چەک ¹ /çek: ن:[ سەز]

1 – ئامرازی نێچیر و مرۆڤ کوژی و شەرکردنە، وەک دار، بەرد، دەمانچە، و تۆپ… هتر.

2 – خشڵ، زەنبەر( سیلاحلخ : چەکبەند): زێڕ و زیوێکە ژنان بۆ جوانی بەخۆیانی دادەکەن.

چەکبەند/çekbend: نتـ:

1 – [ کباک، زا] باڵاپۆشێکی قۆڵکورتە، بەسەر شان دادەدرێت و قۆڵی تێهەڵناکێشرێت.

2 – [ کباک] چەکبەست، چەکساز.

چەکبەندی/çekbendî: نچ:[ کباک]

1 – چەک لەخۆدان، خۆچەکدارکردن.

2 – چەکسازی.

چەکچن/çekin: نتـ: چەکچین : کەسێکە لە چەک لەم یا لەو دابڕنێت.

چەکخانە/çekxane: نتـ:[ چەک+ خانە] جەبەخانە.

چەکدار/çekdar: ئانتـ: بەچەک، پڕچەک، چارچەک : خاوە ئەسپابی شەر.

چەکدارکردن/çekdarkirdin: کتپ: پڕچەککر دن، ئامادەکردن.

چەکدراو/çekdiraw: نفا: کەسێکە فەرمانڕەوا بەتاوانباری بڕیاری لەسەردابێت، حوکم دراو لەلایەن حاکمەوە.

چەکداری/çekdarî: نچ:[ چەکدار+ ئی] پڕچەکی، بەچەکی.

چەکدانان/çekdanan: ن:[سەز] ئاگر بەستن.

چەکڕێژ/çekřêj: نتـ:[ چەک+ ڕێژ( ڕشتن)] پڕچەک.

چەکساز/çeksaz: نفا:[ چەک+ ساز] چەکبەست، چەکچێکەر، جەخسی( باد) : وەستای تفەنگ و دەمانچان.

چەکسازی/çeksazî: نفا:[ چەک+ ساز] کارگەی چەک.

چەککردن/çekkirdin: کتپ:[ چەک+ کردن]

1 – چەک لێسەندن.

2 – بەس کردن.

چەکناس/çeknas: نفا:[ چەک+ ناس( ناسین)] کەسێکە لەچەکاندا شارەزا بێت.

چەکناسی/çeknasî: نچ:[ چەکناس+ ئی] ئەوەی پێوەندی بەچەک ناسینەوە هەبێت.

چەکی ئاگردار/çekî agirdar: نتـ:[ سەز] چەکی ئاگرین.

چەکی تووناکەر/çekî tûnaker: نتـ:[ سەز]

چەکی کیمیایی/çekî kîmyayî: نتـ:[ سەز] ئەو ماددانەن کە لە شەڕی کیمیاییدا بەکاردەهێنرێن، یان دەشێت بەکاربهێنرێن، کە ماددە کیمیاییە ژەهرەینەکان، ئاگرەخەرەوەکان، دوکەڵدارەکان و قڕکەرەکان دەگرێتەوە.[ ئینگـ :  chemical warfare]{ ئینسایکلۆپێدیا، ل، 221}.

چەکی وێرانکەری گشتی/çekî wêranderî gištî: نتـ:[ سەز]

بەچەک/beçek: ئانتـ:[ بە+ چەک] چەکدار.

بێچەک/bêçek: ئانتـ:[ بێ+ چەک] بێیەرەق.

پەیمانی چەکدانان/peymanî çekdanan: نتـ:[ سەز] پەڤگریك : ئاگر بەست.

.

.

__________

چەک ² /çek: ئان:

1 – ڕووت وقووت، ڕووتەڵە، قووتەڵە.

2 – شڕ، دڕازاو _ دارزیڕگ، كۆنە.

چەکاڵ/çekaľ: ئانتـ:[ خۆ][ چەک+ ئاڵ] چرچ و سیس، چكلەر، گۆشتی لەڕ و پیس.

چەکلەر/çekler: ن: چەکان : گیانلەبەرێكە لەبەر نەخۆشی ئێجگار ڕەق و لار و لاواز بووبێت.

.

.

__________

چەک ³ /çek: ن: زللـە، شەقام، شەپەزللـە، شاپ.

.

.

__________

چەک 4 /çek: ن: گڵوڵەی ئاوریشم : قانگڵەبەن، گڵوپڵەبەن : نوواڵەیەک لە ئاوریشمی ڕەشی خاو.

.

.

__________

چەک 5 /çek: ن: کەوشی کۆنی لەبەریەک چووگ یان پینەیەکی باریکە لەلایەکی پێڵاوی دەدروێ بۆ ڕاستکردنەوەی، چەرمی پاژنەی کلاشێیە.

چەکاڵ/çek: ن: چەرمی پاژنەی کەڵاش، کەوشی چەک : قۆندرە و کەوشی پشت پانیە شکاو.

چەک و لووت/çek û lût: نتـ: پاژنەولووت: هی کەڵاش و ئیتر.

.

.

___________

چەک 6 /çek: ن: مشتەی دەستی هەڵاج : چەكەی هەلڵاجی.

چەکوکەوان/çekûkewan: نتـ:[چەك+و+كەوان] مشەوكەوانی پەڕەكاری(‌هەلڵاجی) كوتك و كەوانی پەڕەكەری.

.

.

__________

چەک/çek: ن: ئامرازی کار.

.

.

__________

چەک 8 /çek: ن:[ ئاب] قەباڵە: قاقەزێکی چاپکراوی تایبەتییە لەبانکاندا بەپارەدەگۆأێتەوە.

.

.

__________

چەک 9 /çek: ن: پینەی قەراغ بەری کەوش بۆ ڕاستکردنەوە.

.

.

___________

چەک 10 /çek: ن: فەرمانی فەرمانڕەوا.

.

.

__________

چەک 11/çek: ن:[ ڕۆژ] چەقە، چەقاڵتە. 

.

.

.

.