تۆف¹/tof: ن:[ كەش][ ڕەوا، سوور]

1 – بۆران، باپیلیسك، گێژەلۆكە، باكووزیرك باوبۆران، كڕێوە، بادەوە، با دەڤ، بەیەوە : بای زۆرسەردی زمستان، سۆزەی سەرما : بایەكە خێرایەكەی نزیكەی 68 میل دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

2 – تووشی گەرمای سەخت، چەقەی گەرما.

{

چه‌نی تۆف تاف شنه‌‌و شه‌تاوا

ته‌قه ‌و چه‌قچه‌قه‌ی گرمه ‌و ئاساوا

}{ سیامه‌ند هه‌ورامی}

.

تۆفان/tofan: ن:[ كەش][ کورد لە زمانی عەرەبی یەوە وەری گرتووە : طوفان، عەرەبیش لە زمانی گرێکی وەرگرتووە : Τυφῶν، typhoon]

1 – لێمشت، با هۆز، لافاو : شێوانی هەوا و بای توند كە وێرانیی پێكبێبی.

2 – فەرتەنە و شێوانی دەریا.

3 – [ لە میتۆلۆژیای گرێكی دا] دوا كوڕی گایە: Gaia یە، كە باوكی تارتارۆس: Tartarosـە، بەترسناكترین ئەژدیها دەناسرێت، هەوڵداوە زێوس: Zeus لە ناوبەرێت، بەڵام زێوس زیندانی كردووە لە چیای ئێتنا: Etna.

4 – ڕەشەبای دەریایی، کرێوە.[ ئینگـ : Hurricane].

تۆفانی نووح/tofanî nǔĥ: نتـ: بارانێكی زۆر كە خودا لە سەردەمی نووح دا باراندی و بوو بە هۆی چوونە ژێر ئاوی ویشكایی و تەنیا نووح و هاودەمەكانی ڕزگاریان هات.

تۆفانی بەفر/tofanî befir: ن:[ كەش] باندەر، كڕێوە.

{ تێبـ: مامۆستا گیوی (تۆف دان)ی نووسیوە بۆ لەنێوچوون، ڕەنگە ( توف)سووكەڵەی تۆفان بێت}.

تۆفانی تۆزی/tofanî tozî: ن:[ كەش].[ ئینگـ : Duststorm].

تۆفدان/tofdan: كتپ: لەنێوچوون، نەمان.

تۆف و كڕێوە /tof ǔ kiřěwe: نتـ:[ تۆف+ و+ كڕێوە] باكووزیرك(باد)، باوبۆران، بادەوە، بای زۆرسەردی زمستان، سۆزەی سەرما. 

.

.

_______________________

تۆف ²/tof: ن: [ ڕوو] بەووز، داربی، بڤز، (دارە_داری) بووز، دارتۆفانە، ناڕەوەن، بزۆ، دارەقەیسی ڕەشە:

جۆرە دارێكی گەورەیە، وەك توو، بەڵام گەڵای باریكترە، بەرەكەی قۆزاخەیە و بڕە لە مێشوولە.

تۆفانە/tofane: نتـ:[ ڕوو] دار تۆفانە، ناڕەوەن، دارەبووز، بەووز، بزۆ، بوور، بووز: دارێكی خۆڕسكە، زۆر بەرز نابێتەوە و لە

مێشەو دارستان و لێرەوار دەڕوێت، گەڵاكانی وەك گەڵای توووایە. لق و پۆی تێكچژراوە، كاتێك گەڵای هەبێت وەكو كۆپەڵی بەسەر دار كە وە دیار دەبێت. قۆزاخەیەك دەگرێت گەرای مێشوولە لەخۆ دەگرێت. بۆیە پێ دەگوترێت دار مێشوولە، لە كوردستان زۆرە و پتر بۆ سووتاندن كەڵكی لێوەردەگرن.[ Bot : Ulmus].

.

.

_____________________________

تۆف ³/tof: ن:

1 – [ هـ ] هەڕەت، جەنگە، تاف، دەم، كات.

2 -[ كباك] دەستە، هەمیشە.

3 – هەڤرات، وێچوو، ئاسا.

تۆف بوون/tofbǔn: كتن: وێچوون. هەڤراتی، لێكتدن.

تۆف كرن/tof kirin: كتپ: لێچوواندن، شوبهاندن، بەرهەڤدان.

تۆفاڵ/tof: نتـ:[ ئەردە] تڵپە، ژەنگ و تووێژی مس. .

.

.

.

.