بازوو/bazû: ن:[ توێ][ پەهلەوی : بازاک :bāzuk] بارووڵە، باسک، باهوو، بارگ، چەمپل _ چەمپیل، چەنگ : çeng( کباک)، قۆڵ : دەکەوێتە نێوان سەرشان( ناوەندی شان) و ئانیشک لە پەلی مرۆڤدا.[ لا: brachium][ ئینگـ: fore arm].
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
باسو | uzAb |
{
بازوو هەم جەتار، بلورڕەخشان
مەیگوون لەب چولەعل، دانەی بەخشان
}{ خانا}.
بازووەن/bazuwen: نتـ:[ فە][ بازوو+ وەن( وەند : بەند)] بازووبەند، قۆڵ.
بازووبەند/bazuwûbend: نتـ:[ باز( بازوو)+ بەند]
1 – بازیبەند: جۆرە خشڵێكە ژنانە دەقۆڵ دەكرێت بۆ خۆڕازاندنەوە.
2 – بازووەن، بازیوەن، قۆڵەوان، قۆڵبەند: نوشتە و دوعا یەكە بۆ مەبەستی جۆربەجۆر دە بەرگی چەركی دەكەن و لە بازووی دەبەستن .
بازووی كرێكار/bazûy kirêkar: نتـ:[ ئاب][ ڕامیـ] هێزی كار.
بازووی دەرگا/bazûy derga: ن: لاشیپان.
بازی بەند/bazî bend: نتـ:[بازی( ی _ وو)+ بەند] بازووبەند، قۆڵبەند، تۆڵبەند، بازیوەن: ئەو جۆرە بازنەیە كە لە بازوو دەكرێت.
بازیوەن/bazîwen: نتـ:[ بازی(بازوو)+ وەن(وەند، بەند)] بازووبەند _ بازی بەند، قۆڵبەند، تۆڵبەند: ئەو جۆرە بازنەیە كە لە بازوو دەكرێت.
ئێسکی بازوو/êskî bazû: نتـ:[ توێ] ئێسکی باسك : کە لە دوو لای لەشی مرۆڤ و لە پەکەرەی دەستدا جێگیر بووە. ئەم ئێسکە لە سەرەوە( بەشی : proximal) لەگەڵ ئێسکی دەفە( کتف) جومگەی( مەفسەل) شان و لە خوارەوە ( بەشی : distal) لەگەڵ ئێسکی کەوەرە (ulna) و زەند(radius)، جومگەی ئانیشك/ ئەنیشک پێک دێنێت.[ لا : humerus]
شکانی بازوو/şikanî bazû: نتـ: بازوو شکان. [ لا : corporis humeri]
.
.
______________________
بازوو/bazû: ن:[ ڕەنگ][ لە هەندێک ناوچە دەنگی پیتی( گ) دەبێت بە (وو) ] بازگ، بەڵەک، حالی گایەک كە كلک و لاقی سپی بن.
.
.
.
.