ئاوی/awî: نچ:[ ڕه‌نگ][ ئاو+ ی]
2 – [ زیند] ڕووه‌کی ئاوی یا زینده‌وه‌ری ئاوی : ماسی. ئوویی (کل).
3 – ربه، رنیگ، دۆشاو : میوه‌یه‌که به‌گه‌رم کردن خه‌ستکرابێته‌وه.
ئاویی/awîy: ئانتـ:[ ئاو+ئیی][ ئینگـ : aqueous]
1 – هه‌رچی كه پێوه‌ندی به ئاو هه‌بێت.
:: كاژێری ئاوی.
2 – كشتوكاڵێك كه ده‌بێت ئاوبدرێت. به‌راو، ئاویه.× دێم.
3 – [ زیند] ئه‌و گیا‌و گیاندارانه‌ی كه له ئاودا ده‌ژێن یا ئه‌وه‌ی كه ژیانیان تا راده‌یه‌ك پێوه‌ندی به ئاوه‌وه هه‌بێت. ئاوژی
:: ماری ئاوی، گیای ئاویی.
4 – [ ڕه‌نگ] یه‌كێك له سێ ڕه‌نگی سه‌ره‌كی. ( زه‌رد، سوور، ئاوی (شین) عابی، ئابی، ئاوڕه‌نگ.
.
چەند نموونەیەك لە جۆرەکانی ئاوی |
.
ئاوی ئه‌مار/awî emar: نتـ: ئه‌ماراو.
ئاوی ئاموونچێ/awî amûnčê: شڕ:[ ئد] تووک‌و نه‌فرینه : بۆواو نه‌یه‌ته‌وه، چوونی بێهاتنه‌وه بێت.
{ تێبـ :
1 – ئاموون ناوی چه‌مێکه له ئاسیای ناوه‌ند.
2 – چه‌مێکه به که‌ناری شاری (خوارزم)دا ده‌ڕوات و له نێوان تورکستان وخۆرستاندایه.
3 – دکتۆرمعین ده‌ڵێت له‌باتی ئاموون (ئامووی، ئاموویه، ئا مووده‌ریا) ده‌ڵێت وبه چه‌می (جه‌یـحون)ی دا ده‌نێت که له‌باکووری خۆرستانه‌وه به‌ده‌شتی (ئامووی) ده‌ده‌ڕوات. {زه‌بیحی }.
ئاوی ئەمۆنیا/awî emonya نتـ: .[ ئینگـ : aqua ammoniae]
ئاوی بابه‌قه‌تار/awî babeqetar: نتـ:[ رۆژک : مکـ] ئاوی کانییه که له موکریان خه‌لک لایان وایه خواردنه‌وه‌ی کۆخه وکۆکه ڕه‌شه چاک ده کاته‌وه‌و له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕووی تێ ده‌که‌ن. تێبـ: بابه قه‌تار خۆی (چاک )ێکه له دێی خۆراسان 30-20 کم دووره له ڕۆژهه‌ڵاتی (مه‌هابات)ه‌وه.
ئاوی بادەم/awî badem: نتـ: .[ ئینگـ : aqua amygdalae]
ئاوی باران/awî baran: نتـ: ئاوبه‌نگ، باراناو : گۆمێکه که باراناوی تێدا کۆببێته‌وه.[ ئینگـ : aqua pluvialis]
ئاوی به‌ستوو/awî besitŭ: نتـ: سه‌هۆڵ، به‌فری مه‌ییو.
ئاوی بەفر/awî befir: نتـ: [ ئینگـ : aqua nivialis]
ئاوی به‌قا/awî beqa: نتـ:[ئاو+ی+ به‌قا()] ئاوی ژیان.
{
هات به‌هار ئه‌مما له‌پاش بارانه بۆ چیمه كه‌په‌نك
یا له پاش مردن چ سوودێكی هه‌یه ئاوی به‌قا
}{ ئاوات. ل. 155}.
{
لێوی تۆ ئاوی به‌قا من خوزم
فه‌یزی تۆ ره‌حمه‌ت ومن سه‌وزه‌گیا
}{ نالـی}.
ئاوی بۆندار/awî bondar: نتـ:[ ئاو+ ی+ بۆندار] بۆناوی. [ ئینگـ : aqua armatica]
ئاوی بێلنگاوخواردنه‌وه/awî bêliğaw xwardinewe : شڕ:[ ئد] کاران به ئاره‌زووی دڵی خۆ کردن و گوێنه‌دانه هیچ که‌س و هیچ شتێک.
:: وه‌ها دیاره ئاوی بێ لخاوی خواردووه‌ته‌وه، وه‌ڵڵا به‌سه‌ریه‌وه ناچێت.
ئاوی بێمه‌رگی/awî bêmergî: نتـ: ئاوی حه‌یات.
ئاوی بیر/awî bîr: نتـ:[ ئاو+ ی+ بیر][ ئینگـ : well water]
ئاوی پاک/awî pak: نتـ. شڕ: ئاوی ره‌وان، ئاوی سازگار. ئاوێک بۆ خوار دنه‌وه بشێت.
ئاوی پاڵاوتە/awî paľawte: نتـ:[ ئاو+ ی+ پاڵاوتە( پاڵاوتن)] دڵۆپاو. [ ئینگـ : aqua distillata]
ئاوی په‌نگ خواردوو/awî peng xwardû: نتـ:[ ئاو+ ی+په‌نگ+ خواردوو( خورادن)][ ئینگـ : inter ception water]
ئاوی په‌نیر/awî penîr: نتـ:[ئاو+ی+په‌نیر] چۆڕاوه‌ی تووره‌گه‌ی په‌نیر.
ئاوی پشت/awî piŝit: نتـ:[ توێ] تۆماو، شاوه‌ت، ئاوی نێر.
ئاوی پرژ/awî pirj: نتـ: تا ڤگه، سوولا‌ڤ، تا‌ڤگه‌یه‌که له‌سه‌کران زۆر سارد وخۆشه.
ئاوی پیرۆز/awî pîroz: نتـ: له ئایینی ئیسلام دا به ئاوی زه‌م زه‌م ده‌گوترێت.
ئاوی پیری/awî pîrî: نتـ: چیای شاقشاق، ئاوی مه‌نزور.
ئاوی تاڵ/awî taľ: نتـ:[ ئاو+ی+ تاڵ] مه‌ی : مه‌به‌ست له شه‌راب و عه‌ره‌قه.
ئاوی تاڵ وسوێر/awî taľǔ´swěr: نتـ:[ ئاو+ی+ تاڵ+ و+سوێر][ كنـ] كوێره‌وه‌ری، ڕه‌نجه‌ڕۆ.
ئاوی تاڵ و سوێرخواردنه‌وه/awî taľ ǔ swěr xwardinewe: نتـ :[ ئاو+ی+ تاڵ+ و+سوێر][ كنـ] كوێره‌وه‌ری و زه‌حمه‌ت زۆر دیتن. ڕه‌نج و مه‌ینه‌ت چێشتن.
ئاوی ترشەلۆک/awî tiršelok: نتـ:[ کیمیـ][ ئاو+ ی+ ترشەلۆک][ ئینگـ : acidulous water].
ئاوی ترێ/awî tirě: نتـ:[ ئاو+ ی+ ترێ] گووشراوه‌ی ترێ.
ئاوی تۆبه/awî tobe: نتـ:[ ئاو+ی+ تۆبه] ئاوێكه كه له‌كاتی تۆبه‌كردندا به‌سه‌ر دا ده‌كرێت.
ئاوی تۆبه‌یه‌سه‌رداكردن /awî tobe be serda kirdin: كتپ:[ كنـ] تۆبه‌كردن و پاك بوونه‌وه له گوناه.
:: قادر ئاوی تۆبه‌ی به‌سه‌ر قه‌حپه‌یه‌كدا كرد وهێنای.
ئاوی تێکراو/awî těkiraw: نتـ:[ ئاو+ ی + تێکراو(تێکردن)] ئه‌و ئاوه‌یه ده‌خرێته دادده‌ی تره‌وه، بۆ شل کردنه‌وه‌ی.
ئاوی چاو/awî čaw: نتـ:
1- ئه‌سرین، فرمێسک، فرمیسک.
{
الحضر مه‌حوی له نه‌وحه‌ی بێ گوناهان الحض
ئاوی چاوی بوو جیهانی دا به‌فر تۆفانی نووح
}{ مه‌حوی. ل. 102}.
ئاوی چاودادان/awî čawdadan: كتن:[ ئاو+ی+چاو + دا+دان]
1- روونكردنه‌وه‌ی چاو به چاو له جوانی كردن.
2- چاوترسێن، ترساندن. هه‌ڕه‌شه‌لێ کردن.
3- [ ئد] روون کردنه‌وه و زاخاو دانی چاو به‌ته‌ماشاکردنی شتی جوان ( ئافره‌ت، دیمه‌ن). ئاوی چاوساندن.
ئاوی چاوداهاتن/awî čawdahatin: شڕ:[ ئد] کوێر بوون، که‌مبوونی بینایی : هێنه چاوی به‌په‌رتووکه‌کاندا چڕ داگرتووه وه‌خته ئاوی چاوی دابێت.
ئاوی چاورۆڕژان/awî čawrořijan: كتن:[ ئاو+ی+چاو+ ڕۆ+ أژان] كوێربوون، سۆما و بینایی چاو نه‌مان، بینایی چاو ڕژان.
ئاوی چاوسه‌ندن/awî čawsendiin: کتپ:
1 – [ باشک] ترساندن، تۆقاندن، ترس وه‌به‌رکه‌سێ نان، چاوترسێن کردن، چاودان.
2 – [ رۆژک : سنـ] ئاوی چاوسه‌نن.
ئاوی چنین/awî čnîn: ن: ئاوگرتنی میوه‌و هه‌ندێ شتی تر.
ئاوی حه‌یات/awî ĥeyat: نتـ:
1- له چیرۆکه کاندا گوتراوه: ئاوێکه هه‌ر که‌س لێی بخواته‌وه نا مرێت. ده‌چمه سه‌رکێوی ئاتێ، دێنم ئاوی حه‌یاتێ.
{ تێبـ :
1-1 وه‌ها باسده‌کرێت که( خدر)ی پێخه‌مبه‌ر له ده‌م ئاوه‌ی خوار دۆته‌وه و بۆیه‌ش له کورده‌واریدا ناوی بۆته( خدری زینده). هه‌ر وه‌ها ده‌گووترێت ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌که‌دۆنی یش به دوای ئه‌م ئاودا گه‌ڕاوه – که گوایه له مه‌ڵبه‌ندێکی تاریکی دونیایه( ؟) و ناوی تاریستانه هه‌ڵوه‌دا بووه. که به ئێکسیر ناوی ده‌رکردووه.
1-2 چیڕۆکه‌کانی ناو ئا‌ڤێستا بۆ وێنه باسی باوکی زه‌رده‌شت ده‌کات که له ئه‌م ئاوه‌یخواردۆته‌وه به ناوی (هۆمه) و هەر‌وه‌ها له جامی جه‌م ده‌خوڕێته‌وه وه جه‌مشیدیش به هه‌مان مه‌به‌ست گه‌یشتووه.
2- [ ئد] لێوی دڵدار.{ له‌شیعرو ئه‌ده‌بیاتدا}
{
ئاوی حه‌یاته ئاته‌شی ئه‌فسوورده‌یی ده‌مت
ته‌حرێکی تۆیه، گڕ، له‌تووۆیش که‌دێته‌ده‌ر
}{سالم}.
3 – [ ئینگـ : aqua vitae].
ئاوی خزر/awî xizir : شڕ:[ ئد] ئاوی ژیان.
{
زوڵمه‌ت مه‌دیده چونكه گه‌یشتی به ئاوی خزر
تۆ نامریت و عاله‌م ئه‌كا یه‌ك به‌یه‌ك وه‌فات
}{ بێخود. ل 98}.
ئاوی خواردنه‌وه/ awî xwardinewe: نتـ: ئاوێك كه خاوێن بێت و بشێت بۆ خواردنه‌وه.
ئاوی خه‌زایی/awî xezayî : شڕ: ئه‌و سالانه‌یه كه كولـله له كشتوكاڵ ده‌دات.
{
كولـله‌ت كه‌وته ناو شینایی
بۆی بێنه ئاوی خه‌زایی
}{ هه‌ژار ، بۆكوردستان، ل 80}.
ئاوی ده‌م/awî dem: نتـ: لیک، تف : بریتی یه‌له ئاوێته‌یه‌کی شل ولینجه. ئه‌م شله‌یه له‌لایه‌ن أژێنه گلانده‌کانی ژێرگوێ و ژێر زاروهه‌ر دوولووی بن گوێ و هه‌موو ئه‌و لووه ورده کانی تر ده‌رده‌درێت. له‌ماوه‌ی 24 کاتژێمرنیزیکه‌ی یه‌ک لیترلیک له‌لایه‌ن ئه‌و لوولنه‌وه ده‌ردێت: ئه‌و مژاده ئۆرگانیکا نه‌ی که له لیکدا هه‌ن بریتین له فۆسفاتی کالیسیۆم و کاربۆناتی سۆدیۆم و فۆسفاتی مه‌نگه‌نیسیۆم وکلۆریدی پۆتاسیۆم. فرمانه‌کانی سه‌ره‌کی لیکگ مرۆ‌ڤ ئه‌مانه‌ن: پاراستنی ته‌رێتی ناو ده‌م به‌شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی، ئاسان کردنی ئاخاوتن، ئاسان کردنی هه‌رس کردن، ئاسان کردنی قوتدان، له‌ناوبردنی هه‌ندێک به‌کتریا.
ئاوی دڵۆپێندراو/ awî dilopěndraw: نتـ: ئه‌و ئاوه كه دڵۆپێنداره‌وه به ڕێگه‌ی كیمیایی.
ئاوی دیده/awî dîde : نتـ: ئاوی چاو، فرمێسك.
{
مه‌گه‌ر خه‌ر یاری نه‌قشێنم ببێته نه‌قشبه‌ندی دڵ
كه نه‌قشی غه‌یری ره‌نگی ئه‌و به ئاوی دیده شۆرابێ
}{ نالـی}.
ئاوی ڕازیانە/awî razyane: نتـ:[ ئاو+ ی+ ڕازیانە]. [ ئینگـ : aqua anisi]
ئاوی ڕه‌ش/awî řeŝ: نتـ:[ نخ ] ئاوی سه‌وز : ماکه‌ی ده‌ردێکه که چاو کوێر ده‌کات یان ڕه‌شاوێکه که‌چووه په‌رده‌ی چاوه‌وه، کوێری ده‌کات وه‌ئیتر ڕووناک نابێته‌وه[ ئینگ: Glaucoma].
ئاوی ڕه‌شداهاتن/awî řeŝdahatin: کتپ: په‌یدا بوونی ئاوی ڕه‌ش له‌چاو دا، کوێر بوون.
ئاوی ڕوو/awî řŭ: نتـ: ته‌ماشای (ئابڕوو) بکه‌ن.
ئاوی زار/awî zar: نتـ:[ ئاوی+ زار] ئاوی ده‌م، ئا‌ڤده‌م، لیک، ڕنگاو( هـ).
ئاوی زاردان/awî zardan: نتـ: ئاوی چاو دان. بریتی یه له هه‌ره‌شه‌لێکردن، تۆقاندن، ترساندن.
ئاوی زه‌مزه‌م/awî zemzem: نتـ: ئاوێکه حاجیان له‌گه‌ڵ خۆیان له (مه‌ککه) ڕا بۆ مته‌فه‌رک له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێنن.
ئاوی زێر/ awî zêř: نتـ: ئه‌و زێراوه‌یه كه زێری پێ نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوی ژیان/ awî jyan: نتـ: ئاوی بێ مه‌رگی، ئاوی ژیان، ئاوی حه‌یات.
ئاوی ژین/awî jîn: نتـ: ئاوی بێ مه‌رگی، ئاوی ژیان، ئاوی حه‌یات.
ئاوی ژێرزه‌وی/awî jěrzewy: نتـ:[جێۆ ] ئه‌و به‌شه ئاوه‌ی ژێر زه‌وییه كه له ناو پشتێنه‌ی تێربووندا هه‌یه. [ ئینگـ : Groundwater].
ئاوی ساز/awî saz: نتـ:[ ئینگـ :soft water].
ئاوی سازگار/awî sazgar: نتـ: ئاوی شیرین و ڕوون که بۆ خواردنه‌وه بشێت.
ئاوی سه‌وز/awî sewz: نتـ:[ نخ] ئاوی ڕه‌ش، ئاوی سەوز، تەمیی چاو، سەوزئاو، گلاوکۆما. [ ئینگـ : Glaucoma]
ئاوی سپی/awî sipî: نتـ:[نخ] ئاوی مرواری، بریتی گه له ڵێڵ بوونی زه‌ره‌بینی چاوکزبوونی هێزی بینینی به هۆی پیری و هه‌ندێک نه‌خۆشی گه‌وره به‌نه‌شته‌ر گه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئاوی سوێر/awî swěr : نتـ: ئاوی شۆرک.
ئاوی سیاوه/awî siyawe: نتـ:[ هـ] ئاوی ڕه‌ش.
ئاوی شله‌تێن /awî ŝiletěn: نتـ:[ هـ] ئاوی شیره‌تێن. ئاوی شیله‌و گه‌رم. [ ئینگـ : aqua tepida].
ئاوی شه‌و/awî ŝew: نتـ:
1- ئاوێکه له‌سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه له گۆزه کرابێت، تاوه‌کو بۆ به‌یانی سارد بێت.
2- [ ئد] شتێک که هیچ مایه‌ی تێ نه‌چێت
:: ئاوی شه‌وێ پارێزت ده‌کات.
{ تێبـ : له کەله‌پووردا : ئه‌وانه‌ی هه‌ر خۆیان ده‌مڕێنن و هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رچی نه‌فسیان ئیشتیهای چوویه، نه‌یخۆن و نه‌یخۆ نه‌وه‌و نه‌یکه‌ن. جا ئاوی شه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سارد‌و خۆشه نه‌فس ئاره‌زووی ده‌کات}
له‌ئاوی شه‌وێ پارێزكردن/awî ŝewê parêzkirdin: نتـ، شڕ: خۆ له ئاوی شه‌وێ پارستن.
:: گوتیام : ناو كام رێوی تۆبه‌ت كردووه به رۆژووه، له ئاوی شه‌وێ پارێزێ ده‌كا، ده‌چێته حه‌جێ( مانز ل7).
ئاوی عه‌ینه‌مه‌ل/awî a’ynemel: نتـ:[ باشک، سیمـ][ ئاوی + عه‌ینه‌مه‌ل] ئاوێکه گوایا باڵنده ی عه‌ینه‌مه‌ڵ (خه‌زایی) حه‌زی لێده‌کات وبه‌داویدا دێت.
{ تێبـ :
1-1 { زیبیحی: نازانم ئه‌م ته‌رکیبه(عین الامل)ی عاره‌بی یه یان ته‌رکیبی کوردی وعه‌ره‌بییه به‌واتای(عین: کانی+ مه‌ل: باڵنده) یاخود هه‌ر هیچیان نه‌بێت و وشه‌یه‌کی کوردیه‌و جه‌ڕاوه.
1-2 له هه‌ندێ شوێنی کوردستان کاتێ کولـله زۆر ده‌بێت و ترسی ئه‌وه ده‌کرێت که زیان به ده‌غلان بگه‌یه‌نێت. یه‌کێک که ده‌بێت هه‌ندێ سیفه‌تی تێدا بێت – ئه‌نێرن له کانییه‌کی که هیچ که‌س نازانێت له که‌نگێوه ده‌ست نیشان کراوه ئاو بێنێت، باوه‌ڕیان وه‌هایه که باڵنده‌ی خه‌زایی به‌دوای ده‌م ئاوه‌دا دێن و کولـله کان ده‌خۆن.
ئاوی قاچ داهاتن/awî qačdahatin : کتنـ:[ ئد] زۆرماندووبوون
:: ئه‌وه‌نده به پێوه ڕاوه‌ستاوه ئاوی قاچی داهاتووه.
:: ئه‌وه چۆن ئاوی قاچی دانایه.
ئاوی قه‌تیس/awîqetîs: نتـ:[ جێۆ] ئاوی كۆن : ئاوی سوێری هه‌ڵگیراو له‌ناو كه‌ڤره‌كاندا.[ ئینگ: Connate water ].
ئاوی قۆره/awî qoře : نتـ: به‌رسیله، ئووغووره.
ئاوی کافوور/awîkafûr: نتـ:[ ئاو+ ی+ کافوور][ ئینگـ : aqua camphorae]
ئاوی کانی/awî kanî: نتـ: کانیاو، بیراو. [ ئینگـ : aqua fontana]
ئاوی که‌وسه‌ر/awîkewser: نتـ:[ كو: ئاوی( ئاو+ی)+ ع: كه‌وسه‌ر( )] ئاوی حه‌وزی كه‌وسه‌ر له به‌هه‌شت.
{
ئاوی كه‌وسه‌ر نۆشی سۆفی بێ كه من
ئاوی ئینسان یه‌عنی ماچی ده‌م ده‌خۆم
}{ نالی}.
ئاوی کلۆرۆفۆرم/awîkloroform: نتـ:[ ئاو+ ی+ کلۆرۆفۆرم][ ئینگـ : aqua chloroformi]
ئاوی گه‌رم/awî germ: نتـ: .[ ئینگـ : aqua fervens]
ئاوی گه‌رم له ژێر(له‌به‌ر)ڕۆیشتن/ awî germ le jêr(le ber) řoyŝtin: شڕ:[ ئد] میزبه‌خۆدا کردن، میزده‌بنه‌خۆکردن.
:: سه‌ری وه‌بنی کڵاوی که‌وتووه، ئاوی گه‌رمی له ژێر دا ده‌ڕوا.
ئاوی گوڵاو/awî gwľaw: نتـ: [ ئینگـ : aqua rosae]
ئاوی گوڵه‌باخ/awî gwľe bax: نتـ: گوڵاو.
ئاوی لووت/awîlǔt: نتـ: ئاوی که‌پوو، چڵم.
ئاوی ڵێڵ/awî ľěľ: نتـ: ئاوی لێخن.
ئاوی لیمۆ/awî lîmo: نتـ: ئوووالیموو، گووشراوه‌ی لێمۆ.
ئاوی مه‌رگ /awî merg: نتـ: ئاوی مردار، ئاره‌قه‌ی مردوو، چیامانی، چایمانی، ئاوی په‌سیوی.
ئاوی ناوبۆشایییەکان/awî nawbošayîyekan : نتـ: [ جێۆ] ئاوی سەر ڕووی ئاوی ژێر زەوی لە چینە تێر ئاوەکاندا. [ ئینگـ : vadose water]
ئاوی نەبا‌ت /awî nebat: نتـ: ئویونه‌وات( رۆژک، ل ).
ئاوی وه‌شه‌ن /awî weŝen: نتـ:[ هـ][ ئاوی+ وەشەن] ئاوی خۆش.
ئاوی هه‌رێمی/awîhermě: نتـ:[ ئاوی+ هەرێمی]
ئاوی هه‌نار/awî henar: نتـ:[ ئاوی+ هەنار] ئووئه‌نار، ئاوی ئه‌نار، گووشراوه‌ی هه‌نار.
ئاوی هه‌ڵووژه/awî heľǔ: نتـ:[ ئاوی+ هه‌ڵووژه] ئووئه‌ی، گووشراوه‌ی هه‌ڵووژه.
.
.
__________________
– ئاوی/ awî – : نچ: پاشگرێکە لە زمانی کوردی دەکەوێتە دوای ناو و دەیکات بە ئاوەڵناو.
ئارەقاوی/areqawî: نتـ:
:: ئارەق+ ئاوی : ئارەقاوی.
:: گەردنی ئارەقاوی شەنگەبێری.
ناو | پاشكۆی( اوی) | ئاوەڵناو |
ئارەق | ئاوی | ئارەقاوی |
ئاگر | ئاوی | ئاگراوی |
بەرد | ئاوی | بەرداوی |
بەزم | ئاوی | بەزماوی |
تەلیسم | ئاوی | تەلیسماوی |
تووک | ئاوی | تووكاوی |
چڵک | ئاوی | چڵكاوی |
چێشت | ئاوی | چێشتاوی |
خۆڵ | ئاوی | خۆڵاوی |
دەرد | ئاوی | دەرداوی |
ڕۆن | ئاوی | ڕۆناوی |
سابوون | ئاوی | سابووناوی |
شاخ | ئاوی | شاخاوی |
قوڕ | ئاوی | قوڕاوی |
کۆڵک | ئاوی | كوڵكاوی |
گڵ | ئاوی | گڵاوی |
گریس | ئاوی | گریساوی |
لیک | ئاوی | لیكاوی |
ماست | ئاوی | ماستاوی |
میز | ئاوی | میزاوی |
نەوت | ئاوی | نەوتاوی |
ورک | ئاوی | وڕكاوی |
هەڵامەت | ئاوی | هەڵامەتاوی |
هۆک | ئاوی | هۆكاوی |
لە ئەم جێیەدا، تەنها نموونەی (خۆڵاوی) وەردەگرین، وەك:
– ئەندازەی یەكەم : جلی خۆڵاوی : جل خۆلاوی
– ئەندازەی دووەم : جلی خۆڵاوی: جلە خۆڵاوییەكە
– ئەندازەی سێیەم : لە ئەندازەی دووەمدا، ئامرازی (ی) بووە بە(ـە)
– ئەندازەی چوارەم : جلی خۆڵاوی : ئەو جلە خۆڵاوییە
– ئەندازەی پێنجەم: خۆڵاوییان : ئەو كەسانەی جلیان خۆڵاوییە
.
.
.
.