مژین/mijîn: کتپ:[ کیمیـ][ مژ+ ین] مێتن.[ ئینگـ : Absorption ، sucking, fellatio]. 

1 – بڵاوبوونەوەی بەشەکانی ماددەیەکە بەناو بەشەکانی ماددەیەکی تردا، بەتایبەتی مژینبی گازە لە لایەن ماددەی بەستوو( ڕەق)ـەوە.

2 – چوونە ناوەوە و جووڵەی ئاوی ڕووبار و دەریاچە و شوێنە چاڵەکانە لەسەر ڕووی زەوییەوە بۆ ناو خاک و وەدواتر بۆ ناو ئاوی ژێر زەوی. 

مژینەڕۆن/mijîne řon: ئانتـ:[ مژین+ ئە+ ڕۆن] ڕۆنی بنەچە پەترۆڵین، تا ڕادەیەک پلەی کوڵاندنیان بەرزە، بۆ جیاکردنەوەی گازەکان بەهۆی مژینیانەوە لە تێکەڵە گازەییەکان بەکارددەهێندرێت.[ ئینگـ : absorption oils]

مژینە شەبەنگپێوی ڕووناکی/mijîne şebengpêwî řûnakî: نتـ:[ مژین] [ ئینگـ : Absorption spectrophometry]

مژینی ڕووناکی/mijînî řûnakî: کتن: کاتێک ڕووناکی بکەوێتە سەر ڕوویەکی ڕۆشن، بەشێکی دەگەرێتەوە و بەشەکەی تری بەڕووەکەدا تێدەپەڕێت، بەڵام کاتێک کە ڕووناکی بکەوێتە سەر ڕوویەکی ڕەش، بۆ نموونە دووکەڵ، نەدەگەڕێتەوە و نە تێدەپەڕێت، بەڵکو هەموو درێژیی، شەپۆلەکانی ڕووناکیی سپی بێجگە لەوانەی کەبەستراوب بە ڕەنگی تایبەتیی ئەو ماددەیەوە، بە شێوەی هەڵبژاردەیی دەیمرێت، ئەگەر شەبەنگی ڕووناکیی بڵاوبووەوە لەتەنی ڕەنگداردا و ڕووی کردە ئەوەی درێژی شەپۆلی دیاریکراو کە گورزەی مژینی بخوێندرێتەوە. پەیدا نابێت و شەبەنگی ڕووناکییە بڵاوەبووەکە بەو گازانەدا کە بەشێوەی گەردیلەیی هەن لەشوێنی گۆرزەکانی مژیندا هێڵی تاریک پیشان دەدەن، ئەم هێڵی مژینانە کە بەستراون بەدرێژایی شەپۆلەکانی ڕووناکییەوە لەناو گەردیلەکانەوە دەمژرێن.   

مژینی گەرمی/mijînî germî: نتـ:[ ئینگـ : endo thermy]{ کەمالنامە، ل، 1374}

.

 زاراوەی مژین لە پێکهاتەی لێکدراو و داتاشراو 

.

ئاو مژین/aw mijîn: کتن:[ ئاو+ مژین] [ ئینگـ : Absorption of water]

ئاوێتەی مژین/lokey mijok: ئانتـ:[ لۆکە+ ی+ مژۆک] .[ ئینگـ : absorpition compound]

ئەزموونی مژین/ezmûnî mijîn: ن:[ مژین] [ ئینگـ : Absorption test]

باری مژین/barî mijîn: کتپ:[ باری+ مژین]. [ ئینگـ : Absorbing state]

بۆڕی مژین/borî mijîn: ن:[ مژین] [ ئینگـ : Absorption tubes]

پانەبڕگەی مژین/endamî mijok: نتـ:[ ].[ ئینگـ : absorpition cross section]

پەردەی مژین/perdey mijîn: کتپ:[ پەردەی+ مژین] بەربەستی مژین. [ ئینگـ : Absorbing barrier]

پلەی مژین/piley mijîn: کتپ:[ پلەی+ مژین] ڕادەی مژین، مژینی، مژینییەتی.[ ئینگـ : Absorbancy]

تێچوونی مژین/têcûnî mijîn: نتـ:[ ئاب] بنەمایەک کە بە پێی ئەو تێچوونی شتێک لەسەر بنچینەی هەموو تێچوونەکانی بەرهەمهێنان ( نەگۆڕ، گۆڕاو، نیو گۆڕاو) حیساب دەکرێت. [ ئینگـ : Absorption costing]{ شەهاب، ل، } 

تیشک مژین/mij: نتـ:[ مژین] [ ئینگـ : Absorption of radiaation]

چاڵی مژین/ çaľî mijîn: نتـ:[ چاڵی+ مژین] بیری مژین : چاڵێکە قووڵی لە 2 مەتر و دەکەوێتە سەرەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی و دەبێت چینی خوارەوەی ئاو نە دەڵێن بێت و نابێت زیانی بۆ ئاوی بەکارهاتوو بێت، ئەم چاڵە بۆ کۆکردنەوەی ئاوی پیسە( ئاوی ئاوەڕۆ).[ ئینگـ : Absorption pit ]

چینی مژین/hawkoľkey heľmijîn: کتپ:[ فیز][ چین+ ی+ مژین] [ ئینگـ : Absorption bed ]

خانەی مژین/mij: ن:[ مژین] [ ئینگـ : Absorption cell]

خوێن مژین/xiwên mijîn: کتپ:[  خوێن+ مژین]  

دابەشکردنی مژین/dabeškirdinî mijîn: کتپ:[ دابەشکردنی+ مژین]. [ ئینگـ : Absorption distributions]

ڕادەی مژین/ronî mijok: نتـ:[ ڕادە+ ی+ مژین].[ ئینگـ : absorbency]

ڕووناکی مژین/mij: ن:[ مژین] مژینی ڕووناکی[ ئینگـ : Absorption of light].

زنجیرەی مارکۆڤی مژین/zincîrey Markovî mijîn: نتـ:[ زنجیری+ مارکۆڤ+ ی+ مژین][ ئینگـ : Absorbing Markov chain]

ستوونی مژین/mij: کتن: ستوون یان کەلوویەکی لوولەکییە، بۆ مژینی گاز بەکاردەهێندرێت، لەبەر ئەوە مژینی شل لە سەرەوە بۆ خوارەوە ریزکراوە و گازی خواروو بەزۆر ڕۆیشتوو دادەنرێت.[ ئینگـ : absorpition coloumn ]{ ئینسایکلۆپێدیای کیمیا، ل، ٧} 

سنووری مژین/mij: ن:[ مژین] [ ئینگـ : Absorption edge]

شەبەنگی مژین/mij: نتـ:[ مژین] شەبەنگێکە لە ئەنجامی مژینی شەپۆڵە درێژی، دیاریکراوە کارۆمۆگناتیسییەکاندا. [ ئینگـ : Absorption spectrum]

شیاو بۆ مژین/hawkoľkey heľmijîn: کتپ:[ فیز][ شیاو+ بۆ+ مژین] [ ئینگـ : Absorbable ]

قوزمژین/xiwên mijîn: کتپ:[ قوز+ مژین]  

قیتکەمژین/xiwên mijîn: کتپ:[ قیتکە+ مژین]  

کەلوی مژین/keluy mijok: ئانتـ:[ کەلوو+ ی+ مژۆک] دەزگایەکی دروستکراوە، کە شلەی تێدەکریت بۆ هەڵمژینی گازێک.[ ئینگـ : absorpition tower ، ]

کێرمژین/xiwên mijîn: کتپ:[ کێر+ مژین]  

گورزە( ترۆژە)کانی مژین/mij: ن:[ مژین] . [ ئینگـ : Absorption band]

لێومژین/xiwên mijîn: کتپ:[ لێو+ مژین]  

مەمک مژین/xiwên mijîn: کتپ:[  مەمک+ مژین]  

ناوچەی مژین/nawčey mijîn: کتپ:[ ناوچە+ی+ مژین]. [ ئینگـ : Absorbing region]

هاوکۆڵکەی مژینی ڕووناکی/hawkoľkey heľmijîn: کتپ:[ فیز] [ کیمیـ]  [ ئینگـ : Absorption coefficent ]

هاوکۆڵکەی مژینی گاز/hawkoľkey heľmijîn: کتپ:[ فیز] [ ] [ هاوکۆڵکەی+ هەڵمژین] ئەو قەبارە گازەیە، کە لە سفر پلەی سەدی و پەستانی 760 ملم جیوەدا لە ( ا ) مل شلێکدا، دەتوێتەوە، بۆ نموونە هاوکۆڵکەی مژینی ئەم گازانە لە ئاو و سفر پلەی سەدیدا بەمجۆرە :

 N2  0,024  O2  0,049  C2H2 0,25  CO2 1,71  H2S 4, 68  SO”2  79,8  HCI  506  NH3  1300

 [ ئینگـ : Absorption coefficent of light ]

هەڵمژین/heľmijîn: کتپ:[ هەڵ+ مژین] میژتن. [ ئینگـ : Absorbtivity]

.

.

.

.