بەرین ¹ /berîn: ئان:[ هـ] ئەریز، بەرین، بێمێز، پان( دەر)، پاهن _ پەهن، پەروی، پۆڕ، پێن(دەر)، لێلات، مەست، هەراو : بەپێچەوانەوەی تەسک( هـ). 

بەراووردی باڵا بەراوردی باڵاترین
شێوەزاری کرمانجی باکوور تر ترین
شێوەزاری کرمانجی ناوەند تر ترین
شێوەزاری هەورامی تەر تەرین

بەرین بوونەوە/berîn bûnewe: کتن:[ هـ] پان بوونەوە، فراوان بوونەوە.

:: بەرین بوونەوەی مەراق.  

بەرینایی/berînayî: ئاکتـ:[بەرین+ ئایی] پانایی، پێنایی. 

بەرینی/berînî: نچ:[ بەرین+ ی] بەرینایی، پانایی، پێنایی.

بەریین/beryîn:  ئان: پان، هەوار، بەرین.  

بەریینایی/beryînayî: ئاکتـ: پانایی، پانی، هەراوی.

: لەدرێژایی دەدڕێنێ دەبەرییانی دەکاتەوە.

بەریینی/beryînî: ئاکتـ: پانایی.

بەریی/beryî: ن:[ بەرین(ن : سوواوە)+ ی ] دەشت : واتا زەوییەکی بەرین  

بەربەرین/berberîn: ئانتـ:[ ][ بەر+ بەرین] هەر شتێک لای بەرینایی زۆر یان فراوان بێت.>< بەرتەسک،  بەرتەنگ

.

.

_____________________________

بەرین  ²/berîn: ن: پێشوو، بەرگ، بەرگین.

بەرینە/berîne: ن:[ بەرین+ ـە] پێشوو.

بەرینک/berînk: ن:[ بەرین+ ک] گیرفان، بەریک، بەرۆک، بەڕک، بێر، جێو.

بەریین/beryîn: ن:  بەرۆک، بەرگ، بەرگین.

بەریی/beryî: ن:[ بەرین(ن : سوواوە)+ ی ]  گیرفان.

.

.

.

.