ڕەزبەر/řezber: ن:[ کات][ ڕەز+ بەر] مشتاخان: حەوتەمین مانگی ساڵی کوردی یە ویەکەمین مانگی وەرزی پاییزە. کە دەکەوێتە نێوان کەڵووی تەرازوو و دووپشک ـەوە. 1 ی ڕه‌زبه‌ر به‌رانبه‌ره‌ به‌ 23 ی ئه‌یلوولە.  

پاییز/payîz: ن:[ کات] پائییز، پەهیز، پەییز( کباک)، چری( فە) سەردووا: سێهەمین كژی( وەرز)ی ساڵە : بریتییە لە مانگی{ ڕەزبەر، گەڵاڕێزان : خەزەڵوەر، سەرماوەرز}.لە 21 ی ئەیلوولەوە تا 20ی کانوونی یەکەم دەخایەنێت.

ساڵ/saľ: ن:[ کات] ئەو کاتەیە کە زەوی پێیدەچێت لەخولانەوە بەدەوری خۆردا، کە چوار وەرزی ساڵی پێدروست دەبێت و ماوەکەش لە ڕۆژژمێری زایینیدا بریتییە لە365 ڕۆژ و 12 کاژێر، کە بۆ ڕێکخستنی ڕۆژژمێرەکان سێ ساڵ دەکەن بە 365و ساڵی چوارەم دەکەن بە 366، یاسای زانینی ئەوەی ئایا ئەم ساڵ ساڵێکی پڕە( 366) ڕۆژە یان ساڵێکی پڕنییە بریتییە لەوە دوو ژمارەی کۆتایی ساڵەکە بێنی ودابەشی چواری بکەیت ئەگەر ژمارەکە بەسەر ژمارە چواردا دابەش بوو و ژمارەیەکی تەواو دەرچوو بەبێ ماوە ئەوا ساڵەکە پڕە بەڵام ئەگەرماوە مایەوە ئەوا پڕنییە؛ نمونە:2008 دێین دوو ژمارەی کۆتایی وەردەگرین کە ژمارە( 8 )ە و دابەشی ژمارە( 4 )ی دەکەین دەبینین( 2 ) دەردەچێت بێماوە بەڵام ئەگەر 2010 بووایە؛ 4/10=2،5 واتە دوو و نیو کە ژمارەکە نیوی لەگەڵە و تەواو نییە ئەم ئەوە دەردەخات ساڵەکە پڕ نییە.[ ئینگـ: year ]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستای دا، وەها هاتووەتە تۆمارکردووە. ل. 566
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
سەرتە atras

 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستای دا، وەها هاتووەتە تۆمارکردووە. ل. 566
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
یارێ vrAY year 

[ سەرنجی دووپەیڤ ڕایگرتم. هەم بە: Ras.atras : سەرتە : serte. سەر: ser بەواتای ساڵ هاتووە؛ هەم بە: vrAY : یارێ : yare کە چۆن گۆراوە لە زمانی ئینگلیزی هاوچەرخدا بۆ year]

وەرز/werz: ن:[ کات] دەمسال( کباک)، کژ _ کژە _ کژەساڵ.[ ئینگـ : Season, trimester].

.

.

.

.