كەشتی  ¹ /keştî: ن:[ تشت] پاپۆر، گەمێ _ گەمیە( تورکی) : ئامێرێکە کە مرۆڤ بۆ هاتوچووکردن بە سەر ئاو دا کەڵکی لێدەگرێت. کەشتی یەکێک لە کۆنترین ئامرازەکانە کە مرۆڤ بۆ گوێزانەوە کەڵکی لێ وەرگرتوە. کەشتی زۆر جۆری هەیە، بە گوێرەی بوارەکانی بەکارهێنان و شێوازی کارپێکردن و قەوارەکانی. بۆ پۆلێن کردنی کەشتی بەشێوەیەکی گشتی دەکرێت بە چوار بەشەوە : بازرگانی، جەنگی، ڕاو، گەڕان و خۆشی.

{

شەڤێ ضولمات و دەریایێ ژ مەوجان فەت خەبەر نایێ

شكەستی كەشتیا بایێ عەجاجێ ڤێ شەفەق دایێ

}{ جزیری}.

كەشتیەوان/keştîyewan: نتـ:[ کەشتی+ ئەوان] کەسێکە کەشتی داژووێت.

:: ئاژۆتنی کەشتی.

كەشتیگا/keştîga: نتـ: [ گەشتی+ گا] مینا ، بەندەر.

كەشتیوان/keştîwan: نتـ:[ کەشتی+ وان] گەمیەوان، پاپۆڕەوان، خەفتان.

كەشتیوانی/keştîwanî: نچ:[ کەشتیوان+ ی] گەمیەوانی، کەشتی ئاژۆتن.

                                  پۆلێن کردنی کەشتی                                       

كەشتی ئاگرکوژێنەوە/keştî agirkujênewe: نتـ:

كەشتی بادەوەدار/keştî badewedar: نتـ: [ کەشتی+ بادەوە+ دار] کەشتییەکە لە بادەوەی پێوەبێت.

کەشتی بار/keştî bar: نتـ: بڵاوترین جۆری کەشتییە لەسەر ڕووی زەوی لە نێوان کیشوەرەکان و وولاتاندا کە کاڵای جیاجیا دەگوێزنەوە وە جۆریان زۆرە :

كەشتی بارهەڵگری دانەوێڵە/keştî heľgirî danewľe: نتـ:

كەشتی بارهەڵگری کۆنتێنە/keştî heľgirî kontêne: نتـ:

كەشتی بارهەڵگری مژاکی کیمیایی/keştî heľgirî mijakî kîmyayî: نتـ:

كەشتی بارهەڵگری گاز/keştî heľgirî gaz: نتـ:

كەشتی بارهەڵگری نەوت/keştî heľgirî newit: نتـ:

كەشتی بازرگانی/keştî bazirganî: نتـ: [ کەشتی+ بازرگانی] [ ئینگـ : Commercial ship, Cargo boat]

كەشتی بایەوان/keştî bayewan: نتـ:[ کەشتی+ بایەوان] کەشتی چارۆکەدار :  کەشتییەکە پەردەیەکی بڵند و پانی هەیە، بەبای دەڕوات.[ ئینگـ : Sail boat]

كەشتی پاس/keştî pas: نتـ: جۆرە کەشییەکە وەك باس کاردەکات لە نێو ئەو شارانەی کە جۆگە ئاوی زۆر بێت.

كەشتی تۆپدار/keştî topdar: نتـ: [ کەشتی+ جەنگی] واتا تۆپی لەسەر دادەمەزرێت. [ ئینگـ :  gun boat].

كەشتی جەنگی/keştî cengî: نتـ: [ کەشتی+ جەنگی] گەمێی شەڕێ : کەشتی زڕێدار لە شەرێ بەکاردەبرێت. [ ئینگـ : Battle ship, monitor].

كەشتی جەنگی گەورە/keştî cengî gewre : نتـ: [ کەشتی+ جەنگی] [ ئینگـ :  ship of the line].

كەشتی جێگیر/keştî cêgîr: نتـ: بەو کەشتیانە دەگووترێت کە کەنار ڕووبار و جۆگەلەی نێۆ شار، لەنگەر کراون و کراون بە ماڵ و ژیانی تێدادەگوزێندرێت.

كەشتی چکۆلە/keşčikole: نتـ: بەلەم.

كەشتی خۆش گوزەرانی/keştî xoşguzeranî: نتـ: وەك یەخت و کەشتی چارۆکەدار.

كەشتی ڕاوەماسی/keştî řawemasî: نتـ: کەشتی ڕاوەماسی بەکاردەبرێت بۆ ڕاوکردنی گیاندارە ئاوییەکان کە شایانی خواردن بێن. جۆری کەشتی ڕاوەماسی لە بچووکەوە تا قەبارەی زۆر گەورە هەس. ئەم کەشتیانە بۆ سێ مەبەست بەکاردێن : بازرگانی، پیشەیی، و خۆشی و ئارەزوو.

كەشتی ڕێبوار/keşřěbiwar: نتـ: ئەو کەشتی یەیە کە نەفەر لە شوێنێکەوە دەگوێزێتەوە بۆ شوێنیکی دیکە.

كەشتی زرێدار/keştî zirêdar: نتـ: [ کەشتی+ زڕێدار] کەمێی زڕیدار : جوورە کەشتییەکە شەڕی پێدەکرێت.

كەشتی سەهۆڵ شکێن/keştî sehoľ şikên: نتـ: [ کەشتی+ سەهۆڵ+ شکێن] کەشتییەکە، سەهۆڵی سەر ڕووی گۆم و دەریاکان دەشکێنێت. [ ئینگـ : Ice Boat, Ice Breaker]

كەشتی شكێن/keştî şikên: نتـ: [ کەشتی+ شکێن] گەمێ شکێن : تۆپ.

كەشتی گەشتیاری/keştî geştyarî: نتـ: هەڵدەستێت بە گەشتێکی درێژ لە ناوە زەریاکاندا یان لە نێو کیشوەکاندا.

كەشتی گەل/keştî gel: نتـ: [ گەشتی+ گەل] دەستەکەشتی.[ بع : اسطول].

كەشتی وەرزشی/keştî werzişî: نتـ:

كەشتی هەڵمی/keştî heľmê: نتـ: [ کەشتی+ هەڵمی] [ ئینگـ : steam ship, steam boat]

.

.

______________

كەشتی  ²/keştî: ن: مەكۆی، شووتلی ئاسمانی.[ ئینگـ : Space shuttle]

كەشتی ئاسمانی/keştî asmanî: نتـ:   .[ ئینگـ : Space ship]

كەشتی ئاسمانی بێ سەرنشین/keştî asmanî bê sernişîn: نتـ:[ ئینگـ : Unmanned space shuttle]

كەشتی ئاسمانی سەرنشیندار/keştî asmanî sernişîndar: نتـ:[ ئینگـ : Manned space shuttle]

كەشتی هەڵفڕ/keştî heľfiř: نتـ:   .[ ئینگـ : Flying shuttle]

كه‌پسولی ئاسمانی/kepsulî asmanî: نتـ:.[ ئینگـ : Space capsule]

.

.

.

.