کولێرە/kulêre: ن:[ خوار] ئەستوورک، ئەستۆرک( فە)، پاتۆ _ پاتۆكە، سەوک، ستۆرک، کۆڵوی نان، هەویری لە تەندووردا سووتاوو.
:: کولێرە و ماستی مەڕ.ا
:: بەدوعای سەگ کولێرە نابارێت.
کولێرەبەرۆن/kulêrebeřon: نتـ:[ خوار] ناسكەنان، ناوساجی، بچرک، پچرک، ئەستورک.
کولێرەجۆ/kulêre co: نتـ:[ خوار] کولێرە هەرزن.
کولێرەچەورە/kulêreçewire: نتـ:[ خوار] کولێرەیەکە بەرۆنەکەرە چەورکرابێت.
کولێرەی بەقیمە/kulêrey beqîme: نتـ:[ خوار]
کولێرەی بچکۆلە/kulêrey biçkole: نتـ: پەپە.
کولێرەی بچووک/kulêrey biçûk: نتـ:[ خوار] پەڵۆکە : کە منداڵ سازی دەکات.
کولێرەی پەنجەکێش/kulêrey penicekêş: نتـ:[ خوار] جۆرە کولێرەیەکی درێژە، کەهێلکە و کاخڵی و ڕەشکەی بەسەردا هەڵدەسوون.
کولێرەی گاڵگاڵی/kulêrey gaľgaľî: نتـ:[ خوار]
کولێرەی ناوەشکێنە/kulêrey naweşikêne: نتـ:[ خوار][ کباک] پچڕک.
پەپۆکە/pepoke: نتـ:[ خوار] کولێرەی بچووک : کەمنداڵ سازی دەکات.
پچڕک/piçiřik: ن:[ خوار][ کباک] کولێرەی ناوەشکێنە.
پشتبەسێل/piştbesêl: نتـ:[ خوار][ کباک] جۆرە کوڵێرەیەکە کەلەسەرساجی و لەسەر پۆڵووان دانرابێت و بەهێلکەو چەوری دروستکرابێت.
.
.
_______________
کولێرە/kulêre: ن:[ خوار] کلووە بەفری درشت.
.
.
.
.