چەنگ/çenig: ن:[ مۆسیقا]
ھارپ : ئامێریکی مۆسیقی تەلدارە یان ژێدارە کە چەند تەلێکی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت و ھەرییەکەیان دەنگ بۆ پیچێک دەردەکەن. کۆنترین شێوەی چەنگ هی سەردەمی سومەرییەکانە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3,500 ساڵ پ. ز. ئامێرەکە ناوبانگێکی گەورەی لە کیشوەری ئەورووپا ھەیە و زۆربەی جار لە ئۆرکێسترا و ئۆپێرا دا بەکاردێت.[ ئینگـ: Harp]{ جزیری، ل، 3 : هەژار شەرحی لێکردووە}.
زەنگۆڵە.{ هەژار، ل، }
.
.
_____________
چەنگ/çenig: ن:[ توێ]
1 – چنگ، پەنجە
2 – باڵی مەل
بەرچەنگ/berçeng: نتـ:[ بەر+ چەنگ] بەردەست.
بنچەنگ/binçenig: نتـ:[ کباک][ بن+ چەنگ] بنباخەڵ.
.
.
_____________
چەنگ/çenig: ن: مات و پەشێو.
.
.
____________
چەنگ/çenig: ن:[ تشت] مامزەی چەکمەی سواران : ئامرازێکە لە کانزا دروستدەکرێت، ئەسپسوار دەیکاتە کۆتایی پێلاوەکانییەوە. ئەسپسوار بۆئەوەی بتونێت برەو بە غاردانەکەی بدات، ئەم ئامراز نەقیزە لە بن سکی ئەسپەکە دەددات.
.
.
.
.