پرتهقاڵ/pirteqaľ: ن:[ ڕوو][ خوار] دارێكە گەورەی جوانە 10 – 12 مەتر بڵند دەبێت، گوڵی سپی دەگرێت، بەرێكی خڕی توێكڵ نارنجی ئاوداری هەیە، ناوكی بەرەكەی قاش قاش و زەردە بەكاڵی دەخورێت و ئاوەكەشی دەگرترێت بۆ شەربەت خواردنەوە. ئەم دارە لە هەموو شوێنێكی نیوەگەرم دەڕوێت و بەر دەگرێت. [ Bot : Citrus Aurantium].
{ تێبـ : ووشەی پرتەقال دەگەڕێتەوە بۆ كەشتیوانە پرتوغالێكان كە لە سەدەی 11 – 15 زاینیدا ئەم میوەیەیان گوێزاوە تەوە بۆ ئەورووپا، لەو ڕێگایەوە، گەیشتووەتە كوردستانیش. ووشەی نارنج لە( نارنگ)ی سانسكریتییەوە بووە بە (نارنج)ی فارسی و كوردی. ئەم میوەیە بە ڕەچەڵەك هی ووڵاتی بورما و باشووری چین ـە، شوێنەواری بۆ 20 ملیۆن ساڵ پیش ئێستا دۆزراوەتەوە، بەرازیل یەكەمین ووڵاتە لە جیهاندا، كە ساڵی 2005 نزیكەی 17 ملیۆن داری لێبووە}.{ لە سەردەمی سەفەوییەكان نەمامەكەی هاتۆتە ئێران}{ نانەوازادە}.
پرتەقاڵ | ناوەرۆك لە 100 گرامدا | ||||||||||||||||
هێز | پرۆتین | چەوری | كاربۆهیدرات | كەپەك | ئاو | كانزاكان | ڤیتامینەكان | ||||||||||
kj | ناتریۆم | یۆد | زینك | كالسیۆم | ئاسن | A ڤیتامین | B1 ڤیتامین | B2 ڤیتامین | B6 ڤیتامین | C ڤیتامین | D ڤیتامین | ترشی فۆلین | |||||
215 | 0.9 گ | 0.6 گ | 9.5 گ | 2.0 گ | 97.0 | 15 | 0.4 | 0.1 | 17 مگ | 0.2 مگ | 4 RE | 90.0 مگ | 0.03 مگ | 0.09مگ | 61 مگ | 46 مگ |
.
پرتەقال بامێ/pirteqaľ bamê: نتـ:[ ڕوو] درەختێكی گەورەیە، بەرەكەی هێلكەیی یە، ترشە دەخورێت یان دەكرێت بەمرەبا و شەراب.[ bot: Carambola Averrakoa ].
پرتەقاڵی/pirteqaľî: ن:[ رەنگ] ئەو ڕەنگەی لەنێوان سوورو زەردە بەهەموو پڵەكانی یەوە.
پرتەقاڵی خوێنی/pirteqaľî xwěnî: نتـ:[ پرتەقاڵ+ی+ خوێن+ی] جورێك پرتەقاڵە موتربەكراوە دەگەڵ میوەیەكی دیكە، بەرەكەی بە ڕەنگی سوور خۆی دەنوێنێت.
.
ئاوپرتهقاڵ/awpirteqal: نتـ: [ خوار][ ئاو+ پرتەقاڵ] ئاوی میوهی پرتهقاڵ.
.
.
.
.