وەرز ¹ /werz: ن:[ کات] دەمسال( کباک)، كه‌ژه، کژ _ کژە _ کژەساڵ.[ ئینگـ : Season, trimester].

{

خۆزگە وەك پەپوله هەموو تەمەنم یەك وەرز بوایه

لە جێگەی غەم و ئازار تەنها گوڵم بناسایه

}{ -}

:: وەرزێک سێ مانگە.

دابەشکردنی ساڵە بە پێی کەش و ھەوا، و لە زۆربەی ناوچەکانی جیھاندا ساڵ دابەش دەبێت بۆ چوار وەرز کە ئەمانە:

وەرزینە/werzîne: نتـ: کژینە. 

بارانی وەرزینە/werzîne: نتـ: بارانی کژینە. 

چوار وەرز/werz: ن:[ کات] بەهار، هاوین، پاییز، زمستان.

وەرزی بەھار/werz: نتـ:[ کات]. bihar

   
 خاکەلێوە  
 بانەمەڕ  گوڵان
 جۆزەردان  

وەرزی ھاوین/werz: نتـ:[ کات].havîn

 
 پووشپەڕ
 گەلاوێژ
 خەرمانان

وەرزی پایز /werz: نتـ:[ کات]. payîz

::  پاییز وه‌رزی گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆچه‌رە‌کانه‌ له‌ کوێستانان و و زۆزانه‌وه‌ بۆ ناو دێ.{ ن. ڕەزازی}

 
 ڕەزبەر
 خەزەڵوەر
 سەرماوەرز

وەرزی زستان/werz: نتـ:[ کات].  zivistan

 
 بەفرانبار
 ڕیبەندان
 ڕەشيمێ

وەرزەکانی ساڵ/werz: نتـ:[ کات]

لە ناوچە گەمەرییەکان تەنھا دوو وەرز ھەیە ئەوانیش:

وەرزی باراناوی/werz: نتـ:[ کات]

وەرزی ووشک/werz: نتـ:[ کات]

ھۆکاری دروستبوونی وەرزەکان دەگەڕیتەوە بۆ لاری تەوەری زەوی لە کاتی خولانەوەییدا بە دەوری خۆردا، گۆشەی کەوتنی تیشکی خۆر بۆ یەک جێگا دەگۆڕێت لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر، ئەمەش جیاوازی پلەی گەرما و کەش و ھەوا دروست دەکات لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی تر.

وەرزەکان پێچەوانە دەبنەوە لە نێوان دوو نیوەگۆی زەوییدا، بۆ نموونە ئەو کاتەی ھاوینە لە نیوەگۆی باکوور، لە نیوەگۆی باشوور زستانە، ئەمەش لەبەر ئەوەی نیوەگۆی باکوور لارترە بۆ خۆر تا نیوەگۆی باشوور.

وەرزی کشتوکاڵی/werz: نتـ: [ ئینگـ : Agricultural season]

بای وەرزی/bay werzî: نتـ:[ کەش][ بای+ وەرزی] کزەبا، بای وەشت : ئەو بایە یەکە لە زەریای هێمن و هیندی یەوە  بەرەو رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی خوارووی کەرتی ئاسیا لە هاویندا هەڵدەکات. 

بێوەرز/bêwerz: ئانتـ:[ ڕوو][ بێ+ وەرز] ئەو بەروبوومەی کە جگە لەوەرزی خۆی شین دەبێت.

.

.

______________

وەرز ² /werz: ئان:[ کباش] به‌رز، بڵند.

:: کووی بیستوون فریه‌ وه‌رزه‌ :‌ کێوی بێستوون زۆر به‌رزه‌.

.

.

___________________

وەرز/werz: ن:[ پەھلەویدا: varz : ڤەرز واتا کار] واتا کەژ. وەک وەرزی ھاوین.  وشەکە لە ڕاستیدا، واتای کاری گەیاندووە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە کۆندا، مەبەست لە کار، نزیکەی تەنیا هەر کاری چاندن و کشتوکاڵکردن بووە، دیارە کە ئەمەش لە یەک کەژدا کراوە، بۆیە وشەکە بەرەبەرە واتای کەژی کار و، دواتریش تەنیا کەژی وەرگرتووە. شوێنەواری واتا کۆنەکە، بە فراوانی هەبووە و ماوە. لە کاری کشتوکاڵ.

وەرزا/werz: ف:[ هـ ] لە زاراوەی ھەورامی بەو گاجووتە دەگۆترێت کە خەریکی کێڵان، یان کارن. ناوەکە لە کرداری ( وەرزین، دەوەرزێ) ڕا ھاتووە بە واتای کارێ دەکات. ئەمەش ھەمان وشەیە کە لە ڕەگی PIEی وشەی werg- ، وێرگ- ھاتووە. ھەمان وشە، لە زبانی گرێکی بۆتە ergon ، ئێرگۆن بە واتای ئەرک. کار. لە ئاڤێستایی variza، ڤەریزە واتا کار. لە پەھلەویدا varz ، ڤەرز واتا کار. کاری کشتوکاڵ.

وەرزاندن/werz: ف:[ هـ ] لە زاراوەی ھەورامی. واتا جوڵاندن. ھەروەھا وەرزانەوە واتا جوڵانەوە. وشەکە لە زاراوەی ھەورامی، بە چەندان شێوە گەردان کراوە. وەک وەرزن، وەرزنە، بە واتای ڕاھێنەر. ھەروەھا وەرزنای واتا ڕاھێنان. وەرزیا و وەرزیای واتا ڕاھێندراو. وشەکە لە کرداری ( وەرزین، دەوەرزێ)ڕا ھاتووە بە واتای کارێ دەکات. ئەمەش ھەمان وشەیە کە لە ڕەگی PIEی وشەی werg-، وێرگ- ھاتووە. ھەمان وشە، لە زبانی گرێکی بۆتە ergon ، ئێرگۆن بە واتای ئەرک. کار. لە ئاڤێستایی variza، ڤەریزە واتا کار. لە پەھلەویدا varz، ڤەرز واتا کار. کاری کشتوکاڵ.

وەرزبەر/werz: نفا:

وەرزبەری/werz: نفا:

وەرزش/werz: نفا: واتا سپۆرت. جوڵە و یاری جۆراوجۆر، بۆ باشترکردنی توانای بەدەن. ھەروەک یاری بەدەنی، بە مەبەستی خۆشی، یان بردنەوە لە کێبەڕکێدا. وشەکە لە زاراوەی ھەورامی، بە چەندان شێوە گەردان کراوە. وەک وەرزن ، وەرزنە بە واتای ڕاھێنەر. ھەروەھا وەرزنای واتا ڕاھێنان. وەرزیای واتا ڕاھێندراو. وەرزاندن واتا جوڵاندن. ھەروەھا وەرزانەوە واتا جوڵانەوە. وشەکە، بە شێوەی وەرزش، لە پەھلەوی وەرگیراوە، کە بریتی بووە لە varzişn، ڤەرزیشن بە واتای کارکردن. سەیری ھەردوو وەرز و وەرزێر بکە. ھەمان وشە کەوتۆتە زمانی ئەرمەنیشەوە، بە شێوەی varzhutyun، ڤەرزوتون بە واتای مەشق. لە ئۆردو هەر دەگوترێت وەرزش. ئەگەر بمانەوێت وشەی وەرزش، لەگەڵ باری ڕێزمانی ئەمڕۆی کوردی بگونجێنین، ئەوە بە ھەمان شێوەی سازان، لە سازش، دەبێ بڵێین وەرزان و، وەرزان کردن، یان وەرزینەوە و بارەکانی دی گەردان بوونی وشەکە، کە لە سەرەوەدا ئاماژەم بۆ کردوون.

وەرزن/werz: نفا: ھەروەھا وەرزنە لە زاراوەی ھەورامی واتای ڕاھێنەر. ھەروەھا وەرزنای واتا ڕاھێنان. وەرزیا و وەرزیای واتا ڕاھێندراو. وشەکە لە کرداری ( وەرزین، دەوەرزێ)ڕا ھاتووە بە واتای کارێ دەکات. ئەمەش ھەمان وشەیە کە لە ڕەگی PIEی وشەی werg- ، وێرگ- ھاتووە. ھەمان وشە، لە زبانی گرێکی بۆتە ergon ، ئێرگۆن بە واتای ئەرک. کار. لە ئاڤێستایی variza ، ڤەریزە واتا کار. لە پەھلەویدا varz، ڤەرز واتا کار. کاری کشتوکاڵ.

وەرزێر/werz: ئان:[ ئاڤێستایی varzkartar : ڤەرزکەرتار] جوتیار : ھەروەھا وەرزیەر. واتا جوتیار. ئەو کەسەی بە کاری کشتوکاڵ و چاندنەوە خەریکە. لە وشەی پەھلەوی varzvar، ڤەرزڤار ھاتووە بە ھەمان واتای وەرزێر. لە ئاڤێستایی ناوەکە بە شێوەکانی varazano ، ڤەرەزەنۆ. ھەروەھا varazanyo، ڤەرەزەنیۆ ھاتووە. واتای وشەکە لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە کارکردن. شوێنەواری واتا کۆنەکە بە فراوانی ماوەتەوە. لە پەھلەویدا varz ، ڤەرز واتا کار. ھەروەک varzkartar ، ڤەرزکەرتار واتا وەرزێر یان جوتیار. واتای وشەکە لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە کارکەر. ھەروەک لە پەھلەوی varzitan، ڤەرزیتەن واتا کارکردن. لە سانسکریتی varsa، ڤەرسە واتا باران. ساڵ. کە مەبەست، کاتی کاری کشتوکاڵ، لە کەژی باران بووە. لە گرێکی (w)razo ، ورازۆ واتا ئەرک. کار. ھەروەک rezo ، رێزۆ واتا بکە. کاری چاندن لە وەرزێکی دیاریکراو دەکرێت، بۆیەشە وشەی وەرز، ھەر لەو ناوەوە داتاشراوە. وشەکە ئیدی بەرەبەرە واتای کەژیشی وەرگرتووە، کە مەبەست لێی، کەژی کارکردن لە کێڵگە بووە. وشەی وەرزشیش لە بنەڕەتدا واتای کارکردنی گەیاندووە.

وەرزین/werz: کتپ: :[ ئاڤێستایی: zvraW : ڤەرێز ( ئینگـ : to do, towork, to commit, to perform, to labour)] کارکردن.

.

 

پاشگری (– ش)ی فارسی، یان پاشگری هاوواتای کوردی (- ین، – ئان)

چەند وشەیەکی ناسراوی کوردی، ڕاستەوخۆ کەوتوونەتە ژێر کاریگەری داڕشتنەوەی وشەکان بە فارسی، لە کاتێکدا وشەکان خۆیان لە زمانی کوردیشدا هەن و میراتین. تەنیا ئەوەندەیە کە ئێمە لەجیاتی ئەوەی گوێ لە چۆنیەتی بەکارهێنانیان بگرین لە لایەن خەڵکی لادێکانماندا، هەستاوین سوک و ئاسان شێوە فارسیەکەیانمان ڕاگواستۆتە ناو نوسینەکانمان. ڕەنگە ئەم کارە لە باشوری کوردستانەوە سەرچاوەی گرتبێت، چونکە لەوێوە کێشەی نوسین بە کوردی پەتی و، خۆدەربازکردن لە وشە و زاراوەی لە عارەبی وەرگیراو دەستی پێکردووە. دیارە منیش پێم وایە کە ئەگەر ناچار بین لە نێوان عارەبی و فارسی یەکێکیان هەڵبژێرین، ئەوا وشە فارسیەکان، باشتر لەگەڵ شێوە گۆکردنی کوردی و، بارەکانی گەردان بوونی کوردی دەگونجێن. بەڵام ئەم پاشگرە فارسیەی (- ش)، لە نەزانیەوە هێندراوەتە ناو نوسینی کوردی، چونکە شێوە کوردیەکەی، لەسەر زاری خەڵک، هێشتا بە چالاکی ماوەتەوە.

چەند نمونەیەک: کوردی…فارسی

سازان= سازش

کۆشان= کۆشش

کۆشین= کۆشش

پۆشین= پوشش پۆشان= پۆشش

وەرزین= وەرزش وەرزان= وەرزش

کۆشین لە تێکۆشین و، کۆشانیش لە تێکۆشان دا دەردەکەوێتەوە.

جگە لەمانەی سەرەوە، وشەی دی سەرلەبەر لە فارسی وەرگیراویش هەن وەک پۆزش.

بابەتەکەی من ئەم جۆرە وشانە ناگرێتەوە.

دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ڕەگی هەمو ئەو وشانەی سەرەوە، جگە لە پاشگرە فارسیەکانی، لە کوردیدا، هەروەک لە فارسیش، ڕەسەن و میراتین. واتا خودی وشەکان لە فارسی وەرنەگیراون. بۆ ئەوەی لە کرۆکی مەبەستەکەم دەرنەچم، من تەنیا یەکێک لەو وشانە، دەخەمە بەر نەشتەری، زانستی بەراوردکردنی پێوانەیی، تا دەری بخەم کە وشەکە، لە کوردیدا چەندە ڕەسەنە. ئەم وشەیەش ( وەرزش)ە، لەگەڵ وشە هاوواتاکانی. دیارە بۆ تێگەیشتنی دروستی وشەکە، من ناچارم تا چەندان وشەی دی هاوڕەگیش، شەن و کەو بکەم.

.

.

وەرز/werz: ن: وشەکە لە بنەڕەتدا، لە ڕووی واتاییەوە، واتا کارکەر. ھەروەک لە پەھلەوی varzitan، ڤەرزیتەن واتا کارکردن. لە سانسکریتی varsa، ڤەرسە واتا باران. ساڵ. کە مەبەست کاتی کاری کشتوکاڵ و، کەژی باران بووە. لە گرێکی (w)razo، ورازۆ واتا ئەرک. کار. ھەروەک rezo، رێزۆ کردارە و، واتا بکە. وشەکە لە ڕەگی PIEی وشەی werg-، وێرگ- ھاتووە. ھەمان وشە، لە زبانی گرێکی بۆتە ergon ، ئێرگۆن بە واتای ئەرک. کار. بۆ کاری بەراوردکاری پتر، سەیری وشەکانی وەک وەرزاندن. وەرزا. وەرزێر. وەرزش بکە. 

.

.

.

.