باق/baq: ن:[ کباک][ توێ] جومگەی پێ، لاق، بەلەک، پووز.
.
.
__________
باق/baq: ن:[ ڕوو] نێرتكی سیر و پیواز.
باقۆتە/baqote: ن:[ ڕوو] نێرتكە پێواز، تەڕەلەیلان( هـ).
باقە/baqe: ن: باغە، مەڵوو، سەوارە، سوواڵە، گووزە، قەفت، بەستە : باوەشێک لە گیا یان گوڵ.
باقەبەست/baqebesit: نفا:[ باقە+ بەست( بەستن)] بەندەكە، باغەبێن، باقەبێن، فیزۆک : ئەو گیایەی كە دەسكەگەنم و دەسكەگوڵی پێدەبەسترێت.
باقەبێن/baqebên: نتـ:[ باقە+ بێن( ؟ )] باقەبەست، باغەبێن، بەندەكە، فیزۆک، گیم : بەهەموو گیایەک دەگووترێت كە باقەی پێببەسترێت.
.
.
_________________
باق/baq: ن:[ دەنگ] دەنگی ڕێوی یان بزن.
باقاندن/baqandin: كتن:[ دەنگ] باقەكردن، بالەبال، هاواری گیانەوەری وەک ڕێوی.
باقانن/baqanin: كتپ:[ دەنگ] باقاندن، بالاندن.
باقە/baqe: ن:[ دەنگ] باق : دەنگی بزن و ڕێوی .
باقەباق/baqebaq: ئانتـ:[ دەنگ] باقەی یەک لەدوای یەک، گازندە.
.
.
___________________
باقە/baqe: ن:[ نخ] نەخۆشییەكە تووشی بزن دەبێت.
:: باقە بزنە كەوتووسە ناوبزنەكانم.
.
.
.
.