خۆڵ/xoľ: ن:[ جێۆ]

1 – بیل، خاك، گڵ، قوڕاوی بۆگەن : لە زەویناسی ئەندازیاریدا ئەو مادە ڕەقنەبووەیە كە لە سەركەڤرەكان هەیە. لە خۆڵزانیدا ئەو ناوەندە سروشتییەیە كە ڕووەك تێیدا دەڕوێت و لە ئەنجامی كەشاندنەوە دروست دەبێت.

2 –  بڕگەیەكی ستوونی لە خۆڵ تا كەڤر دەناسرێت بە بڕگەی خۆڵ.{ زەویناسی. ل. 100}.

خۆڵاو/xoľaw: نتـ:[ خۆڵ+ ئاو] خاكاو، گڵاو.

خۆڵاویی/xoľawyî: نچ:[ خۆڵاو+ ئیی] خاكاوی، گڵاوی.

خۆڵە/xoľe: ن:[ هـ] خۆڵ، خاك.

خۆڵەبان/xoľeban: ن:[ كباك] گڵەبان، ئاخەبان.

خۆڵەپەتان/xoľepetan: نتـ: شووێنێكە خاك و خۆڵی زۆر بێت.

خۆڵەپەتانێ/xoľepotaně: ن:[ واز] گەمەیەكە منداڵان بە خۆڵی دەیكەن.

خۆڵەپۆت/xoľepot: ن:[ واز][ ئەردە] خۆڵەپەتانێ.

خۆڵەپۆتانێ/xoľepotaně: ن:[ واز] خۆڵەپەتانێ.

خۆڵەپۆتێ/xoľepotě: ن:[ واز] خۆڵەپەتانێ، خاكبازی، گەمە و یاری بەخۆڵی ووردكردن.

خۆڵەپۆتە/xoľepote: نتـ: خۆڵێكی ئێجگار وورد و پێ پەستكراوە.

خۆڵەپۆتە/xoľekone: نتـ:[ خوڵ+ ئە+ کۆنە][ ئینگـ : Palesol].  

خۆڵزانی/xoľzanî: نتـ:[ جێۆ] زانستی خۆڵ : ئەو زانستەیە كە تایبەتە بە لێكۆلێنەوەی خۆڵ لەڕووی بنچینەوە سیفاتەكان و بەكارهێنانە كانییەوە.[ ئینگـ: Agrology، Pedology]{ زەویناسی. ل. 3، 80}.

خۆڵخشان/xoľxiŝan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Soil creep]{ زەویناسی. ل. 57}.

خۆڵکاری کێلگەیی/xoľkarî kêligeyî: نتـ:[ جێۆ][ ] هەڵکەندنی زەوی و پڕکردنەوەی. [ ئینگـ : Earth works]

خۆڵلابەر/xoľlaber: نتـ:[ جێۆ][ ] پالککەرەوەی خۆڵ. [ ئینگـ : Earth remover]

خۆڵی پلەداری ڕێك/xoľî piledarî řěk: نتـ:[ جێۆ] خۆڵی دەنكۆڵە هاوچەشن: مەبەست لەو خۆڵەیە كە جیاوازی لەنێوان قەبارەی دەنكۆكانی كەمە.[ ئینگـ : Well graded soil]{ رەنج. ل. 614}.

خۆڵی تێكنەچوو/xoľî těknečǔ: نتـ:[ جێۆ] خۆڵی نەووروژاو.[ ئینگـ : Undisturbed soil]{ رەنج. ل. 593}.

خۆڵی داماڵەر/xoľî damaľer: نتـ:[ جێۆ][ ] ڕاماڵەری خۆڵ. [ ئینگـ : Earth mover]

خۆڵی داماڵڕاو/xoľî damaľřaw: نتـ:[ جێۆ] خۆڵی هەرەس هاتوو بەهۆی داخورانی بەفرەوەن.[ ئینگـ :Boulder clay]{ رەنج. ل. 572}.

خۆڵی سوور/xoľî sŭr: نتـ:[ جێۆ] ئەو نیشتووە بەجێماوانەیە كە لە ژێر بارودۆخی ئاووهەوایەكی تایبەتیدا دروست دەبێت لەناوچە گەرمەكاندا. پێكهاتووە لە ئۆكسیدی ئاسنی ئاوی، سلیكا و ئەلەمینیۆم بەشێوەی مادەی نا سەرەكی تێدایە.[ ئینگـ :  laterite soil]{ زەویناسی. ل. 57}.

خۆڵی قاوەیی/xoľî qaweyî: نتـ:[ جێۆ] خۆلێكە پڕ لە ئۆكسیدی ئاسن و مەنگەنیز.[ ئینگـ : Umber] { رەنج. ل .590}.

خۆڵی كشتوكاڵی/xoľî kiŝtukaľî: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Vegetable soil]{ رەنج. ل. 601}.

خۆڵی ناجێگیر/xoľî nacěgîr: نتـ:[ جێۆ] خۆڵی خۆنەگرتوو.[ ئینگـ : Unstable soil]{ رەنج. ل. 595}.

.

خۆڵ/xoľ: ن:[ جێۆ]

بەربەستی خۆڵ و بەرد/berbesitî xoľ û berd: نتـ:[ ئەند][ بەربەست+ ی+ خۆڵ+ و+ بەرد] [ ئینگـ : Earth and rock fill dam]

بەربەستی خۆڵ و دار/berbesitî xoľ û dar: نتـ:[ ئەند][ بەربەست+ ی+ خۆڵ+ و+ دار] بەربەستی خۆڵ بە کۆڵەکەی تەختەیی.[ ئینگـ : Earth fill timber dam]

بەربەستی خۆڵی/berbesitî xoľî: نتـ:[ ئەند][ بەربەست+ ی+ خۆڵ+ ی] دابڕی خۆڵ. [ ئینگـ : Earth embankment]{ رەنج. ل. 126}.

بەنداوی خۆڵی/bendawî xoľî: نتـ:[ جێۆ][ بەنداو+ ی+ خۆڵی] بەنداوی خۆڵی کە بۆ بەرگریکردنی پاڵەپوستۆی ئاو پشت دەبەستێت بەکێشی جەستەی خۆی کە پێکهاتووە لە خۆڵ و لم و ناواخنەکەشی پێکهاتووە لا ماددەیەکی پتەو .[ ئینگـ : Earth dam]

بنچینەی خۆڵی/binčîney xoľî: نتـ:[ جێۆ][ بنچینە+ ی+ خۆڵ+ ی] بناغەی خۆڵی..[ ئینگـ : Earth foundation]

پاڵەپەستۆی پێچەوانەی خۆڵ/paľepestoy pêčewaney xoľ: نتـ:[ جێۆ][ پاڵەپەستۆ+ی پێچەوانە+ی+ خۆڵ]  [ ئینگـ : Earth back pressure]{ رەنج. ل. 126}.

پلەی لێژی خۆڵ/pile lêjî xoľ: نتـ:[ جێۆ] پلەی لێژی زەوی.[ ئینگـ : Earth grade].

ڕێگای خۆڵی/řêgay xoľî: نتـ:[ جێۆ][ ] . [ ئینگـ : Earth road]

سەکۆی خۆڵی/sekoy xoľî: نتـ:[ جێۆ][ ] کۆمەڵێک خۆڵ. [ ئینگـ : Earth platform]

کشانی خۆڵ/kišanî xoľ: نتـ:[ جێۆ][ کشان+ ی+ خۆڵ] خزانی زەوی.[ ئینگـ : Earth flow]

گواستنەوەی خۆڵ و خاکی زەوی/giwastinewey xoľ û xakî zewî: نتـ:[ جێۆ][ گواستنەوە+ ی+ خۆڵ+ و+ خاکی زەوی] داماڵێنی خۆڵ.[ ئینگـ : Earth hauling]

.

.

.

.

.