دۆخ ¹ /dox: ن: تاف، تەمەن، هەڕەت.

دۆخیان/doxyan: ن: جەنگە.

دۆخیانەت/doxyanet: ن: دۆخیان.

دۆخگۆڕی/doxgořî: نتـ:[ دۆخ+ گۆڕ( گۆڕین)+ ی] پەرەسەندن، گەشەسەندن : گۆڕانی بوونەوەران بەرەو باشتر خۆ گونجاندن لەگەڵ هۆكارەكانی ژینگەدا. تیۆری گەشەسەندنی وردەوردەی ژیانە لەسەر زەوی، لەیەكێك یان چەند زیند ەوەرێكی سادەی سەرەتاییەوە بۆ زیندەوەرانی زیاتر ئاڵۆز.[ ئینگـ : Evolution]{ زەویناسی، ل، 29}.

دۆخگۆڕین/doxgořîn: ن، کتن:

.

.

_____________________

دۆخ ² /dox: ن:[ کباک]

1 – دەسكی كەوچک، پلە _ پلەكان.

2 – [ کەرەستە] جەڵەو _  جڵەو بۆ ئەسپ و هێستر بەکاردێت، لێ ڕەشمە و ڕەشۆ بۆ کەر بەکاردێت.

دۆخ ڕەشمە/dox řeşme: نتـ: دۆخ هەڤسار، دەستكێ هەڤسار، ڕسەن.  

دۆخ هەڤسار/dox hevsar: نتـ: دۆخ ڕەشمە.  

دۆخی ڕێشمە/doxî řêşme: نتـ: دەسكی هەوسار.

.

.

____________________________

دۆخ ³ /dox: ن:

1 – [ ڕێزمان] بار،  چۆنایەتی، چلۆنایەتی، چاوایی، هەڵوێست.[ ئینگـ : attitude].

2 – [ ئای تی] ئاست. [ ئینگـ : status]{ zkurd}

3 – بەرانبەر، تەراز.

دۆخە پشوو/doxepişû: نتـ: [ ئای تی] [ ئینگـ : Hibernate]. 

دۆخی بکەر/dox: ن:[

دۆخی بەرکار/dox: ن:[

1 – لێکۆڵینەوەکە پشت بە ئینگلیزی ستاندارد و کوردی ناوەڕاست دەبەستێت و لە زمانی کوردیشدا دیالێکتی سۆرانی باڵادەستە لەم لێکۆڵینەوەیه‌دا.

2 – لە سیستەمی دۆخی زمانی ئینگلیزیدا چوار دۆخ زۆر گرنگن: بکەری و بەرکاری و پاڵپشت و خاوەندارێتی. دۆخی بکەری و بەرکاری بنچینەیین و دۆخی پاڵپشت و دۆخی خاوەندارێتی خۆڕسکین.

3 – کوردی ناوەڕاست سیستەمێکی چوار دۆخی هەیە: : بکەری و بەرکاری و پاڵپشت و خاوەندارێتی. دۆخی بکەری و بەرکاری و دۆخی پاڵپشت بنچینەیین و و دۆخی خاوەندارێتی خۆرسکیە.

دۆخی نائاسایی/doxî naasayî: نتـ:[ ئاب][ دۆخ+ ی+ نائاسایی][ ئینگـ : abnormality]

.

.

_____________________

دۆخ 4 /dox: ن: شتی تیژ و توند لە چێژەدا وەک : بیبار _ بیبەر.

دۆخاو/doxaw: نتـ:[دۆخ+ ئاو] دۆغاو، شۆراوێژ، گەچاو، گێچاو، گێچی شلی گیراوە بۆ سپیكاری دیوار.

.

.

____________________

دۆخ 5 /dox: ن:[ کۆن] ئامرازێكی شەڕیی بووە.

.

.

.

.