ڕۆن ¹ /řon: ن: چەوری، ڕۆغان( ل)، ڕین( فە) : جاران تەنها ڕۆن بەواتای ڕۆنی ئۆرگانی( زەیتی ڕووەکی و زەیتی زیندەوەری) بە جۆرە جیاوازەکانی دەگووترا.[ ئینگـ: liquid، fat، oil]

ڕۆناو/řonaw: نتـ:[ ڕۆن+ ئاو] 

ڕۆناوی/řonawî: نچ:

ڕۆندار/řondar: ئانتـ:[ ڕۆن+ دار] بەڕۆن.            

ڕۆنداغكەر/řondaker: نفا:[ ڕۆن+ داغکەر]

ڕۆنداغكردن/řondakirdin: کتپ:[ ڕۆن+ داغکردن]

ڕۆندانكەری/řondankerî: ئاکتـ:

ڕۆن سوورکردنەوە/řonî sûrkirdinewe: کتپ:

ڕۆنی/řonî: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بە ڕۆنەوە هەبێت، یان ڕۆنی تشتێک.  

بەڕۆن/beřon: ئانتـ: ڕۆندار. 

بەبێ ڕۆن/bebê řon: ئاکتـ:

بێ ڕۆن/bêřon: ئاکتـ:

بەرهەمهێنانی ڕۆن/berhemhênanî řon: کتن:

تەماتە و ڕۆن/temate û řon: نتـ:[ خوار][ تەماتە+ و+ ڕۆن]

خورما و ڕۆن/xurma û řon: نتـ:[ خوار][ خورما+ و+ ڕۆن]

قه‌یسی و ڕۆن/qeysî û řon: نتـ:[ خوار][ قه‌یسی+ و+ ڕۆن] قه‌یسیێکه ده‌کولێندرێت، ناهێڵدرێت زۆر بکولێ… که‌مێک نه‌رم بێ، که‌وچکێک ئاوی تێدابمێنێت و ڕۆنی تێده‌کرێت و به دڵخوازی خۆت خوێ یان شه‌کری تێده‌کرێت. ئه‌گه‌ر ترش بوو به شه‌کره‌وە ده‌خورێت. { کابان}

کولێرە بەڕۆن/kulêre beřon: نتـ:[ خوار][ + + ڕۆن]

هەنگوین و ڕۆن/hengwîn û řon: نتـ:[ خوار][ هەنگوین+ و+ ڕۆن] لێكۆڵه‌ره‌وان له ‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا ئاشكرایان كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ شه‌وان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر مه‌ی‌ ده‌خۆنه‌وه ‌و بۆ به‌یانییه‌كه‌ی‌ هه‌ست به‌ ناڕه‌حه‌تی‌ ده‌كه‌ن، پێویسته‌ هه‌نگوین‌و ڕۆن‌و نان بخۆن، لەبەرئەوەی  ده‌بێته‌ هۆی‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ سۆدیۆم ‌و پۆتاسیۆم‌ و ئه‌و فركتۆزانه‌ی‌ كه‌ له‌كاتی‌ مه‌یخواردنه‌وه‌ له ‌له‌شدا كه‌م ده‌كه‌ن.

                          هەندێک لە جۆرەکانی ڕۆنی ڕووەکی                        

ڕۆنی ئێوکالیپتۆس/řonî êukalîptus: نتـ:[ خوار][ ڕۆنی+ ئێوکالیپتۆس][ ئینگـ: oil of eucaliptus]{ پەزیشكی، ل، 229}.

ڕۆنی بادەم/řonî badem: نتـ:[ خوار][ ڕۆنی+ بادەم][ ئینگـ: Almond oil]

ڕۆنی بادەمی تاڵ/řonî bademî taľ: نتـ:[ خوار][ ڕۆنی+ بادەمی+ تاڵ][ ئینگـ: Benzaldehyde, oil of bitter] 

ڕۆنی بەراز/řonî beraz: نتـ:[ خوار][ ڕۆنی+ بەراز] ڕۆن بەراز.[ ئینگـ: lard oil]

ڕۆنی بەردگوش/řonî berdguş: نتـ:[ ڕۆنی+ بەردگوش] بەرزنگوس، مەرزنگوش، دەرمانی ووریاکردنەوە و بارکردن و ئازاری ‌هێمنکەرەوە بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ: oil og marjoram]

ڕۆنی بەیبوون/řonî beybûn: نتـ:[ ڕۆنی+ بەیبوون][ ئینگـ: oil of camomile] 

ڕۆنی پاقلەی سۆیا/řonî paqiley soya: نتـ:[ خوار][ ڕۆنی+ پاقلە+ ی+ سۆیا] لە دروستکردنی ڕێسین و سابووندا بەکاردێت.[ ئینگـ: Soya bean oil]

ڕۆنی پرتەقاڵ/řonî pirteqaľ: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ پرتەقاڵ] ڕۆنێکی بۆنخۆشە.[ ئینگـ: Neroll oil]

ڕۆنی پونگە/řonî punge: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ پونگە] ئارەقەی پونگ : بۆ چارەکردنی باکردن و کەمکردنەوەی ئازار.[ ئینگـ: oil]

ڕۆنی تۆوی خشخاش/řonî towî xişxaş: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ تۆوی+ خشخاش][ ئینگـ: oil of poppy seed]

ڕۆنی توێكڵەپرتەقاڵ/řonî tukiľepirteqaľ: نتـ:[ ڕۆنی+ توێکڵەپرتەقاڵ][ ئینگـ: oil of orange peels]

ڕۆنی جگەری نەهەنگ/řon cigerî neheng: ن:[ پز][ ئینگـ: Cod liver oil ]{ پەزیشكی، ل، 87 – 229}.

ڕۆنی جێگیر/řonî cêgîr: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ جێگیر] جۆرە ڕۆنێکە زوو شی نابێتەوە.[ ئینگـ: fixed oil]

ڕۆنی جیوە/řonî cîwe: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ جیوە] تێکەڵاوێکە لە ڕۆنی زەیتوون و لانۆلین ( ڕۆنی خوری) و جیوە و چارەکردنی نەخۆشی فەرەنگی بەکاردێت.[ ئینگـ: gray oil].

ڕۆنی خەرتەلە/řonî xertele: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ ][ ئینگـ: Mustard oil]

ڕۆنی ڕازیانە/řonî řaziyane: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ ڕازیانە][ ئینگـ: Anise oil, Funnel oil]

ڕۆنی زەنجەفیل/řonî zencefîl: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ زەنجەفیل] لەڕەگی زەنجەفیل بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ: oil of ginger]

ڕۆنی زەنگ/řonî zeng: نتـ:[ خوار]

ڕۆنی زەیتوون/řonî zeyitûn: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ زەیتوون][ ئینگـ: Olive oil]

ڕۆنی ساڤین/řonî savîn: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ ساڤین] لەگەڵای داری ساڤین( سابین) دەردەهێندرێت بۆ ووریاکردنەوە بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ: oil of Savin( Sabine)]

ڕۆنی سەنەل/řonî senel: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ سەنەل] لەداری سەنەل دەردەهێندرێت، بۆ چارەکردنی بەخۆشی سوزەنەک بەکاردێت.[ ئینگـ: sandal oil]

ڕۆنی سووک/řonî sûk: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ سووک] زوو دەبێت بە هەڵم.[ ئینگـ: Volatile oli]

ڕۆنی شاندەک/řonî şandek: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ شاندەک][ ئینگـ : Croton oil]

ڕۆنی شل/řonî şil: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ شل] چەوری شل : هەر ماددەیەکی شل کە بسوتێت و لە لەشی ڕووەک وق گیانلەبەر دەربهێندرێت بۆ مەبەستی خواردن ئان ڕووناککردنەوە یان پزیشکی بەکاردێت.[ ئینگـ: oil]

ڕۆنی شوویت/řonî şuwît: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ شوویت] بۆ پاکردنەوە بەکاردێت.[ ئینگـ: oil of dill]

ڕۆنی عەتری/řonî äetir: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ عەتری] ڕۆنێکە لە هەندێک ڕووەکدا هەیە، لە دروستکردنی بۆنی خۆشدا بەکاردێت.[ ئینگـ: Essential oil]

ڕۆنی کاد/řonî kad: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ کاد] ڕۆنێکە لە قەتران دەچێت لە داری هەڤریسک دەردەهێێندرێت، لە دروست کردنی دەرمانی چارەکردنی نەخۆشی پێستدا ( وەک ئەکزیما) بەکاردێت.[ ئینگـ: oil cade, cade oil, juniper oil]  

ڕۆنی كافوور/řon kafûr: نتـ:[ خوار][ ئینگـ : oil of camphor]

ڕۆنی کەبابە/řonî kebabe: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ کەبابە] بۆ میزکردن باشە.[ ئینگـ: oil of cubebe]

ڕۆنی كەتان/řonî ketan: ن: بزر.[ ئینگـ: oil of cottonssed]

:: خۆ هەنوون بەرۆنی كەتان : بزركردن.

ڕۆنی کەرەوز/řonî kerewiz: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ کەرەوز][ ئینگـ: oil of celery]

ڕۆنی کاروای/řonî karway: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ کاروای] ئارەقەی کەروایە : بۆ چارەکردنی باکردن بەکاردێت [ ئینگـ: oil of Caraway]

ڕۆنی كونجی/řon kuncî:[ خوار][ ڕۆنی+ کونجی][ ئینگـ: oil of sesamum]

ڕۆنی گەرچەک/řon gerçek: نتـ:[ ڕوو] گرچەک: جۆرێکه‌ له ‌گیا که‌ وه‌ک دره‌خت گه‌وره‌ ده‌بێت، له‌شوێنه‌ گه‌رمه‌سێره‌کان سه‌وز ده‌بێت، له‌کوردستانیش وه‌ک دره‌ختی جوانی و هه‌ندێجار پزیشکی ڕوێندراوه‌ و بۆنی هه‌یه‌، گه‌ڵا و تۆوه‌که‌ی زۆر ژه‌هراویه‌، لەخێزانی فۆربیه‌، گه‌ڵاکانی گه‌وه‌ره‌یه‌ وه‌ک له‌پیده‌ست پێنج په‌ڕه‌یه‌، یان زیاتر، به‌ره‌که‌ی به‌ توێکلێکی دڕکدار داپۆشراوه‌ خڕ و درێژکۆله‌یه‌، له ‌ناویدا ده‌نکێک هه‌یه‌ که‌ پێیده‌وترێت تۆوی گه‌رچک، ئه‌م تۆوه‌ %50 واته‌ نیوه‌ی کێشی خۆی چه‌وری تێدایه‌ که‌ بۆ کاری پزیشکی ده‌ستده‌دات، چه‌وریه‌که‌ی( ڕۆن گه‌رجه‌ک) ژه‌هراوی نیه‌ که‌ ‌ماده‌ی ڕایسین Ricineی ژه‌هراوی لێده‌رده‌هێندرێت، ڕۆن گه‌رچه‌ک له‌ ئاودا ده‌توێته‌وه‌ به‌لام له‌ زه‌یتدا ناتوێته‌وه‌[ ئینگـ: Castor oil][ لا: Ricinus communis][ ع : الخروع]{ دکتۆر ناجح گوڵپی}

ڕۆنی گوڵەباخ/řonî guľebax: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ گوڵەباخ] ئارەقی گوڵ: گوڵاو. [ ئینگـ: oil of Rose, Rhodinon]

ڕۆنی گوڵەپرتەقاڵ/řonî guľepirteqaľ: نتـ:[ ڕۆنی+ گوڵەپرتەقاڵ][ ئینگـ: oil of orange flowers]

ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە/řonî guľebeřoje: نتـ:[ ڕۆنی+ گوڵەبەڕۆژە][ ئینگـ: oil of sunflower]

ڕۆنی گوێزی بۆ/řonî gwêzî  Bo: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ گوێزی بۆ][ ئینگـ: oil of mace]

ڕۆنی گوێزی هیندی/řonî gwêzî hîndî: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ گوێزی هیندی][ ئینگـ: coconut oil]

ڕۆنی لاوەنتە/řonî lawente: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ لاوەنتە] بۆ ووریاکەنەوە و کۆلنج بەکاردێت.[ ئینگـ: oil of lavender]

ڕۆنی لەیلاق/řonî leylaq: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ لەیلاق] بۆچارەکردنی گڕی و گۆڵی.[ ئینگـ: oil]

ڕۆنی لیمۆ/řonî lîmo: نتـ:[ ڕۆن+ ی+ لیمۆ][ ئینگـ : oil of lemon]

ڕۆنی مێخەک/řonî mêxek: نتـ:[ ڕۆنی+ مێخەک][ ئینگـ: oil of cloves]

ڕۆنی نەعنا/řonî neäna: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ نەعنا] ئارەقی نەعنا بۆ چارەکردنی بارکردن و ووریاکردنەوە میز پێکردن باشە.[ ئینگـ: oil of mint]

ڕۆنی یاسەمەن/řonî yasemen: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ یاسەمەن] ڕۆنی یاسمین.[ ئینگـ: oil of jasemine]{ پەزیشكی، ل، 230}.

     هەندێ لە جۆرەکانی ڕۆنی زیندەوەران 

ڕۆنی كەرە/řon kere::

ڕۆنی كەرەگر/řon keregir::

ڕۆنی گیانەوەران/řonî giyaneweran: نتـ:[ خوار][ ڕۆنی+ گیانەوەران][ ئینگـ: oil of animals]

ڕۆن ماسی/řon masî: نتـ:[ خوار][ ئینگـ: oil]

چەکەوڕ/çekewiř: ئان:[ خۆار] چەقەوڕ: بۆنی ڕۆنی سووتاو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 217}

.

.

_____________

ڕۆن ² /řon: ن:[ مێکـ] ڕۆنی کانزایی : کاتێک سەرچاوەی نەوت لە زەویدا دۆزرایەوە، بەرهەمەکانی لەوێشەوە ناویان لێنرا “زەیتی پترۆلیۆم” یان “زەیتی بەرد” ( لە ڕاستیدا تەنها وەرگێڕانێکە لە زمانی لاتینی petra oleum) بۆ ئەوەی لە بەرهەمە ڕووەکییە ناسراوەکانی کۆن جیابکرێنەوە. چڕی نەوت لە نێوان 0.65 بۆ 1.02 دایە، زۆربەی کات لە نێوان 0.82 بۆ 0.94 دایە.

ڕۆنی ئۆتۆمۆبیل/řon: نتـ:[ مێکـ]

ڕۆنی پارافین/řonî parafîn: نتـ:[ کیمیـ][ ڕۆنی+ پارافین][ ئینگـ: paraffin oil] 

ڕۆنی چەورکردن/řonî çewirkirdin: نتـ:[ مێکـ]

ڕۆنی تایە/řonî taye: نتـ:[ مێکـ]

ڕۆنی زاخ/řonî zax: نتـ:[ خوار][ ڕۆن+ ی+ زاخ] ناوێکی کۆنە بۆ ترشی گۆگردیک( کیبریت).[ ئینگـ: vitroil]

 

بەرهەمهێنانی ڕۆن/berhenhênanî řon: نتـ:[ مێکـ]

بەرهەمهێنەری ڕۆن/berhenhênerî řon: نتـ:[ مێکـ]

.

.

.

.