خزمەت/xizmet: ن:[ ع: خدمة] ئاگاداری، ئوودە، پەرستیاری، ڕاژە : كار بۆ كەسێ كردن یا قازانج پێ گەیاندنی.[ ئینگـ : Employment].
خزمەتچی/xizmetčî: ئانتـ:[ خزمەت+ چی] ئيرمان، باکوڕە، بچووک، بەردەست، بەندە، بەنی، پيا _ پياو، پێشخزمەت، خزمەتچی، خزمەتکار، خولام، خوڵام، زلام( کباک)_ زەلام، ژێرکێرە، غولام، غوڵام، کەمەربەست، کەمەربەستە، گۆری، مزور، مەرڤ، نۆکەر، نووکەر، هژمە، هەشمەت.
خزمەتكار/xizmetkar: نفا:[ خزمەت+ كار(كردن)]
1 – ئیڕمان( ل)، بەردەست، پاكار _ پاكوڕە، ژێردەستە، ڕاژەكار، غولام، نۆكەری بەردەستان، وەڕوێلكە.
2 – كەسی هەرچی و پەرچی، خوێری، ناكەس.
3 – خوڵامی هەمیشە ئامادەی ئاغا.
خزمەتكاری/xizmetkarî: نچ: ئيرمانی، پاكاریی، خەساوی، خولامی، ڕاژەكاری، غولامی، نۆکەرايەتی، نۆكەری : بوونی مەردووم بەخزمەتكار.
خزمەتكاری ژن لە ماڵدا/xizmetkarî: نچ: تەيان، جيری، خدامە، خەدام، خەدامە، خزمەتکاری ژن لەماڵدا، سەرشۆر، قەرواش، قەرەباش، قەرەواش، کارەکەر، کڵفەت، کڵفەتی ماڵ، کوڵفەت، کەنيز، کێرکار، کێرکەر، ماهوو.
خزمەت كردن/xizmet kirdin: كتپ:
1 – پاراستیاریی كردن، پێڕاگیشتن : خزمەتی كەسێك كردن بۆ چاكبوونەوەی نەخۆش و كەسی پێویست بە ئاگاداریی.
2 – [ ئاب] بەجێگەیاندنی ئەرك، وەرێ خستنی كڕیار.{ شەهاب. ل. 258}.
خزمەتكردنی كۆمەڵایەتی/xizmetkirdinî komeľayetî: نتـ:[ دەروو][ ئینگـ : social work].
خزمەتگوزار/xizmetguzar: ئانتـ:[ خزمەت+ گوزار] ڕاژەكار، خزمەتكار : كەسێكە خزمەت باش بكات.
خزمەتگوزاری/xizmetguzarî: نچ:[ خزمەتگوزار+ ئی] ڕاژەكاری، خزمەتكاری.
خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی/xizmetguzarî komeľayetî:::
.
خزمەتی تەنگانە/xizmetî tengane::
خزمەتی سەربازی/xizmetî serbazî:::
خزمەتی كۆمەڵایەتی/xizmetî komeľayetî: نتـ:[ ماف][ ئینگـ : Social service]{ن. تاڵەبانی.ل.30}:
.
پێشخزمەت/xizmet: نتـ:[ پێش+ خزمەت] خزمەتچی، خزمەتکار.
سەرۆکی خزمەتكاران/xizmetkarî: نتـ: بابنۆکەر، سەرۆکی نۆکەران.
.
.
.
.