شاخ ¹ /şax: ن:[ جێۆ][ پەهلەوی: şāk] بەندەن، چیا، کەژ، کۆو( ل)، کێو: چیایەکە هەمووی بەرد بێت یان بەردی زۆر بێت.[ ئینگـ: montain, Peak]. 

:: هاڕەی شاخ.

شاخانە/şaxane: نتـ:[ ئاب] پارەیەکە لە خاوەند ماڵات و ئاژەڵ دەسێندرێت بەڕانبەر بە لەوەڕی شاخ. وەک: مەڕانە، بزنانە، کوودە( ل، کهـ)، شامشار: لە لایەن ئاغا و میرییەوە.

شاخاو/şaxaw: ئانتـ:[ شاخ+ ئاو] جێگایەکە شاخ و کێوی زۆر بێت وەک کوردستان.

شاخاوی/şaxawy: ئانتـ:[ شاخ+ ئاوی]

1 . ئەوەی پەیوەندی بەشاخەوە هەبێت.

2 . ناوچەیەک کە پڕ لە چیا و شاخ بێت.  

شاخەوان/şaxewan: نتـ:[ شاخ+ ئەوان]

1 .  بەردەوان، چیاڤان، ڕاژەوان : گیاندارێکە کە باش بەشاخدا ھەڵگەڕێت.{ خاڵ، ل، } 

2 . ناوە بۆ کوری نێرینە. 

شاخەوانی/şaxewanî: نچ:[ شاخەوان+ ئی] چیایی، کێوی.  

شاخەوشاخ/şaxeûşax: نتـ: بانەوبان

شاخەوشاخ کردن/şaxeûşax kirdin: نتـ: بانەوبان کردن. 

شاخەوورز/şaxeuwirz: نتـ:[ هـ، خۆ] شاخەوان : کەسێکە باش بە چیایاندا بچێتە خووارێ و سەرکەوێ.

شاخەوانی/şaxewanî: نچ: چیاڤانی.

شاخبەشاخ پەرینەوە/şaxbeşax peřînewe: کتن: کێوبەکێوپەڕینەوە. 

شاخوڕ/şaxur: نتـ:[ کباک] چیای نزم و پڕدار و بەرد و زوغورد، ڕەنگە شاخی وورد و گچکە بێت.  

شاخستان/şaxidtan: ئانتـ:[ شاخ+ ستان] شاخاوی.  

شاخی/şaxî: نچ:[ شاخ+ ی] چیایی، شاخاوی، کێوی: گیانلەبەر یان ڕووەکێکە هەر لەچیایاندا بێ وەکوو پلنگ و وورچ و ڕێواس و ئیتر.[ ئینگـ: montane]. 

   گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی شاخ

شاخی ئاگرین/şaxî agrîn: نتـ:[ شاخ+ ئی+ ئاگرین] ڤۆڵکان، چیای ئاگرین. 

شاخی بچووک/şaxî biçûk: نتـ: شاخۆر.[ ئینگـ: Small mountain]. 

شاخی بچووک/şaxî biçûk: نتـ:[ زیند] ئه‌سرۆچلک

شاخ ئاهو/şax ahu: نت: شاخی ئاهوو، کەوان : بەڵێندانی شتێک کەوەدەست هێنانی مەحاڵ بێت.

شاخی بەفر/şaxî befir: نتـ:[شاخ+ئ+ بەفر] ئەو چیایەی لە بەفری کەوتوو دروست دەبێت.[ ئینگـ: Glacier]. 

شاخی سەخت/şaxî sexit: نتـ:

.

.

__________

شاخ ² /şax: ن:[ زیند]

1 . ئاسرۆ، ئه‌سرۆ، سترۆ، ستروو، شه‌قۆن، قۆچ ( تور)، قۆلۆچ، کلۆچ : شاخه‌ی ئاژه‌ڵ : پارچەیەک ئێسک دەکات بەسەر نێڕینەی ئاژەڵەوە دروست دەبێت، وەک: ئاسکەکێوی، بەران، بزنەکێوی، گا.

 لەدێریندا شاخی بەران و ئاسکیان خۆش دەکرد بۆمەی تێاخواردنەوە، وەک پیا بەکاردەهێندرا.[ ئینگـ: Horn, Antler]. 

2 . شتێکی ڕەقە بەسەرپشتی هەندێ ئاژەڵەوە دەردێت.

3 . [ کۆن] دەفرێکە دارینە: باڕووتی تێدەکرێت و دەکرێتەمل.

4 . [ مۆسیقا ] جۆرە مۆسیقایەکە شەیپۆڕە.

شاخانی/şaxanî: ن: شەڕەشاخ، شەڕەقۆچ.

شاخاو/şaxaw: نتـ: جێی چرنووک لە ئەندام.

شاخبەشاخ /şaxbeşax: نتـ:

1 .  شەرەقۆچ: بارێکە کە ئاژەڵی کێوی شاخبەشاخ رەودەکەوت وەک ئاهوو، بزنی کێوی.

2 . جۆراوجۆر.

3 . پێکدا هەڵشاخانی دووکەس. 

شاخدار/şaxdar: نتـ:[ شاخ+ دار]

1 . بەشاخ، قۆچدار، شاخین: بەو ئاژەڵانە دەگووترێت کە شاخیان پێوەیە: وەک بەران، بزن، ئاهوو.  

2 . [ مجـ][ جنێو] تەرەس.

شاخداردەرکردن/şaxdarderkirdin: کتپ: شاخدەرئاڤەردەن.{ گۆڤەند و زنار، ب 2، ل، 2} 

1 . [ مجـ] سەرسووڕمان، حەیرمان.

2 . شاخ دەرکردنی گیانلەبەران. 

شاخداری/şaxdarî: نچ:[ شاخدار+ ی] گەوادی، تەرەسی.  

شاخک/şaxik: نتـ:[ شاخ+ ک] شاخچە، شاخگچکە. 

شاخکردن/şaxkirdin: کتپ:[ شاخ+ کردن] ئەوەیە کە ئەسپ عەردوو دەستی بەرزدەکاتەوە و لەسەر پاشووەکانی دەوەستێنێت.   

شاخ نفیر/şax nifîr: نتـ:[ شاخ+ نفیر] بۆق، کەڵەشاخ، بۆڕی.  

شاخۆڵە/şaxoľe: ئانتـ: شاخی بچووک، شاخی گچکە.  

شاخین/şaxîn: ئانت:[ شاخ+ ئین ] شاخدار : بەو ئاژەڵانە دەگووترێت کە شاخیان پێوەیە: وەک بەران، بزن، ئاهوو.

شاخی شکاو/şaxî şikaw: نتـ:[شاخ+ئی+ شکاو(شکان)] چیای داشکاو.

شاخی هەستیار/şaxî hestyar: نتـ:

شاخی درکاوی/şaxî diřkawî: نتـ:

بەشاخ/beşax: ئاکتـ:[ بێ+ شاخ]

بێشاخ/bêşax: ئاکتـ:[ بێ+ شاخ] بێقۆچ، کۆڵ.

کەڵەشاخی ڕۆنی سەپانانە/keľeşaxî řonî sepanane: ئان:[ بێ+ شاخ] ئه‌سرۆلک

.

.

_______________

شاخ ³ /şax: ن:[ ڕوو] توولەی دار و گیا و بڕکانە.

شاخە/şaxe: ن: لقی دار و درەخت و چڵی گیا.

شاخەخەفیاگ/şaxe xefiyag: نتـ:[ ئەردە] لکی دارێکە لە ژێر خۆڵ بندرێت و لە دووسەری نهێندرێتە دەرەوە.

شاخەوشاخ/şaxeûşax: نتـ: ئەم لک و ئەو لک.

شاخەی باردار/şaxey nardar: نتـ: لكی بەردار، شاخەیی پەیوەند.

شاخەی پەیوەن/şaxey peywen: نتـ:[ ئەردە] لكی بەردار.

شاخەی خەفیاگ/şaxey xefiyag: نتـ: شاخەخەفیاگ.

شاخەی مێو/şaxey mêw: نتـ:[ ئەردە] تەرز، توولەی مێوێ.  

شاخ و باڵ/şaxûbaľ: نت: لقوپۆپی درەخت.

شاخین/şaxîn: ئانت:[ شاخ+ ئین][ ڕوو] درەختی پڕ لە لقوپۆپ.   

.

.

__________

شاخ  4 /şax: ن:[ مێژ] ناوی گوند یان شارێکی کۆنی کوردانە، لە سەر باژیری جزیرە و بۆتاندا، لە چیای جوودێدا زۆر خۆش و ئاودارە هاوینگەیەکی دڵگیرە، گوو دێ بەهەشتی جیهانی جێی چیرۆکان.

.

.

______________

شاخاندن 5 /şaxandin: ن:[ دەنگ] شریخەکردن، شیتاندن، چریکاندن، قیژەکردن، حێلاندن، شریخاندن.

شاخانن/şaxanin: ن:[ دەنگ] ساخاندن.

شاخە/şaxe: ن:

1 . [ دەنگ] دەنگێکە وەک دەنگی ڕووخانی خانووی بەرز و هەرەس هێنانی گاشەی زۆر گەورەی شاخ.

2 . [ دەنگ] قرمە، قرپە.

شاخەشاخ/şaxeşax: ئانتـ:[ دەنگ] چریکەچریک، شیتەشیت، شریخەشریخ.  

.

.

.

.