خان ¹ /xan: ن:[ بیا][ وشەیەکی مەغۆلی و چینی یە] نازناوی دەستەلاتداران و پیاوی گەورە و بە دەستەلاتەی مەعۆلەکان بوو.
خانخانە/xanxane: ئانتـ: شایانە، شاهانە، میرانە.
خانەدان/xanedan: نتـ: خانزاد، گەورەپیاو، بنەماڵ، تۆرن، كابۆش، هیر:
1 – خێزانێک لە خێزانەكانی خێلێک.
2 – كەسێک لە بنەماڵەیێكی گەورەی دیاربێت.
خانەدانی/xanedanî: نچ: تۆرنی، كابۆشی.{ گیوی. ل. 254}.
خانەزاد/xanezad: ن: خانەدان، گەورەماڵ، خانزاد، تۆرن، كابۆش.
خانەزادی/xanezadî: نچ: خانەدانی.
خانەوادە/xanewade : نتـ:[ خانە+ ئە+ وادە] بار، بنەماڵە، بندار( كباک)، پەرگال، خانەدان، خانەزاد، زار و زێخ، جێنشین، ماڵبات، مرۆڤانی، نووێنەر.[ ئینگـ : Family]
خانەوادەیی/xanewadeyî: نچ:[ خانەوادە+ ئی] بنداری( كباک)، نووێنەری، بناوانی _ بنەوانی.
خانباجی/xanbacî: نتـ:[ خان+ باجی] سێ تێ( هـ)، خوشكی مێرد، شوو خوشک، دش.
خانزاد/xanzad: نتـ:
1 – خانەدان، گەورەماڵ، بنەماڵ.
2 – [ نێو] نێوی ئافرەتانە.
خانم/xanim: نتـ:[ خان+ م]
1 – یای( هـ)، یایە، خات _ خاتوون، خانم خاس، بیبی( تور).
2 – [ خان + م( ڕاناوی كەسی یەكەم)] ئەی گەورەی من؟.
خانمخاس/xanimxas: ئانتـ:[ خان+ خاس] خاتوون.
خانمانە/xanimane: نتـ: یایانە، بانووانە، خاتانە.
خانومان/xanǔman: ئانتـ:[ خان+ و+ مان]
1 – خانەدان، لە بنەمالەی ناودار، لە خێزانێكی ئابڕوودار.
2 – سەلار، لەسەرخۆ، هێمن، هێدیی.
3 – جوان، بێنەنگ.
خانمی خانمان/xanimî xaniman: نتـ: بیبی خانم.
.
.
_______________________________
خان ² /xan: ن:[ سەز] خەتی ناو لوولەی تفەنگ. شوێن شوێنی ناو لوولەی چەكی گەرم.
:: خانی تفەنگ.
.
.
______________________
خان ³ / xan: ن:[ ئەند][ ئاڤێستا : Ax : خا، خان. lx]
1 – خانوویەكی گەورەیە، چەند دووكانێكە لە نێو حەوشێكدا بازرگانییان تێدا دەكرێت.
2 – كاروانسەرا : خانوویەكی گەورەی هۆدە هۆدەیە، مرۆڤی تێدا دەحەسایەوە بۆ ماوەیەک، هەروەها لە تەوێڵەكەی كەر و وولآخی بەرزەی تێدا دەحەسایەوە.
خانە/xane: ن:[ ل][ خان+ ئە]
1 – ماڵ، بچووكی خانە.
2 – خەت دراوی چوارگۆشە.
خانە بەكۆڵ/xane bekoľ: ئانتـ :[ خانە+ بە+ كۆڵ] ئاوارە، بێلانە، بێماڵ، لانەواز.
خانەبگیر/xanebigîr: ئانفا:[ ڕامیا][ خانە+ بگیر( گرتن)] بەیدەست، بەیدەستكراو، خانەشاریی : گرتنی یەكێک و بەردەست كردنی لە خانووی خۆیدا، لەماڵی خۆدا بەیەخسیرگیراو. یان لە ژێرچاودێریی پیاوی میریی لەماڵی خۆدا.
خانەبگیركردن/xanebigîrkirdin: كتپ:[ خانە+ بگیر+ كردن] بەیدەست كردن، دەست بەسەرداگرتن( مرۆڤ لە خووی خۆیدا)، ژێرچاودێریی كردن لەلایەن میری یەوە، لەماڵی خۆدا بەیەخسیرگرتن.
خانەبێزار/xanebězar: ئانتـ:[ خانە+ بێزار] بەڕەڵا، لەماڵی خۆ وەڕس، لەماڵەخۆوەڕز.
خانەتۆرە/xanetore: نتـ: خانووچكەی منداڵان.
خانەتوولایی/xanetǔlayî: نتـ:[ واز] خانووچكە، گەمەیەكی منداڵانە.
خانەخراپ/xanexirap: ئانتـ:[ خانە+ خراپ]
1 – بێبەخت، كڵۆڵ.
2 – ماڵ وێران.
خانەخراپی/xanexirapî: نچ:[ خانەخراپ+ ئی] ماڵ وێرانی.
خانەخووە /xanexǔe: ئانتـ:[ كباک][ خانە+ خووە] خانەخووێ.
خانەخووەیی/xanxǔeyî: نچ:[ كباک][ خانەخووە+ ئیی] خانەخووێیی.
خانەخووێ/xanexǔě: نتـ:[ خانە+ خووێ] خانەخوێگ، خاوەن ماڵ، خاوەمی ماڵ بەمیوان.
خانەشار/xaneŝar: ن:[ رامیا] دەست بەسەر.{ گیوی. ل. 354}.
خانەقا/xaneqa: ن:[ ئاین] خانەگا، خانگاه، لەنگەر : خانووێكی تایبەتییە یادی خودای تێدا دەكرێت، شوێن گوزەرانی شێخ و جێنشینەكانی نەخشبەندیانە.
خانەكولانە/xanekulane: نتـ: تی تی( مكـ) : گووتەیێكە بۆ چوونەوە و داكردنەوەی مریشكان بەكاردەبرێت، بۆ كولانەی خۆیان.
خانەكی/xanekî: نتـ: لیینی( هـ)، ماڵی، كەوی
خانەنشین/xaneniŝîn: ن:1- دێمانی( كباک)، كەسێكە هەمیشە لەماڵەوە بێت ودەرنەچێت. 2- لەكاردوورخراوە لە بەر پیری یان نەخۆشی.[ ئینگـ : Pension]
خانەنشین كردن/xaneniŝîn kirdin: كتپ:[ ماف][ ئینگـ : Retirement]{ ن. تاڵەبانی. ل. 32}.
خانەیی/xaneyî: نچ:[ كباش، فە] خانەكی، ماڵی، كەوی.
خانچیی/xančîy: نچ:[ خان+ تور: چیی] كاروانسەرادار، بەرێوبەری خان، سەرپەر شتێكەری خان.
خانگ/xanig: ن: یانە( هـ) : جێگەی حاوانەوە.
خانوو/xanû: ن:[ ئەند][ هـ ] خانک _ خانگ، خانە، خانیی، خینێگ( كباک)، ماڵ، یانە( هـ) : جێگەی حەوانەوەی مرۆڤ .
:: خانووی پڕ لە شووشە بەردێكی بەسە.
:: خانووی دووكەیبانۆ، خۆڵی تا ئەژنۆیە.
خانووانە/xanuwane: نتـ: [ ئاب] كرێ و باجی خانوو.
خانووبەرە/xanûbere: نتـ:[ خانو+ بەرە] خانی، خانووی گەورە، خانوونشینگە، ماڵ وحاڵ، مەڵبەند، نشینگە، یانە _ یانەومەنزڵ( هـ).
خانووچكە/xanûçike: نتـ:[ خانوو+ چكە]
1 – حەمامۆكە، خانوولە، خانەتۆرە، خانیلە، شافر، كۆخ _ كۆخك، كۆزلاخ، یانەقۆڵێ( هـ).
2 – ماڵك _ ماڵووكە_ ماڵۆچكە كە لە خۆڵ دروستكرابێت یان خانوونی بچكۆڵە كە منداڵان كایەی پێدەكەن.
3- ئالونەك(ل)، ئەلونەك.
خانوودروستكردن/xanûdirustkirdin: كتپ:[ خانوو+ دروست + كردن] بنیادنان، خانووكردن، بناغەی خانوو دانان، دەست دانە خانوو كردن.
خانوو لەتەنەكە/xanûleteneke: نتـ: [ ئەند] بەنگەلە.
خانووگەلی قوڕی/xanûgelî qurî: نتـ:[ ئەند] بیناگەلی هەڕەگی [ ئینگـ : Cob houses].
خانووی بەرز/xanîy berz: نتـ:[ ئەند] ئەپارتمانی چەند نهۆمی.[ ئینگـ : High-rise building، Block of flats، Towe block]
خانووی دووبنهماڵهیی/xanûy dû binemaľe: نتـ:[ ئەند] ( بەدوو دەرگاوە) دوبلێکس. [ ئینگـ : Duplex].
خانەخوێ/xanexwê: نتـ: یانەوەی( هـ).
خانی/xanî: ن: خانوو.
خانیلە/xanîle: ن:[ خانی+ لە] خانووچكە.
.
.
__________________________
خانە 4 /xan: ن:
1 – چاوە، دەلاقە، كون.[ ئینگ: cell].
2 – چاوێك لە خشتە یان خشتەك : وەك جێ لە ئەژمارێدا.
<<
لە خانەی یەكەمدا جێگای 1یەكە.
لەخانەی دووەمدا جێگای 10دەیە.
لە خانەی سێیەمداجێگای 100.
لەخانەی چوارەمندا جێگای 1000 هەزارە…
ئیتر.
.
1 | 10 | 100 | 1000 |
.
3 – ڕیز.
خانەخانە/xanexane:ئانتـ:[ خانە(خان+ ئە)+ خانە] بەش بەش، نینە نینە.
خانەخانەكردن/xanexanekirdin: كتپ:[ خانە(خان+ ئە)+ خانـە+ كردن] بەش بەش كردن.
خانخان/xanxan: ئان :
1 – چاوەچاوە، خانەخانە.
2 – خەت خەتی چواركۆشە لەسەر تەختەی دامەو شەترەنج.
.
.
.
.