پاساری/pasarî: ن:[ باڵ] باوانە، باووکە، پاسارو، پەتیاک _ بەيتاک، بەيتک، بەيتەک، بێتک _ پتیک، تیڤۆک، جەوک(كباک)، جکە، جووجک، جوونجک، چڤیک : çivîk( كباک)، چڤینک، چڤيک، چۆرتان، چوول، چۆلەکە( نێر و مێ)_ چوێلەكە، چوویک، چێژیله‌، چێشكە، چيجک _ چیچک( باد)، چێژيلە، دێمەرە، سا ندیلکە، سەرچە، سوواندۆكە _ سواندووکە، سواندوولکە _ سوانديلکە، سووانكێ، سوواندیلە، سيڤيانک _ سڤیانگ، کوێشکه‌، کێشکه‌، کێشوه‌له‌، کويژيلە _ کیژۆڵه‌، کيرچک، کيژک، کيشکە، گورگە، مه‌لووج، مه‌لووچک، مه‌لیچه، مەلیچەک _ مەلووچەک، مەلويچک، مەليچک، مرچک، مروچڵێ، مریچله‌، میرچک( دایکە)، مريچکه( دایکە)، مريچڵه، مریچڵێ، مليچک، ملیچڵێ : جۆرە مەلێكی بچووكە، مێیەكەی ڕەنگی پەڕ و باڵی بۆرە، بەڵام نێرەكەی ڕەنگی تۆخترە، دان و جانەوەری ورد دەخوات. 5 – 6 هێلكەدەكات و هێلكەكەی كەمێک بۆر و خاڵی ڕەشی تێدایە، پاساری بۆ خۆی دەبێتە نێچیری باز و هەڵۆ و داڵ لە باڵدارەگۆشتخۆرەكان و هەروەها پەڵامار دەدرێت لەڵایەن پشیلەوە.[ Zoo : Passer domesticus][ لا : Spearƿa][ ئینگـ : Sparrow]. 

ئەم باڵندەیە سەر بە خێزانی یان تۆرەمەی قوشقە : Familiy Ploceidae یە. واتا باڵندەیەکی بڕبڕاگەدارە، خوێنگەرمە، هێلکەکەرە، بەشێوەی پەڕین زۆردەبن و جیاوازی لە شێوەی باڵیان دەبیندرێت. هەروەها لە چێلکە هێلانە دەچنێت.

         هەندێک لە جۆرەکانی پاساری لە جیهاندا            
  تێبینی 
   بۆ تەماشای وێنەکان کلیک لەسەر ناوە لاتینی یەکان بکەن

پاساری ئاسیوبیا/pasarî Asyubiya: ن:[ باڵ] چڤیكا ئەسیوبیا : çivîka asyubiya( كباک)[ لا : Passer swainsonii ]

پاساری ئیاگۆ/pasarî îyago: نتـ:[ باڵ] چڤیكا ئیاگۆیێ : çivîka Iagoyê ( كباک)[ لا : Passer iagoensis]

پاساری ئیتاڵی/pasarî talî: نتـ:[ باڵ] چڤیكا ماڵان : çivîka Îtalyayê ( كباک) : جۆرە پاسارییەکە لە پاساری ماڵان دەچێت، لێ ئەم کەمێك ووردترە. [ لا : Passer italiae]

پاساری بساقۆ/pasarî bisaqo: نتـ:[ باڵ] چڤیكا بساقۆ : çivîka bisaqo ( كباک) : ئەم جۆرە پاسارییە بەزۆری لە باشووری کیشوەری ئەفەریقایە.[ لا : Passer melanurus ]

پاساری بیابان/pasarî biyaban: نتـ:[ باڵ] چڤیكا بیابان : çivîka biyaban ( كباک)[ لا : Passer simplex ]

پاساری پشتنزم/pasarî piştnizm: نتـ:[ باڵ] چڤیكا پشتنزم : çivîka piştnizm ( كباک)[ لا : Passer flaveolus]

پاساری تەنزانیا/pasarî Tanzaniya: نتـ:[ باڵ] چڤیكا تەنزانیا : çivîka Tanzaniya ( كباک)[ لا : Passer gongonensis ]

پاساری داران/pasarî daran: نتـ:[ باڵ]] چڤیكا داران : çivîka daran ( كباک) : داران مەبەست ڵیرەدا لە جەنگەلەکانی نێوان کیشوەی ئاسیا و ئەوەوپادایە.[ لا : Passer montanus ]

پاساری دەریای مردوو/pasarî deryay mirdû: نتـ:[ باڵ] چڤیكا دەریایا مری : çivîka Deryaya Mirî ( كباک)[ لا : Passer moabiticus ]

پاساری ڕووسی/pasarî rûsî: نتـ:[ باڵ] چڤیكا رووسێت  çivîka Russet ( كباک) : ڕەنگی پەلەی سەری پرتەقاڵییە. [ لا :  Passer rutilans ]

پاساری زێرینی سودانێ/pasarî zêřînî Sudanî: نتـ:[ باڵ] چڤیكا زێینیا سوودانێ: çivîka zêrîn ya Sudanê ( كباک)[ لا : Passer luteus ]

پاساری زێرینی عەرەبی/pasarî zêřînî äerebî: نتـ:[ باڵ] چڤیكا زێرینیا ئەرەبان : çivîka zêrîn ya ereban ( كباک)[ لا : Passer euchlorus ]

پاساری ساکساولێ/pasarî Sakisawlê: نتـ:[ باڵ] چڤیكا شاکساولی : çivîka Saksaulê ( كباک) ئەم جۆرە پاساریی یەکە ڕەنگی پەری سپیکارە، سەری پەلەیەکی زەرد یا قاوەی پێوەیە، ڕەنگی دەنووکی ڕەشە. لە نێوان چین و مەنگۆلیادا دەژێت. [ لا : Passer ammodendri]

پاساری سەربۆزاباشوور/pasarî serbozî başûr: نتـ:[ باڵ] چڤیكا سەبۆزیا باشوور : çivîka serbozya başûr ( كباک)[ لا : Passer diffusus ]

پاساری سەربۆزیا باکوور/pasarî serbozî bakûr: نتـ:[ باڵ] چڤیكا سەربۆزیا باکوور : çivîka serbozya bakûr ( كباک) : ئەم جۆرە پاسارییە لە کیشوەی ئەوروپا بڵاوبووتەوە. [ لا : Passer griseus]

پاساری سپانی/pasarî Sipanî: نتـ:[ باڵ] چڤیكا سپانیایێ : çivîka Spanyayê ( كباک) [ لا : Passer hispaniolensis ]

پاساری سندێ/pasarî Sindê: نتـ:[ باڵ] چڤیكا سندێ : çivîka Sindê ( كباک)[ لا : Passer pyrrhonotus ]

پاساری سۆکۆترا/pasarî Sokotira: نتـ:[ باڵ] چڤیكا سۆکۆترایێ çivîka ( كباک) : سۆکۆترا دوورگەیەکە لە دەریای عەرەبی، دەکەوێتە نێوان سۆماڵ و یەمەنەوە. [ لا :  Passer insularis ]

پاساری سۆماڵی/pasarî Somaľî: نتـ:[ باڵ] چڤیكا سۆمالی : çivîka Somalê ( كباک) : لە چۆلەکەی ئاسایی دەچێت، لێ پەری هەمووی زەردباوە.[ لا : Passer castanopterus ]

پاساری سواهیلی/pasarî Swahîlî: نتـ:[ باڵ] چڤیكا سواهێلیێ : çivîka Swahîliyê ( كباک)[ لا : Passer suahelicus ]

پاساری شێلێی/pasarî Şêlîy: نتـ:[ باڵ] چڤیكا شێلێی : çivîka şelley( كباک)[ لا : Passer shelleyi ]

پاساری عەبدالکوری/pasarî Äebd alkurî: نتـ:[ باڵ] چڤیكا ئەبدالکوری : çivîka Abd al-Kurî ( كباک) : عەبد( عبدالکوری) دوورگەیەکە لە دەریای عەرەبی، دەکەوێتە نێوان سۆماڵ و دوورکەی سۆکوترا وە. [ لا : Passer hemileucus ]

پاساری کۆردۆفانێ/pasarî kordofanê: نتـ:[ باڵ] چڤیكا کۆردۆفانێ : çivîka Kordofanê ( كباک)[ لا : Passer cordofanicus]

پاساری كێنیا/pasarî Kêniya: نتـ:[ باڵ] چڤیكا کێنیایێ çivîka Kênyayê ( كباک)[ لا : Passer rufocinctus]

پاساری ماڵان/pasarî maľan: نتـ:[ باڵ] چڤیكا مالان : çivîka malan ( كباک) : جۆرە پاساریی یەکە ڕەنگی پشتی قاوەی و ڕەشە، پێوەیە، ڕەنگی دەنووکی ڕەشە.  [ لا : Passer domesticus ]

پاساری مەزن/pasarî mezin: نتـ:[ باڵ] چڤیكا مەزن: çivîka mezin ( كباک)[ لا : Passer motitensis]

.

.

.

.