کولێرە/kulêre: ن:[ خوار] ئەستوورک، ئەستۆرک( فە)، پاتۆ _ پاتۆكە، سەوک، ستۆرک، کۆڵوی نان، هەویری لە تەندووردا سووتاوو.

:: کولێرە و ماستی مەڕ.

:: بەدوعای سەگ کولێرە نابارێت.

کولێرەبەرۆن/kulêrebeřon: نتـ:[ خوار] ناسكەنان، ناوساجی، بچرک، پچرک، ئەستورک.

کولێرەی بەقیمە/kulêrey beqîme: نتـ:[ خوار]

کولێرەی بچکۆلە/kulêrey biçkole: نتـ: پەپە. 

کولێرەجۆ/kulêre co: نتـ:[ خوار] کولێرە هەرزن.

کولێرەچەورە/kulêreçewire: نتـ:[ خوار] کولێرەیەکە بەرۆنەکەرە چەورکرابێت.

کولێرەی بچووک/kulêrey biçûk: نتـ:[ خوار] پەڵۆکە : کە منداڵ سازی دەکات.

کولێرەی پەنجەکێش/kulêrey penicekêş: نتـ:[ خوار] جۆرە کولێرەیەکی درێژە، کەهێلکە و کاخڵی و ڕەشکەی بەسەردا هەڵدەسوون.

کولێرەی گاڵگاڵی/kulêrey gaľgaľî: نتـ:[ خوار]

کولێرەی ناوەشکێنە/kulêrey naweşikêne: نتـ:[ خوار][ کباک] پچڕک.

پەپۆکە/pepoke: نتـ:[ خوار] کولێرەی بچووک : کەمنداڵ سازی دەکات.

پشتبەسێل/piştbesêl: نتـ:[ خوار][ کباک] جۆرە کوڵێرەیەکە کەلەسەرساجی و لەسەر پۆڵووان دانرابێت و بەهێلکەو چەوری دروستکرابێت.

.

.

_______________

کولێرە/kulêre: ن:[ خوار] کلووە بەفری درشت.

.

.

.

.