بەڵەک ¹ /beľek: ئان، ن:

1 – لە گەڵ هەموو نیشانەكانی ئاژەڵی چوارپێی شیردەر دەگووترێت.

2 – ئەبڵەق، باز _ بازک _ بازگ _ بازوو، بازەڵە، شاڵ، شل _ شلە، کول.[ ئینگـ : Pieblad ].

3 – پنک پنک، پڵپڵی، پەڵپەڵی..[ ئینگـ : vitiligio].

بەڵەک بەڵەک/beľek beľek: ئان: پڵیپڵی، بازگ بازگ.

بەڵەکچاو/beľekçaw: ئانتـ:[ بەڵەک+ چاو] چاوبەڵەک : كەسێكە ڕەشكێنەی زۆر ڕەش و سێپنەكەشی زۆر سێی بێت.

بەڵەک بوون/beľek bûn: كتن: تووشی نەخۆشی بەڵەک هاتن.

بەڵەکی/beľekî: نچ: بەڵەكێتی، دۆڕەنگ : نەخۆشییەكی پێستییە مرۆڤ دەیگرێت و هێندێك شوێنی پڵپڵی دەبێت و ڕەنگی دەگۆڕێت، لەچاو شوێنەكانی تری لەشی سپی تر دەبێت.

{ تێبینی : ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی پشێوی لووەكانی لەشی مرۆڤ هۆرمۆنێكی دیكە دەرهاوێت دەبێتە هۆی پەیدا بوونی ئەم نەخۆشی یە. یان بەهۆی هەندێک كەڕوو كە لەسەر پێستی مرۆڤ دەژێن دەبنە هۆی ئەم كاڵبوونەوەیەی سەرپێست. بە دەرمان چاک دەبێتەوە.

بەڵەکی كەم/beľekî kem: ئانتـ: پڵپڵییەکی کەم.

چاوبەڵەک/çawbeľek: ئانتـ:[ چاو+ بەڵەک] چاڤبەلەک.

.

.

_______________________

بەڵەک ² /beľek: ن:[ ڕوو] بەلەک، مێكووک : جۆرە گیایەكی بەرزی شیلەداری لاسک دارە گەڵای وەكو بی وایە، بەڵام بچووكترە بنكەكەی بۆ گەڵێک دەرمان دەشێت، بەتایبەتی بۆ كۆكاكۆلاو بیبسی كۆلا زۆر سوودی لێ دەبیندرێت..[ Bot : Licorice]

بنەبەڵەک/binebeľek: نتـ:[ ڕوو][ بنە+ بەڵەک] سێکۆک، بەلەک : ڕەگی گیایەکە بۆ دەرمان و شیرینەمەنی بەتایبەت ( لاکریدس) ی لێدروست دەکرێت.[ ڕوو : glycyrrhiza glabra][ ع : عرق سوس]

گیابەڵەکی/giya beľekî: ن:[ ڕوو] گیایەکی بۆخۆشی بەلەكی باشە، لە مەعدەنووس دەچێت.[ لا : Chervil , Cerfolium]{ کەمالنامە، ل، 537}

.

.

.

.