بەكار/bekar: ئانفا:[ بە+ كار( كردن)]
1 – كارا، بەهێز، جوست : گیانداری ئیشكەری لێهاتوو.
2 – چێ، باشو، كارامە، بەکەڵک.
3 – كاربین، ووریا، زیرەک، لێهاتوو. هلهلین.
4 – مەكینەیەک كەباش كاربكات.
بەكارئانین/bekaranîn: کتپ:[ کباک][ بەکار+ ئانین] بەکارهێنان.
بەكاربەر/bekarber: ئانفا:[ ئاب][ بەكار+ بەر( بردن)] خەرجكەر، بەکارهێن، بەرخۆر.[ ئینگـ : ]
بەکاربەریی/bekarberîy: نچ:[ ئای تی][ ئینگـ : Application]
بەكاربردن/bekarbirdin: كتن:[ بەكار+ بردن] بەكارهێنان، سوودلێوەرگرتن، خەرج كردن. هلهلاندن.
بەكاربراو/bekarbiraw: ئانفا:[ بەكار+ براو( بردن)] ئامای.
بەكارچوون/bekarçûn: کتن:[ بەکار+ چوون] بەسەرچوب، سووان، کولبوون.
بەكارخواردن/bekarxwardin: كتن:[ بەكار+ خواردن] بەكەڵكهاتن، بەكارهاتن.
بەكارنەهێندراو/bekarnehêndiraw: نتـ:[ بەكار+ نە+ هێندراو( هێنان)] تازە، نوێ
:: ئەم قەڵەمە با بۆ تۆ بێت هێشتا بەكارم نەهێناوە.
بەكارهاتن/bekarhatin: كتن:[ بەكار+ هاتن] بەكەڵكهاتن، بەكارخواردن، بەدەورخواردن.
بەكارهاتوو/bekarhatû: ئانفا:[ بەكار+ هاتوو( هێنان)] دەستلێدراو، وەئیشخراو. راڤەلەسەركراو.
بەكارهێنان/bekarhênan: كتپ:[ بەكار+ هێنان]ڕێكوپێکكردن، ڕێپیشاندان، دەكاركردن. كەڵك وەرگرتن لەشتێک، لەكەسێک بۆ هەر مەبەستێک بێت.
بەكارهێنەر/bekarhêner: نفا:[ بەكار+ هێنەر( هێنان)]
بەكارهێندراو/bekarhêndraw: ئانفا:[ بەكار+ هێندراو( هێنان)]
.
.
.
.