ئاره‌ق¹/areq: ن:[ ع : عرق] خوویه، خۆ، خووه‌ی، خوویدان، ئاره‌قه : تراوێکه له بنمووی ئه‌ندامی گیانه‌وه‌ر له‌ئه‌نجامی گه‌رمایی ماددی، سروشتی، ده‌ستکرد، یان کاره‌ساتێکی ده‌روونی( وه‌ک تووره‌وون)، ماندووبوونی له‌ش له‌کۆمه‌ڵێ لوو( گلاند) کە له‌ناو پێستی له‌شدا هەن و ژماره‌یان ده‌گاته دووملیۆن که له کونی وورد له‌کانی پێستی له‌ش دێته‌ده‌ر. له‌کاتی نه‌خۆشیدا نه‌بێت ئاره‌قه‌ی له‌ش وه‌ک دا‌و بێڕه‌نگه ئاره‌قه‌ی هه‌ر جێگایه‌کی له‌ش بڕێکی تایبه‌تی هه‌یه که ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ربوونی ترشی کیمیایی( ئه‌سید) لەناو ئاره‌قدا 99 % ی ئاره‌ق ئاوه و ئه‌وی دیکه مادده‌ی کیمیایی کانزایی و ئۆرگانیکه که لە هه‌مووان گرینگتر( یووره) یه. مرۆ‌ڤی هه‌راش له کاژێرێکدا 30 تا 40 گرام ئاره‌قه‌ده‌کاته‌وه. ئاره‌قکردنه‌وه ده‌بێته‌هۆی پاککردنه‌وه‌ی خوێن له خڵت و خاڵ.
ئاره‌قاوی/areqawy: ئانتـ:[ ئارەق+ ئاوی] بەئارەقە، خوێواوی.
1- یه‌کێک زۆرئاره‌قه‌ی کردبێته‌وه.
2- شتێ بۆنی ئاره‌قه‌ی لێبێت
:: شامار هه‌موو له‌شی ئاره‌قاوی بوو، خۆی کرد به‌ژوورا
:: هه‌موو گیانت ئاره‌قاوییه تاکو وشک نه‌بیته‌وه، ده‌رمه‌که‌وه.
ئاره‌قه/areqe: نتـ:[ ئارەق+ ـە]
1 – [ سنەیی] دیمه‌ک، دارێکه له دیوار هه‌ڵیده‌کێشن بۆئه‌وه‌ی پته‌وتربێت، تیرتوی دیوار، کۆله‌که‌ی نێو دیوار( بۆ ڕاگرتنی) چ بەخشت و به‌رد، یان مووره بێت پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێک به‌رزده‌بێته‌وه، ئاڵوودار یان هه‌ر پارچه دارێکی تری له سه‌رداده‌نێن و دیسان هه‌ڵیده‌ستێنن و هه‌روه‌ها ناو بەناو دارێکی تێده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که دیوارکه لەسه‌رڕا بۆ خواره‌وه شکست نه‌بینێت. بابلیه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قامیشیان ده‌کارکردووه.
2 – شێ، شه، ته‌رایی، نم.
3 – ئارەش _ هارەش.
ئاره‌قەکردنەوە/areqe kirdinewe: کتن:[ ئارەق+ ئە+ کردنەوە] [ ئینگـ : diaphoresis]
ئاره‌ق بەردای/areq berday: کتن:[ هـ] ئارەق دەردان.
ئاره‌ق بەردایەنە/areq berdayene: ئاکتـ:[ هـ] لە ئارەق دەرداندا.
ئاره‌ق پێکردن/areq pêkirdin: كتپ:[ ئاره‌ق+ پێ+ کردن]
1 – شه‌رمه‌رازکردن، خه‌جاله‌نت کردن.
2 – ته‌ریقکردنه‌وه.
3 – ترساندن، تۆقاندن، زراوبردن.
4 – پاره‌سه‌ندن له که‌سێ به نادڵی ( نیوه زۆر و نیوه خوایشت) بۆ مه‌به‌ستێک یا شتێک.
ئاره‌ق چن/areqçin: نفا:[ ئاره‌ق +چن ( چنین : چنیەی)] کڵاوێکه له پارچه و کوتاڵ ده‌یدروون یان له‌به‌ن و ده‌زوو ده‌چندرێت و ده‌کرێته‌سه‌ر، هه‌ر ته‌پڵه‌سه‌ر داده‌پۆشێت، ته‌قیله‌کڵا و مه‌نگوور.
ئاره‌ق چنە/areq çine: نتـ: تەقیلە، ئارەقگر.
ئاره‌ق چنیاگ/areq çinyag: ئانت: ئاره‌قچنیاو، خه‌له‌ستوو، قاڵبوو.
ئاره‌ق ده‌ردان/areq derdan: کتن:[ ئاره‌ق+ ده‌ر+ دان] ئاره‌ق ڕشتن، ئاره‌قکردن : کاتێک که پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رزده‌بێته‌وه، لووه‌کانی ئاره‌قه‌ده‌ردانده که‌ونه کار و ئه‌و ئاره‌قه له له‌ش ده‌چێته‌ده‌ره‌وه، و له‌گه‌ڵ خۆی گه‌رما یه‌که ده‌بات و برێک رێژه‌ی خوێش له له‌ش ناهێلێت. جا بۆیه مرۆ‌ڤ پێویسته خۆراکی به خوێ وه بخوات بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له له‌شی دروستبێت. وه‌هه‌ندێک جاریش ئاره‌قه ده‌ردان ده‌بێته هۆی نیگه رانی و نا ئارامی باری ده‌روونی یه‌وه.
ئاره‌ق ڕشتن/areq řištin: کتن:
1- ئاره‌ق ده‌ردان( کردنه‌وه)( ئاره‌قی ڕه‌ش وشین ده‌ردان…کردن، کردنه‌وه، زۆرماندووبوون، هیلاکبوون، خۆماندووکردن به ئیش یان گوفته و کاری هزرییه‌وه
:: تا په‌رتووکه‌کانم ڕێک خست ئاره قه‌ی ڕه‌ش و شینم ده‌ردا.
:: شاسوار تا هاوکێشه جه‌بره‌که‌ی حه‌ل کرد ئاره‌قه‌ی ڕه‌شوشینی ده‌ردا.
{ شێخ سه‌عیدی سه‌بیلان چه‌ند رۆژێ دوکانی دانه نا، لێمان پرسی ئاغا! له‌کوێ بووی؟ گووتی خێلێکی جندۆکه‌ی کافر هاتبوون له ده‌ره‌وه‌ی سابلاغ هه‌ڵیان دابوو، نیازیان خراپ بوو، چوومه گیان یان تا ده‌ریانم کرد ئاره‌قه‌ی ڕه‌ش وشینم ده‌ردا.}{زه‌بیحی}
2 – خۆهیلاك کردن.
ئاره‌ق کردن/areq kirdin: کتن: (کردنه‌وه)
1 – ئاره‌ق ده‌ردان، ئاره‌ق ڕشتن.
2 – شه‌رمه‌زاربوون، خه‌جاڵه‌ت بوون، به‌خۆداشکانه‌وه.
3 – په‌شۆکان، ئاڵۆزان، شڵه‌ژان.
ئاره‌قکردنی ناڕێک/areqkirdinî nařek: کتن:[ پ‌ز][ ئینگـ : dyshydrosis]{ پەزیشکی، ل، ١١٩}.
ئاره‌ق گرتەی/areq girtey: کتپ:[ هـ] ئارەق گرتن.
ئاره‌ق گی‌یر/areq gyîr: نفا:[ ئارەق+ گی‌یر ( گییران)]
1 – پەپلە( ل). تەرڵك، نه‌رمه‌زین، نه‌که‌ڵتو : پارچه لبادێکی ته‌نکه، له‌بن زینه‌وه ده‌خرێته سه‌رپشتی وولاغ.
2 – فانییله، ژێرکراس، ژێرجل.
ئاره‌قی بۆگەن کردنەوە/areqî bogen kirdinewe: کتپ، نتـ:[ نخ][ ئینگـ : cacidosis]{ پەزیشکی، ل، ٦٧}.
ئاره‌قی شه‌وانه/areqî ŝewane: نتـ: شه‌و ئاره‌ق کردن، له‌م باره‌دا تاک ئاره‌قێکی زۆر له ئاسا به‌ده‌رده‌کات، به زۆری له کاتی نه‌خۆشی ده‌نگاوتنی دا، بۆ وێنه: سیل و ئایدز.
بەئارەقە/beareqe: ئاكتـ:[ بە+ ئارەقە] ئارەقاوی، خوێواوی.
.
.
________________________________________________
ئاره‌ق²/areq: ن:[ ع : له ( عرق )ـه‌وه‌هاتووه] ئه‌ره‌ق، عه‌ره‌ق، مه‌ی : ناوی جۆره‌مه‌ێکی رۆژهه‌ڵاتییه، که له خورما، ترێ، کشمیش ده‌گرێته‌وه، خواردنه‌وه‌یه‌کی ئالکحوولداره، % 70 -50 ئالکحوولی تێدایه، مرۆ‌ڤ پێیی سه‌رخۆش ده‌بێت. وه هه‌روه‌ها له هه‌ندێ میوه‌ی تریش ده‌گرێته‌وه.
:: ئاره‌قی ئاڵووباڵوو، ئاره‌قی سێ‌و.
2- جه‌وهه‌ری هه‌ندێ گژ و گیایه که به شێوه‌ی تایبه‌تی و بۆ مه‌به‌ستی جیاجیاده‌گرێت
:: ئاره‌قه‌ی قه‌نه‌فڵ، ئاره‌قه‌ی جاتره، ئاره‌قی شاته‌ره.
{ تێبـ : جگه له گوڵاو که بۆ مه‌به‌ستی گرتنی ئاره‌قی گژ و گیا، له کوردستان بۆ دارووه}.
ئاره‌قخۆر/areqxor: نفا:[ ئاره‌ق+ خۆر( خواردنه‌وه+ ڤه‌خوارن)] مه‌یخۆر : ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌ق خواردنه‌وه‌ی کردبێت به خوو.
ئاره‌ق خواردنه‌وه/areqxwardinewe: كتن:[ ئاره‌ق+ خواردنه‌وه] مەی خواردنەوە، ئارەق واردەی( هـ).
ئاره‌ق فرۆش/areq froš: نفا:[ ئاره‌ق+ فرۆش ( فرۆشتن)] مه‌ی فرۆش، ئارەق وەرش، مه‌یخانه‌گێر : که‌سێک پیشه‌ی ئاره‌ق فرۆشتن بێت هه‌م له کۆگاکان و هه‌م له باره‌کان.
ئاره‌ق کێشان/areq kêšan: کتپ : ( گرتن، ده‌رهێنان) ئاره‌ق دروستکردن، چکاندن، چۆراندن، واتا گه‌وهه‌ر گرتن یان ده‌رهێنان ( میوه، گژ و گیا… هتد).
ئاره‌ق گرتن/areq girtin: کتپ:[ ع][ کو][ ئاره‌ق+ گرتن] دروست کردنی ئاره‌ق.
{ تێبینی :
1 – دروستکردن و فرۆشتنی ئاره‌ق تا ئه‌م دوایه‌ش له کوردستاندا پیشه‌ی تایبه‌تی فه‌له وجووله‌که بوو. شێوه‌ی گرتنه‌وه‌ی مه‌ی له گه‌ڵ ئاره‌قه‌ی گژوگیا تۆزێ لێکجیاوازن.
2 – بۆ گرتنه‌وه‌ی ئاره‌قی خواردنه‌وه له سه‌ره‌تادا ترێ له ته‌شتێکی تایبه‌تیدا ( جاران به‌پێ، ئه‌م سه‌رده‌مه به ئامێرشێلان) ده‌یپڵێشێننه‌وه تا تڵپه و ئاو، ئه‌وجا دایده‌پۆشن و لێی ده‌گه‌ڕێن تا ده‌ترشێت، و پاشان ده‌یکەنه مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره‌وه سه‌ری به سه‌ر پۆشێکی تایبه‌تی ده‌گرن وبه قور یان به شتێکی ترهه‌وابڕی ده‌که‌ن، له لاێکی ئه‌م سه‌رپۆشه‌وه لووله‌یه‌کی پێوه توندکراوه و ده‌وری ئاوی سارده، ئه‌وجا ئاگرێکی باش له‌ژێر مه نجه‌ڵه که ده‌که‌نه‌وه، گه‌رما و تینی ئاگر تڵپ و تاڵی ناو مه‌نجه‌له‌که ده‌کات به هه‌ڵم و به لوولکه‌دا ده‌رده‌چێت، چونکه خۆی گه‌رمه و ڕێگای ده‌رچوونی سارده، ده‌بێته شله‌و تک تک ده‌تکێته ناو مه‌نجه‌ڵێکی تره‌وه. وه ئه‌م شێوازه بنه‌مای کرده‌ی پاڵاوتنه له زۆر پیشه وپیشه‌سازیدا ته‌نانه‌ت له پاڵاوتنی نه‌ونتیش.
3 – بۆ گرتنه‌وه‌ی ئاره‌قی گژوگیا، مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره پڕده‌که‌ن له گیایی مه‌به‌ست و ئاوی که‌م تێ ده‌که‌ن، ده‌فرێک له ژووره‌وه له سه‌ر گیایه که داده‌نێن ته‌شتێک ده‌خه‌نه سه‌رمه‌نجه‌ڵه گه‌وره‌کە و ده‌وری قوڕداده‌ده‌ن و ته‌شته‌که پڕده‌که‌ن له ئاوی سارد هه‌ڵمی گژو گیایه‌که که له بنی ته‌شته‌که ده‌دات و له به‌رساردی ده‌بێته‌وه شله و ده‌که‌وێته ناو ده‌فره‌که‌ی ناوه‌وه، به ئه‌م جۆره گوڵاو روحی بۆن هه‌ندێ ده‌رمان ده‌گیرێته‌وه.
ئاره‌قی جاتره/areqî catire: نتـ:[ کو ] گوشراوێکه له جاتره، که گیایه‌کی بۆن خۆشی کوێستانی یه، ده‌گیرێت بۆ زگ ئێشه‌ی جۆر به جۆر، چێژی وه‌ک نه‌عنایه، به‌ڵام تاڵ و تیژتره، خوادنه‌وه‌ی قڕقێنه هێنه‌ره. هه‌روه‌ها دژی ( ئینته‌لا) بوونیش به‌کارده‌هێندرێت.
ئاره‌قی شاته‌ره/areqî ŝatere: نتـ:[ کو ] گوشرڕێکه له گیایی شاته‌ڕه بۆ هێندێ نه‌خۆشی پێست به‌کارده‌هێندرێت، چه‌وری ده‌کەن یان له‌ته‌ک خه‌نه ده‌یگرنه‌وه.
ئاره‌قی نه‌عنا/areqi neǎna: نتـ:[ ڕوو] رۆنی نه‌عنا.
.
.
.
.