بەفر  ¹ /befir: ن:[ کەش][ پەهلەوی: vafr] بەرف( کباک)، سەخوار، شەختە، ڤەرڤە _ ڤەورو، قەشا، قەشەم( باد)، وەروە( هـ)، وەفر( کباش)_ وەڤر( زا): شتێکی سپی ووردە وەک ووڕەی هەلاج لە زستاندا دەبارێت کە کاتێک پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە نزیک لە پلەی بەستن یان ساردتر لە بڕی باران دەبێت بە بەفر.[ ئینگـ: ice]  

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
 ڤەفرە arfaW ice
 لە زمانی کوردییدا بە سێ جۆر پۆلێن کراوە :
1 . کولی  بەفری کولوو گەورە.  
2 . پش  بەفری کولوو وورد.  
3 . گژ  گلێرە، بەفرە ئالووگە

:: ئەم هەفتەیە بەفر دەبارێت.

:: لە کوێستان بەفر گرفتی هاتووچووی دروست کردبوو.

بەفرالووگە/befiralûge: نتـ:[ هـ] گلێرە، گژ.  

بەفران/befiran: نتـ: 

1 . کۆی بەفر.  

2 . [ ناڤ] ناوە بۆئافرەتان. 

بەفرانان/befiranan: نتـ: وڵاتی بەفر. 

بەفرانبار/befiranbar: نتـ:[ بەفران+ بار] یەکەمین مانگی وەرزی زستانە کە سی رۆژە و دەیەم مانگی ساڵی هەتاوییە.  

بەفرانگ/ befirang: نتـ: پارسالێکی بەفرانگ بوو .[ ئینگـ : glacier]. 

بەفراو/befiraw: نتـ:[ بەفر+ ئاو] 

1 . ئاوێکە کە بەفری تێکرابێت.

:: بەفراو خۆرە.  

2 . [ ناڤ] ناوی کچانە.  

بەفرەبوولکە/befirebûlke: نتـ:[ هـ] ساردەر : جۆرە بەفرێکی زۆر وورد و ووشکە، هەرچەند بە دەست و پێی و بەرگەوە دەنووسێت بەڵام چونکە ووشکە تەڕی ناکات. 

بەفرەچاڵ/befireç: نتـ:[ بەفر+ئە+ چاڵ] چاڵەبەفر. 

بەفرەچیا/befireçiya: نتـ:

1 . چیایێ سەهۆڵی سەر ئاڤ. [ ئینگـ : ice berg]. 

2 . [ کباک] مرۆڤی  سار

بەفرەخۆرە/befirexore: نتـ:

1 . بەفرێکی تەنک و سووکە لە بەهاراندا، کە بە سەربەفریدا ببارێت دەیتێنێتەوە .  

2 . ناوی باڵندەیەکە. 

بەفرەژیلکە/befirejîlke: نتـ:[ بەفر+ ئە+ ژیلکە] پش : بەفرەلووکە، بەفری زۆردەنک ووردە.  

بەفرەسەر/befire ser: نتـ:[ بەفر+ ئە+ سەر] 

1 . ڕچە :  کاتێکە کە بەفرباری بێت و بەستبێتی و مابێتەوە.  

2 . بەفری سەهۆڵ بەستوی پەستواو کە پیاو تێ ناکەوێت.  

بەفرەلوو/befirelû: نتـ:[ بەفر+ لوو] بەفرماڵ، وەروەرە، بەربەرە، شاپەڵوخ.  

بەفرەلووکە/befire lûke: نتـ:[ بەفر+ ئە+ لووکە] بەفرێکی دەنک ووردە لەتەرزە ووردترە. بەفرەژیلکە، ئەسرەمۆک، گلێرە، بنگرەگ، گژنیژە( هـ)، بەفرئالووکە : شتێکی خڕە پێش بەفری دەبارێت.   

بەفرباڕین/befirbarîn: کتن:[ بەفر+ بارین] بەفر هاتنەخوارەوە لە ئاسمانەوە.

:: ئاماری بەفربارین لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم .

بەفربەسەر/befirbeser: نتـ:[ بەفر + بە+ سەر] ڕچە : کورشە، وەروەسەر: بەفرێکە کەم یا زۆر کەوتبێتە سەر یەکتری و لەبەرساردی و سأی هەئا ئای بەستبێت  و ڕەق هەڵاتبێت، کە مرۆڤ بەسەیدا بروات تێی نەکەوێت و زۆرجاری واش هەیە، کە هەرشوێنی پێشی دیارنابێت. 

بەفربوون/befirbarîn: کتن:[ بەفر+ بوون]  بوونەبەفر.

:: بەو شاخانەوە بەفر بوومایە.{ ئەحمەد کایا}.

بەفرپاککردنەوە/befir pakkirdinewe: کتن:[ بەفر+ پاک+ کردنەوە] بەرف مشتن.

بەفرپێو/befirpêw: نتـ:[ بەفر+ پێو( پێوان)] ئامرازێکە یان دەزگایەکە بۆ پێوانی بەفر کاتی بەفربارین. 

بەفرخۆرکە/befirxorke: نتـ:[ بەفر+ خۆرکە] هەورێکی خۆڵاوی یە لە بەهاراندا دەنیشێتەسەربەفری کوێستان دەی توێنێتەوە. تەرزەی وورد.  

بەفرخەرەوە/befir xerewe: ئان: بەفرکەر، بەفرگر، بەستەڵەک. 

بەفردان/befirdan: نتـ:[ بەفر+ دان] چاڵەبەفر.

بەفردانک/befirdanik: نتـ:[ کباک] بەفریک.[ ئینگـ : icebox]

بەفردەسی/befirdesî: نتـ: بەفری دەستکار. 

بەفرفرۆش/befirforoŝ: نفا:[بەفر+ فرۆش( فرۆشتن)] کەسێکە زستانان بەفر لە چالێکدا کۆدەکاتەوە و بەهاوین دەیهینێتە بازار و دەیفرۆشێت.[ ئینگـ : iceman]

بەفرک/befirdanik: نتـ:[ کباک] بەفریک.[ ئینگـ : icebox]

بەفرگر/befirgir: نفا:[ بەفر+ گر(گرتن)] سارنجۆک، فرێزەر. 

بەفرگرتن/befirgirtin: کتن:[ بەفر+ گرتن] بەستن، سەرمابردن.  

بەفرگری کارەبایی/befirî karebayî: نتـ: ئامێرێکە بەفر دروست دەکات.     

بەفرماڵک/befirmaľik: نتـ: بەفرماڵ. 

بەفرماڵ/befirmaľ: نتـ:[ بەفر+ ماڵ] بەفرلوو، بەربەرە، وەروەرە، شەپاڵۆخ، شاپەڵۆه : دارێکی دەم پانی کلک درێژە بەفری سەربانی پێ دەماڵرێ. 

بەفرماڵین/befirmaľîn: کتن:[ بەفر+ ماڵین] ماڵێنی بەفر لە سەر شۆستە و شەقامەکان.  

بەفرو پشۆ/befir û pişo: نتـ:[ بەفر+ و + پشۆ][ باشک] شڵێوە. 

بەفرودۆشاو/befir û doşaw: نتـ:[خوار][ بەفر+ و + دۆشاو] بەفری دانارداناری ئاخرو ئۆخری زستان و سەرە بەهارە کە لە هێندێ نواڵ و قەدپالان دەمێنێتەوە دەگەڵ دۆشاوی ترێ تێکەڵ دەکەن و چەشنی شەربەت دەخورێتەوە. 

بەفرو شڵێوە/befir û şiľêwe: نتـ:[ بەفر+ و + شڵێوە]

:: ئەم بەیانییە بەهۆی بارینی بەفر و شڵێوە چەندین ڕووداوی ئۆتومۆبیل لە باکووری کوردستان قەومان.

بەفری یەک شەوە/befirî yek şewe: نتـ:[ بەفر+ی+ یەک+ شەو+ە]

1 . هەر بەفرێکی شەوێک بە سەرباریندا تێپەرێت و هێشتا تۆزو خۆڵی لێ نەنشێتبێت و بۆر و چڵکن نەبووبێت.  

2 . [ ڕەنگ] ڕەنگی زۆر سپی.  

بەفری پیرێژن/befirî pîjin: نتـ:[ بەفر+ ی + پیرێژن] بەفرێکە لە کاتی سەرمای پیرێژندا ببارێت( دوا هەفتەی مانگی ڕەشەمێ).  

بەفری ووشک/befirîûşik: نتـ:[ بەفر+ ی+ ووشک] بریتی یە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی بەستوو( ڕەق) لە بەفر دەچێت بۆ ساردکرنەوە و بارانی دەستکرد بەکاردەهێندرێت.  

بەفری بەباپەستیو/befirî bebapestîw: نتـ: باکوت، کڕێوە بەبای توندەوە.  

بەفریک/befirîk: ن:[ کباک] زۆزانیک، بەفریکار، بەفرخەرەوە، سیپە، سەهۆڵکار، سەهۆڵدان، سەهۆڵخانە.  

بەفرین/befirîn: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ مێ یینە.    

بەفرینە/befirîne: ن:[ خوار] حەلاوێ( مکـ)، دۆڵدرمە : شیر و شەکرە لەنێو بەفردا پەروەردەدەکرێت وەکوو قەیماخی لێدێت، هاوینان دەخورێت.  

  

چاوۆکەی بەفری/çawokey befirî: نتـ:[ کەش][ چاوۆکە+ ی+ بەفری] پانکەڵروونی بەفر : کە لە ئەنجامی مەییی گەردیلە ئاوییەکانی نزیک ڕووی زەوی دروست دەبێت.[ ئینگـ : ice lens]{ پەیامی ڕەنج، ل، 251}.

ڕێگای بەفری/řêgay befirî: نتـ:[ ڕێگا+ ی+ بەفر+ ی] ڕێگای بە بەفر داپۆشراو.[ ئینگـ : ice road]{ پەیمانی ڕەنج، ل، 251}

کیسکێ بەفرێ/kîskê befirê: نتـ:[ باد] کیسە سەهۆڵ.[ ئینگـ : ice bag]

کەشتی یا جەمەدێ/keştî ya cemedê: نتـ:[ باد] کەشتی سەهۆڵشکێن.[ ئینگـ : ice bag]

.

.

______________

بەفر ² /befir: ن:[ گیان][ باد] بەبڕ _ بەبڕ( جا، بابا)، ( باد)، بەوور، بەڤل، وەیشەک، ووشەک( ڕەوا)، یووز: گیانەوەرێکی لەش بەهێزە، گۆشتخۆر و درندەیە، پێستەكەی تووكنی زەردی، هێلی ڕەش ڕەشی تێدا هەیە، لە شێر ترسناكترە، و پەڵاماری مرۆڤ بدات دەیگوژێت.[ لاتینـ: fiber].[ ئینگـ: beaver].[ Zoo: Hyrax Syriensis]

.

.

.

.