچاوەیەکی کارەبای وەک پاتری، دینەمۆ دێتە دەرەوەو بەناو تەلی بەرهەڵستی داتێپەر دەبێت و دیسانەوە دەگەرێتەوە بۆ جەمسەرێکی تر بە سویچ دەکرێتەوە و دادەخرێت.
بازنەی کەڵوەکان/baziney keľwekan: ن:[ فەل] بازنەی بورجەکان : وێنەی بازنەیەکی کراوەبە 12 بەخشەوە، هەربەشەی وێنەی کەڵویەکی تێدایە.
بازنەی نیوەڕۆ/baziney nîweřo: نتـ:[ کەش] بازنەی زەوال : گەورەترین بازنەیە لە ئاسماندا کە بە هەر دوو پۆلی باکوور و باشوورەوە تێدەپەڕێت و لە کاتی نیوەڕۆدا کە هەتاو بەهەموو شوێنێک بەستوونی دەکەوێت.
پەیژەی نیوەبازنەیی/peyijeî nîwebazineyî: نتـ:[ ئەند] نەردەوانی نیوە چخزی.[ ئینگـ: half pace stair].
چێوەی بازنە/çêwey bazine: نتـ:[ ئینگـ: circumference].
دەرەبازنە/derebazine: نتـ: بازنەی دەوردەر.[ ئینگـ: circumscribed circle].
کەناڵی نیوەبازنەیی/kanaľî nîwebazineyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: semicircular canals].
نیوەبازنە/nîwebazine: نتـ:[ بیر][ نیو+ ئە+ بازنە] نیڤ چغز، نیوگۆڤوەند _ نیوگۆڤەندەك، نیڤ خەلەك، نیڤ چەمەرە. [ ئینگـ: Semicircle].
نیوەبازنەیی/nîwebazineyî: ئانتـ:[ بیر][ نیو+ ئە+ بازنە] نیڤ چغزی، نیوگۆڤەندەك، نیڤ خەلەكی، نیڤ چەمەرەیی. [ ئینگـ: Semicircular].
.
.
.
.