ئاخر¹/axir: ن:[ ع : اخر]
1 – ئاخير، ئاکام، ئەنجام، بڕانەوە، بن، بنەتا، بەند، پاومان، پايان، پاشین، تەمام بيەی، تەواوبوون، جێبەجێبوون، خەلاس بوون، دوا، دوادوايی، دوايی، دهمایی، دەی مەگەر، دوماهی، دويماهی، دويماهيك، سەرەنجام، شەميران، شەوت، عاقيبەت، غايەت، فەساڵ، قوتار، قورتاڵ، قەديان، کۆتا _کۆتاهی _ کۆتايی _ کووتا، نهايەت، نەهايەت، نيهايەت : دوایی کارێک/ شتێک.
:: با بزانین ئاخری ئه‌م کاره به چی ده‌گات، سه‌تساڵ بکه‌ی بێگانه په‌رستی ئاخره‌که‌ی دێنی نشهستی[ پپ] .
{
شۆرهژن من له هه‌وه‌ڵ پێم نه‌کوتی
ئاخر حه‌زره‌تی شێخ تێت ئه‌کوتی
}{شێخ ره‌زا}.
2 – دوارۆژ عاقیبه‌ت، ئاخرشهر، ئاخر خێر بێت.
3 – [ کهـ] بۆ په‌سه‌ندکردنی بیرورای به‌رامبه‌ر.
a – ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌بووڵ بکردا ئه‌وا لیمان نه‌هات.
b – ئاخر!.
4 – بڕانەوه، بن، بنەتا، بەند
ئاخر ئارڎەی/axiret arđey: کتپ:[ ئاخر+ ئارڎەی] کۆتایی هێنان، ئاخر ئاورڎەی ( هـ).
ئاخر ئارڎەیەنە/axiret arđeyene: کتپ:[ ئاخر+ ئارڎەی] لەکۆتایی هێناندا، ئاخر ئاورڎەیەنە ( هـ).
ئاخر ئامای/ axir amay: کتن:[ هـ][ ئاخر+ ئامای] کۆتایی هاتن.
ئاخر ئامایەنە/axir amayene: ئاکتـ:[ هـ][ لە+ ئاخر+ ئامای+ ئەنە] لە کۆتایی هاتندا.
ئاخره‌ت/axiret: ن:[ ع : آخرت] په‌سڵان، سه‌ڵا، ڕستهخێز: هه‌ستانه‌وه‌ی پاش مردن، رۆژی قیامه‌ت.
ئاخره‌مین/axiremin: ئانتـ:[ ئاخر+ ئه‌مین] پله‌ی سێهه‌مه له ئامرازی به‌راوورد دا.
1- هه‌ره‌دوایی، دوایی هه‌مووان، دواترین تشت، پاش هه‌مووان.
2- دوورترین، پهرترین، ئه‌ولاترین.
ئاخربین/axirbîn: ئانفا:[ ئاخر+ بین( بینین)] كه‌سێك كه دواڕۆژ و ئاكامی كار له‌به‌ر چاو ده‌گرێ و ڕه‌مه‌كی و له خۆوه كارێك ناكات.
:: پیاو ده‌بێت ئاخربین بێت و هه‌روا بێ بیركردنه‌وه خۆ پێدا نه‌دا.
ئاخربوون/axirbûn: کتن:[ ع: ئاخر+ کو: بوون] دواییهاتن، سه‌ره‌ونگوون بوون، خراپ بوون، هه‌ڵپێچان، ئۆغربوون.
:: که جه‌جاڵ هه‌ڵستا نیشانه‌ی ئاخربوونه.
ئاخرجار/axircar: ئاکتـ: دوایین جار.
ئاخرچۆڕ/axirĉoř: ئانتـ:[ ئاخر+ چۆر]
1- دوایین قومی ئاوه‌كی.
2- [ مجـ] ئاخر منداڵ، دواچۆڕ، پاشه‌به‌ره.
ئاخرخێر/axirxēr: ئانتـ:[ ع: ئاخر+ ع: خێر]
1- مرۆڤێک که کاروبار و ژیانی به چاکی و خۆیی دوایی بێت.
2- که‌سێک که دوایی ته‌مه‌نی به ئایینداری و خوداناسی به‌رێته‌سه‌ر
:: ئاخری خێربێت بۆ پاش نه‌بوونی و چڵۆنایه‌تی( ئێستا)ی که‌سێک
{
وه‌فایی ئاخر خێر بێ ده‌مێکه بێ سه‌ر وشوێنه
}{وه‌فایی}. \\ ئاخر شهر.
ئاخردەست/axirdest: ئاکتـ:[ واز]
دەستی ئاخر، دوایین کایە لە قوماردا.
ئاخردەست/axirdest: نتـ:
ئاخر و عاقیبەت ، سەرئەنجام.
ئاخرزه‌مان/axir zeman: نتـ:[ ئاخر+ زه‌مان]
1- دواهه‌مین خولـی دونیا، نزیکبوونه‌وه‌ی په‌سڵان یاخود له پاشان، به‌پێی په‌یره‌وی ئایین( قیامه‌ت) دادێت و دونیا کاول ده‌بێت.
2-( خ) رۆژگاری ناخۆش و پڕ ئاژاوه‌که که‌س ئاگایی له‌که‌س نه‌بێت و هه‌ر که‌س له هه‌وڵی خۆیدا بێت.
ئاخرسه‌ر/axir ser: ئانتـ:[ ع: ئاخر+ کو: سه‌ر][ رۆژک، ل] سه‌رئه‌نجام، کۆتایی.
ئاخرشهر/axirŝer: ئانتـ:
1 – که‌سێک که له دوایی ته‌مه‌نی خۆی و کاتی پیریگدا ده‌ستی کردبێته پێچه‌وانه‌ی ئایین، له ڕێی ڕاست لاچووگ( که‌سێ).
2 – که‌سێ چاره‌ڕه‌ش و به‌دبه‌خت بێت. که له دوایی ته‌مه‌نی خۆیدا تووشی به‌لاو ناخۆشی و هه‌ژاری بێت.
{
پیری ئاخر شهر وه‌ته‌ن فرۆشت
ئابڕووت گۆڕییه‌وه به پڵاو و گۆشت
}{هه‌ژار}.
ئاخرهاتن/axirhatin: کتن:[ ع: ئاخر+ کو: هاتن] دواییهاتن، ته‌واوبوون.
ئاخرهەناسە/axirhenase: نتـ:[ ئاخر+ هەناسە]
1 – دووا هەناسە.
2 – مردن.
ئاخرۆ/axir: نتـ:[ ئاخر+ ۆ] لەدواییدا.
ئاخرو ئاقیبەت/axir û aqîbet: نتـ: سەرئەنجام، ئاکام.
:: ئاخر و ئاقیبەتت خیر بێت.
ئاخرو ئۆخر/axir û oxir: نتـ:[ ع : ئاخر+ و+ تور: ئۆغر: کوێ]
1- دوایی کارێک یان تشتێک( ئاخر و ئۆغری زمستان) دواجار، دوایی هه‌مووان، دوماهکیی، له کۆتاییدا.
2- نیزیک به‌بڕانه‌وه : له ئاخر و ئۆخری پاییزدا له ئه‌وێ بووین.
ئاخریی/axiryî: ئان، ئاک:[ ع: ئاخر+ کو: یی]
1- دواهه‌مین( تشت) هی دوایی
:: په‌رتووکه‌که‌ی هه‌ره دوایی.
2- له پرسیاردا: ئاخری؟ ده‌ی دوایی چی؟.
ئاخرین/axirîn: نتـ: ئاخيرين، ئەوپەڕين، پاشەوين، پشتگين، دمايين، دمەين، دواگين، دوڵامين، دواهەمين، دوايەك، دوايين، هەره ئاخر، هەرەپاشين، هەرەدوايی.
.
لە ئاخردا/axirîn: ئاکتـ: جە دمايينه، لە ئاخرەوە، لە ئاخيردا، لە ئاکامدا، لە ئەنجامدا، لە کۆتاييدا.
.
.
______________________
ئاخر²/axir: ن:[ له‌نگه] ئاخور.
.
.
_______________________
ئاخر3/axir: ئان: بۆ سه‌رکۆنه‌کردن، لۆمه‌کردن، نه‌کردنی کارێک: کوڕه ئاخر وازبهێنه. ئاخر له‌سه‌ر چیم هه‌یه غه‌یانی [ تحفه] ئاخری دهمهکاریکردنییه؟ ئاخر نه‌چی باشتره. ئاخر نه‌مگووت باش و جاش مه‌به؟( مه‌گه‌ر).
.
.
______________________
ئاخر4/axir: ئمـ ، ئاک ، ئپـ:
1- ئیتر، سا، ده‌سا.
:: ئاخر وه‌ها نابێت وا ده‌یکه‌یت.
2- ئه‌وی تر، ئه‌وه‌ی دیکی، ئاخریهکێ تر.
3 – بڕانه‌وه، دواییهاتن.
:: تۆزێک ڕووت خۆش بێت خۆ دونیا ئاخر نابێت.
.
.
.