سەرانە/serane: ن:[ ئاب][ سەر+ ئان+ ئە]
1 . باج، بەرتیل، بدەهم، خاوە، خەراج، خووک( باد)، زێرەسەر، قوربانی سەر: باجێکە لەم و لەو دەستێندرێت لە جاتی سەری خۆی.[ ئینگـ: tax, royalty].
2 . [ کباش] سەرێگ، هەرسەرێ. پیتاک هەر سەرێ مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 633}
:: سپای پاسداران سەرانە لە ئاژەڵداران وەردەگرن.{ ئاسۆی ڕۆژهەڵات }.
:: سوپا و حەشدی شەعبی سەرانە لە جووتیارانی کورد وەردەگرن. { ئەمڕۆی کوردستان}.
:: سەرانەی مرپڤ و مەڕ و ماڵات.
سەرانەدان/seranedan: کتن:[ ئاب][ سەرانە+ دان] سەرانە دانەدەست.{ گیو، ل، 561}
سەرانەستاندن/seranesitandin: کتپ:[ ئاب] سەرانە ئەستاندن.
سەرانەێ پیری/seraneê pîrî: نتـ:[ مجـ] پیربوون، پیربووین، پیربۊن.{ باشوور، ل، 461}
.
.
.
.