پۆتاسیۆم/potasyom: ن:[ کیمیـ] یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان و هێمای کیمیایی (K) یە و گەردیلە ژمارەکەی (١٩) یە. [ ئینگـ : Potassium]

پۆتاسیۆم یەکێک لەو پەینە هەرە گرنگانەیە کە لە کوردستان فەرامۆش کراوە. بایەخی ئەو پەینە لەوەدایە کە نەک هەر بڕی بەرهەم زیاد دەکات، بەڵکو جۆری بەرهەمەکەش باش دەکات (Qualityand quantity)، ئەو جۆرە پەینە گەشەیەکی تەندروست دەبەخشێت بە رووەکەکان و لە نەخۆشی دەیانپارێزێ.

.

پۆتاسیوم/potasîum: ن:[ کیمیـ] كانزایەكی كیمیایییە میتالێكی ئەلكانی سپی زیوی یە زۆر سووكە بە ئاسانی دەتوێتەوە، ناسكە و ئۆكسید دەبێت ئامادەیە لە ناو بەشی زۆری ئۆرگانیزمە زیندەوەرەكان، لەناوەوەی بەشی زۆری مینەڕالێكان. كێشی ئەتۆمییەكەی : 39.1 و ناوی ئەتۆمییەكان 19. بڕی زۆری لە خۆراكی رۆژانەدایە بە تایبەتی رووەك. هاوسەنگ كردنی بڕی ئاولە لەشدا رێكدەخات، كاری ماسوولكەكان و زیندەپاڵی كاربۆهایدرات و پرۆتیەكانیش ڕێك دەخات.

پۆتاسیوم ئۆكساید/potasîum oksayid: نتـ:[ کیمیـ] ئاوێتەیەكی باشی دەكرێتە پەینەوە.

پۆتاسیوم هایدرۆكساید/potasîum hydroksayd: نتـ:[ کیمیـ] پۆتاسیرم كاربۆنەیت. مادەیەكی كریستالی سپی یە.

پۆتاسی داخ كەر/ potasî dax ker: نتـ:[ كیمـ] پۆتاسی سووتنەر.

.

پێویستە بۆ ھاوسەنگ کردنی ترشی و تفتی، ھەروەھا بۆ ئەوەی دەمار، ماسوولکەوە گورچیلە بەباشی کاری خۆیان بکەن

سەرچاوەی بەدەستھێنان:

میوە، سەوزە، گۆشت، ماسی

چەندمان پێویستە؟

پیاوان: 3.5 گم/ڕۆژانە

ژنان: 3.1 گم/ڕۆژانە

لە کاتی کەمی دا:

ھیلاکی، ھەست بەلاوزی کردن، ھەروەھا ئەو کەسانەی کە حەبی میز پێکەرە دەخۆن ( ئەو حەبانەی کە ئاوی لەش دەردەکات لەکاتی بەرزی پەستانی خوێن دا)

ئەگەر زۆر بخۆیت:

ئەگەر زیاد لە 15 – 20 گم/ڕۆژانە بخورێت تووشی ناڕێکی لە لێدانی دڵ دەکات

.

.

.

.

.