پاماڵ ¹ /pamaľ: ئانفا:[ هـ] پەرتوتونا، پوواو، پیتوار، داڕزاو، ڕەوس، فەوتاو، لەبەین چوو، لەناوچوو.
{
پەی من کافریەن ئەی گرد انفعال
بۆ بە رەحم وێت بکەڕەم پاماڵ
}{مەولەوی}
: من ئەم هەموو شەرمەزاری یەم بەسە، تۆبەبێ رەحمی خۆت پێ بنێی بەسەر ئەم کردەوە خراپانەما.{ مدرس}.
پاماڵبوون/pamaľbûn: کتن:[ هـ] بەربادبوون، لەناوچوون، فەوتان، پیتواربوون، پایەماڵ بوون.
پاماڵکراو/pamaľkiraw: ف:[ هـ] تالانکراو.
پاماڵ کردن/pamaľ kirdin: کتپ:[ هـ] پیتوارکردن.
.
.
______________________
پاماڵ ² /pamaľ: نفا:[ ئەند][ پا+ ماڵ( ماڵین)] پاماو : لووس کردنی سواغی گێچ بە پەڕۆی تەر.
پاماڵبوون/pamaľbûn: كتن:[ هـ][ پا+ ماڵ+ بوون] پایەماڵ بوون.
پاماڵکردن/kirdinpamaľ: کتپ: پاماوکردن.
.
.
__________________
پاماڵ ³ /pamaľ: نفا:[ کهـ] پاشێل، ژێرپێ، لەقەشێل، ناچار.
پاماڵبوون/pamaľbûn: نفا:[ ئەند][ پاماڵ+ بوون] پاشێل بوون، پاکوت بوون، پایەماڵ بوون، پێ شێل بوون، لەقەشێل بوون، ناچاربوون.
:: فرە پاملی مەوە.
پاماڵ کردن/pamaľ kirdin: کتپ:[ ئەند][ پاماڵ+ کردن] پێماڵکردن، لووسکردن، سافکردن، بریقەدارکردن، ناچارکردن.
:: پاملی کرد تاچگ ئەولیا.
پاماڵە/pamaľe: نتـ:[ کشت][ پا+ ماڵ( ماڵین)+ئە] خشێک، ماڵە : ئامرازێکە لە چوارچێوەی دارە، بەتەیمان دەتەندرێت و زەویەکەی پێ ماڵە دەکرێت، کە زەوی شوکراوی پێ ڕێک دەکرێت.
.
.
.
.