کەژ ¹ /kej: ن:[ جێۆ] چیا، شاخ، کێف( کباک) _ کێو. [ ئینگـ: Inselberg]

{

لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ؟!

یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ؟!

یا لەتلەت و ئەڤگاری موژدەی دەستی کێ بێ ؟!

چۆن ماوە کە لەسەد لاوە کوژراوە دڵی من ؟!

}{ بێخود}

کەژەوان/kejewan: نتـ: کەژیکەران، شاخەوان : ئەوانەن بە چیادا دەڕۆن.  

کەژی/kejî: ئان:[ جێۆ] چشتی کێوی، چیایی. 

کەژیکەران/kejîkeran: نتـ: کەژەوان، شاخەوان : ئەوانەن بەچیادا دەڕۆن.

 

شەوەکەژ/şewekej: نتـ:[ کشت] لە وەرزی بەهار و پاییزدا شەوانە مەڕ و ماڵات دەچنە کەژ بۆ لەوەر.

.

.

____________

کەژ  ² /kej: ن:

1 – قەرەقاچ، کێرات، گۆنەر، هاڤرۆنگ، هەڵنرینگان( هـ)، هەوا، هوورەش رینگان : قۆزاخەیێکە بەری داری قەرەقاچ : جوورە ئاوریشمێکی خاوی تێدایە وەکوو لۆکە دەڕێسرێت( مکـ).

لە بەیتی بارام و گوڵندامدا وا دەنوێنێت

: ئاوریشمی پاک، نەکراوی داری کێرات، داری ئاوریشمییە.

2 – بارانەبڕان، پشکساڵ، ساماڵی  : وەرز.

3 – چشتێکە وەکوو جیلی بکشێ یان لاستیک.

.

.

____________

کەژ ³ /kej: ئان:[ کباک][ ڕەنگ]

1 – زۆر سپی : پاکوخاوێن. 

2 – سپی پێست.{ فەرهەنگا کانی، ل، 402}

3 – ڕەنگی خەنایی، مەرەز( کباک)، خووار، لا، لورت( دزە)، ڕەش و سپی تێکەڵاوە : بۆ ماڵاتی سپی بەکاردەبرێت.( کباک).

4 – تەنراوێکی درێژکۆڵەی پانە لەسەر و قوونی چیغ و حەسیری دەگرن.

کەژی/kej: ئان:[ کباک] سپێتی. خاوێنی. 

کەژۆ/kej: ن:[ کباک][ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر ێان ڕەگەزی نێریینە. واتا سپی و خاوێن. { فەرهەنگا کانی، ل، 403}

کەژێ/kej: ئان:[ کباک][ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر ێان ڕەگەزی مێیینە. واتا سپی و خاوێن. 

.

.

.

.