سپڵ/spiľ: ن:[ توێ][ ئاڤێسـ : nazvrvhs: سپێرێزەن . ( لە زمانی ئاڤێستادا پیتی ( ڵ) نیە، بەڵکو لە زمانی ئێستای کوردییدا هەم دەبێت ( ر) و هەم دەبێت ( ل _ ڵ)] ئەسپڵ( کهـ)، ئه‌سپوول، خاڵخاڵک، درنخۆشکە، سوویە، فاتەڕەش : ئەندامێکی درێژکۆڵەی پانە، ڕەنگی پەمەیی یە لولەی زۆری تێدایە دەکەوێتە ژێرگەدە و ژێرەوەی قەفەسی سینگ لە لای چەپ و سەرەوەی گەدە، پانییەكەی 5 گرێ و كێشەكەی 170 گرام دەبێت، گەورەترین ئەندامی لیمفە لەلەشدا قەبارەکەی یەکسانە بەقەبارەی مشتی دەستی مرۆڤێك، لێ پێکھاتەیەکی  ئیسفەنجییە، کە دەتوانێت نزیکەی ( 3 ) گاڵۆن خوێن بگرێتە خۆی. ئەم ئەندامە بە هۆی لیگامانی گەدەیی لەگەڵ گەدە و بە هۆی لیگامانی گورچیلەیی لەگەڵ گورچیلە بەیەکەوە لکاون.لە پێکھاتندا لە لیمفە گرێکان دەچێت بەڵام سپڵ بەستراوە بە خوێنەوە نەک بە لیمفەوە سپڵ بەشێکی زۆری خوێنی لەش کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێژەی خوێن لەلوولەکانی خۆێندا نەگۆڕێت کە مۆخی سوری ئێسك نەیتوانی خرۆکەی سور دروست بکات سپڵ دروستی دەکات لەگەڵ شیکردنەوەی خرۆکە سورە مردوەکان و پیرەکان و ئاسن کێشانەوە لە ھیمۆگڵۆبین و گێڕانەوەی بۆ خوێن ھەروەھا خوێن لە ھەندێک پیسی تریش تیایدا پاک دەکاتەوە لەکاتی توش بوون بە ھەندێک نەخۆشی وەک لەرزو تاو کەم خوێنی(ئەنیمیا)سپڵ ھەڵ دەئاوسێت. [ ئینگـ : Spleen]

.

سپڵ هەندێک ئەرکی گرینگی هەیە و لە ناوچوونی ئەم ئەندامە دەبێتە هۆی کێشەیێکی زۆر بۆ مرۆڤی پێگەیشتوو، ئەم ئەندامە ئەگەر لە منداڵدا لەناو بچێت دەبێتە هۆی مردن.

1 – چاودێری کردنی چۆنیەتی گلووبوو لە سوورەکانی خوێن دەکات، وەكو فلتەری خوێن كاردەكات، خەزنكردنی خوێن دەكات.

2 – خاوێنکردنی خوێن لە بەکتریا و ئەو خانەگەلەی( سللوول) دیکە کە لە لایێن ئانتیبادیەکانەوە داپۆشراون

3 – لە رێگای بەرهەمهێنانی لیمفۆسایتەكاندا ڕۆڵی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنە میكرۆبییەكاندا.

4 – گرنگی هەیە لە باڵانسی شلەكانی لەشدا و دروستکردنی ئانتی بادی لە پاڵپی سپی دا.

.

سپڵ/spiľ: نتـ:[ توێ] پێشگرێکە لە زمانی کوردی و زاراوەسازی پزیشکیدا، کە زۆر وشەی پەیوەندی پێوەدەڵكێندرێت. [ ئینگـ : splen ]

سپڵەخزێ/spiľexizê: نتـ:[ توێ][ سپڵ+ ئە+ خزێ] سپڵی گەڕۆك، سپڵی خزاو.[ ئینگـ : splenectopia ]

سپڵ ئێشە/spiľ êše: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : splenalgia, spleno dynia]

سپڵ بڕین/spiľ biřîn: نتـ:[ توێ] مرۆڤ دەتوانێت بەبێ سپڵ بژی، چونكە جگەر و لیمفەگرێیەكان فرمانی سپڵ جێبەجێ دەكەن. [ ئینگـ : splenectomy ]

ھەندێك جار پێویست دەکات سپڵ لاببرێت یان ببڕدرێت، چونکە گەورەبوونی سپڵ لەوانەیە بگاتە ئەو ڕادەیەی کە ببێتەھۆی پچڕان یان دڕانی سپڵ و خوێن بەربوونێکی زۆر.

1 – گەورەبوونی سپڵ بەھۆی نەخۆشییە وە، وەکو نەخۆشیەکانی شیتەڵ بوونی خرۆکە سوورەکان بۆ نمونە تالاسیمیا.

2 – برینداربوونی سپڵ و خوێنبەربوونی سپڵ بەھەر ھۆکارێك، بۆنمونە لەکاتی کەوتنەخوارەوە و زیان پێگەیشتنی سپڵ یان ھەر ھوکارێکی دەرەکی کە زیان بە سپڵ بگەیەنێت و برینداری بکات.
3 – نەخۆشی كەمبوونەوەی رێژەی خەپڵەكانی خوێن ITP.
4 – شێرپەنجەی سستمی لیمفاوی.
5 – شێرپەنجەی خوێن.

سپڵی بزێو/spiľî bizêw: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : movable spleen]

سپڵ پووکانەوە/spiľ pûkanewe: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : splena trophia ]

سپڵ داوەشان/spiľ dawešan: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : spleno lysis ]

سپڵ ڕەقبوون/spiľ řeqbûn: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : spleno ceratosis ،spleno keratosis ]

سپڵزانی/spiľzanî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : splenology ]

سپڵ شۆڕبوونەوە/spiľ šořbûnewe: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : spleno ptosis ]

سپڵ گەورەیی/spiľ gewreyî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : splenectasis , spleno megaly ]

سپڵ نەرمبوون/spiľ nermbûn: نتـ:[ توێ] سپڵەنەرمە، سپلەنەرمی. [ ئینگـ : spleno malacia ]

سپڵ و جگەری گەورە/spiľ: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : spleno hepato megaly]

سپڵی/spiľî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : splenoid]

سپڵی بەرەڵا/spiľî bereľa: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : floating spleen]

سپڵی کۆڵۆنی/spiľî koľonî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : spleno Colic ]

سپڵی گەڕۆك/spiľî geřok: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ  wand ering spleen]

سپڵی فڵت بوو/spiľî fiľt bû: نتـ:[ توێ] سپڵی گەورەبوو. [ ئینگـ : Enlarged spleen  ]

سپڵی لیمفی/spiľ: نتـ:[ توێ] لیمفەسپڵ. [ ئینگـ : spleno lymph ]

.

ئاوسانی سپڵ/awsanî spiľ: نتـ:[ نخ][ ئاوسان +ی + سپڵ] گەورەبوونی سپڵ : باوترین گرفتی سپڵە، ئەگەرچی چارەسەری هەیە، بەڵام ئەگەری دڕان یان تەقینی سپڵ زیاد دەكات، هۆكاری جیاوازی لە پاڵەوەیە، بۆ نموونە: هەندێك جۆری هەوكردنی بەكتریایی و ڤایرۆسی، مەلاریا، نەخۆشی شیبوونەوەی خوێن، نەخۆشی جگەر وەكو مۆمبوونی جگەر ( Cirrhosis)، شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفاوی، فشار لەسەر خوێنهێنەرەكانی جگەر یان سپڵ.  [ سپلێنۆمێگالی : Splenomegaly].

{ هاوكات لەگەڵ ئاوسانی سپڵدا لەوانەیە، كە چەند نیشانەیەك سەرهەڵبدەن وەكو: ئازار لە بەشی چەپی سكدا، هەستكردن بە زوو ماندووبوون، كەمخوێنی، هەستكردن بە تێربوون}.

خوێنی سپڵ بەربوون/xiwénî spiľ berbûn: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : Spleno Rrhagia]

خوێنبەری سپڵ/xiwénberî spiľ : نتـ:[ توێ][ خوێنبەر+ ی+ سپڵ] خوێن لە دڵەوە دەگاتە سپڵ لەڕێگای (خوێنبەری سپڵ)ەوە وە خوێن لە سپڵەوە بە خوێنھێنەری سپڵ دا دەرواتە جگەرو پاشان بۆ شاخوێنھێنەری خواروو کە دەڕژێتەوە ناو گوێچکەلەی ڕاستی دڵ.[ ئینگـ : splenic artery]  

خوێنهێنەری سپڵ/xiwénhênerî spiľ : نتـ:[ توێ][ خوێنهێنەر+ ی+ سپڵ][ ئینگـ : Splenic vein]

زیادە سپڵ/ziyade spiľ: نتـ:[ نخ][ زیادە+ سپڵ][ ئینگـ : accessory spleen, splenculus]

گەورەبوونی سپڵ/gewrebûnî spiľ: نتـ:[ نخ][ گەورەبوون+ ی+ سپڵ] گەورەبوونی سپڵ چەندین هۆکاری هەیە وەک: چڵكکردن، شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە:

1 –  نەخۆشییە درمییەکان کە بەھۆی بەکتریا، ڤایرۆس، مشەخۆرەکانەوە دەگوێزرێنەوە وەکو ( مەلاریا نەخۆشی ڤایرۆسی ebv)

2 – نەخۆشی شیتەڵبوونی خوێن (خرۆکە سورەکان) وەک تالاسیمیا

3 – نەخۆشییە شێرپەنجەیی یەکان، وەکو نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن، و شێرپەنجەی خانەلیمفییەکان.

4 – نەخۆشی زیادبوونی بەرگری لەش وەکو نەخۆشی رۆماتیزم و دەردەڕێوی.

هەوکردنی سپڵ/hewkirdnî spiľ: نتـ:[ نخ][ هەوکردن+ ی+ سپڵ] سووتانەوەی سپڵ.[ ئینگـ : splenitis]

هەوکردنی سپڵ و جگەر/hewkirdnî spiľ û ciger: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : splenepatitis]

.

             فرمانەکانی سپڵ                       

سپڵ بەپێی فرمانەکانی دابەش دەکرێ بە دوو ناوچەوە٠

1 – ناوچەی سپی: ئەم ناوچەیە لە سپڵ ( لیمفەخانەکانی) تێدایە کە جۆرێکن لە خرۆکە سپی یەکان و ھەڵدەستن بە دروستکردنی دژەتەن بۆ لە ناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆس و میکروبانەی ەشێت مرۆڤ تووشی نەخۆشی بکەن. ھەروەھا سپڵ خانە قەپگرەکانی تیایە (macroghages) کە پەلاماری بەکتریا و تەنی نەناسراو دەدەن لەلەشداو لەناویان دەبەن.

2 – ناوچەی سور : ئەم ناوچەیەی سپڵ ھەڵدەسێت بە پاڵاوتنی خوێن و تێکشکاندنی ئەو خروکە سوورانەی تەمەنیان زۆرە (واتە زیاتر لە 120 ڕۆژ) ھەروەھا تێکشکاندنی ئەو خرۆکە سوورانەی کە ناسروشتین ( نائاسایی) یۆ نمونە ئەو خرۆکە سورانەی شێوەیان نائاسایی یە.

.
لەبەر ئەوە پێویستە بەرگری لەشیان بۆ بەھێز بکرێت لە 2 ڕیگاوە

1 – کوتان دژی ھەندێک بەکتریا  ھەروەھا کوتانی ساڵانە دژی ڤایرۆسی ئینفلۆنزا : ( haemophius. influenzae. streptococcus. Pneumoiae )

2 – بەکارھێنانی دژە میکرۆبەکان وەک (پەنسیلین) بەتایبەتی پێش وە پاش ھەموو نەشتەرگەرییەک کە بۆ ئەو کەسانەی ئەنجام بدرێ ٠
لەگەڵ ئەمانەشدا کەباس کران لابردنی سپڵ مەترسی زۆر گەورە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروست ناکات ئەگەر خۆپا راستن و چارەسەر بەشێوەیەکی ڕاست و گونجاو بەکاربێنێ چونکە لەکاتی لابردنی سپڵدا ئەندامەکانی تری لەش قەرەبووی ئەو لەکیس چوونە ئەکەنەوە بە تایبەتی جگەر کە بەرگری بۆ میکرۆبەکان زیاد دەکاو ھەڵدەستێ بە لابردن و تێکشکاندنی خرۆکە سوورە بەتەمە و نائاسایی یەکان ھەروەکو سپڵ

.

                لە کوردەوارییدا بۆ چارەسەری نەخۆشی سپڵ :                  

ئاوی گەڵابی دەخووسێندرێت شەو و ڕۆژێك و پاشان دوو فینجانی دەدرێت بە نەخۆشەکە بۆ ئەوەی چاك بێتەوە.

شوبیت: وه‌ک به‌هارات له‌ چێشت ده‌کرێت، بۆ ده‌رمانی ژانه‌ سپڵ زۆر باشه‌.

لە بەڵاڵووک رۆنێک دەگرن کە وەك دەرمان دەدرێت بە نەخۆشی سپڵ .

هەنجیر جگه‌ر به‌هێز ‌و چالاک ده‌کات ‌و هه‌ڵاوساوی سپڵ ناهێڵێت.

.

.

.

.