موڵک/muľik: ن:[ بیا][ ماف] ئاقار، خاوەنێتی، خوەییتی، داژدە، زەویبار، مڵک.[ ئینگـ: Property][ ع: ملك]{ سەلاحەدین، ل، 698}

:: موڵک وماڵ.

موڵکایەتی/muľikayetî: نچ:[ ماف][ موڵک+ ئایەتی].[ ئینگـ: Property, ownership]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

موڵکایەتی تایبەتی/muľikayetî tayibetî: نتـ:[ ماف][ موڵکایەتی+ تایبەت+ ی] .[ ئینگـ: Private property ]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

موڵکایەتیی تێکەڵاو/muľikayetî têkeľaw: نتـ:[ ماف][ موڵکایەتیی+ تێکەڵاو ].[ ئینگـ: Joint ownership ]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

موڵکایەتی ڕووت/muľikayetî řût: نتـ:[ ماف][ موڵکایەتی+ ڕووت].[ ئینگـ: ownership without Usufruct ، Bare ownership]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

موڵکدار/muľikdar: ئانتـ:[ ماف][ موڵک+ دار] مالخو( باد)، مالدار.[ ئینگـ: Property , owner]{ سەلاح سەعدلا، ل، 698}

موڵکداریەتی/muľikdar: نچ: مڵکداریەتی، ملکایەتی. 

موڵکداری/muľikdarî: نچ:[ ماف][ موڵکدار+ ی]

موڵک زەوت کردن/muľik xewit kirdin: کتپ:[ ماف][ موڵک+ زەوت+ کردن]

موڵکی ئیداری/muľikî îdarî: نتـ:[ ماف][ موڵكی+ ئیداری]

موڵکی بارمتەکراو/muľikî barimterkiraw: نتـ:[ ماف][ موڵکی+ بارمتە+ کراو ( کردن)].[ ئینگـ: Mortgaged property]{ نوری تاڵەبانی، ل،279}

موڵکی بەکرێ/muľikî bekirê: نتـ:[ ماف][ موڵكی+ بە+ کرێ] کرێداری، ماوەی کرێداری.[ ئینگـ: Tenancy]

موڵكی تەواو/muľikî tewaw: نتـ:[ ماف][ موڵكی+ تەواو] دۆمینی تەواو.[ ئینگـ: Freehold, fee simple]{ نوری تاڵەبانی، ل، 278}

موڵکی جیاکراوە/muľikî ciyakirawe: نتـ:[ ماف][ موڵكی+ جیا+ کراو( کردن)+ ئە].[ ئینگـ: Separate property ]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

موڵکی دەرەوەی ووڵات/muľikî derewey wuľat: نتـ:[ ماف][ موڵكی+ دەرەوە+ ی+ ووڵات]

موڵکی ڕەبەق/muľikî řebeq: نتـ:[ ماف] موڵك+ ی+ ڕەبەق] خاوەنێتی سەربەست.[ ئینگـ : Freehold].

موڵکی زەوی و زار/muľikí zewî û zar: نتـ:[ ماف][ موڵكی+ زەوی و زار] ملکایەتی زەوی و زار.[ ئینگـ : Landed property]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

موڵکی سڵێمانی/muľikî siľêmanî: نتـ:[ ماف][ موڵكی سڵێمانی] خاوەنێتی سلێمانی.

{

له بيرم دێ سليمانى كه دارولمولكى بابان بوو

نەمەحكومى عەجەم نەسوغرە كيشى ئالى عوسمان بوو

}{ شێخ ڕەزا}

موڵکی کشتوکاڵی/muľikî: نتـ:[ ماف][ موڵكی+ کشتوکاڵ+ ی]

موڵکی گشتی/muľikî gištî: نتـ:[ ماف][ موڵکی+ گشتی] دۆمینی گشتی[ ئینگـ : Public property]{ نوری تاڵەبانی، ل، 278}

باجی موڵک/bacî muľik: نتـ:[ ئاب][ ماف] سەرانەی موڵک.

بەموڵک کردن/be muľik kirdin: نتـ:[ ماف]

بێ موڵک/bê muľik: ئانتـ:[ ماف][ بێ+ موڵک] بێ سامان.[ ئینگـ : Propertyless]{ سەلاح سەعدلا، ل، 698}

تاپۆکردنی موڵک/taopkirdinî muľik: نتـ:[ ماف]

تۆماری داواکاری موڵک/tomarî dawakarî muľik: ن:[ ماف]

خاوەن موڵک/xawen muľik: نتـ:[ ماف] خاوەن مڵک. 

کرێنشین و خاوەن موڵک/kirênişîn û xawen muľik: نتـ:[ ماف]

داماڵینی موڵكداری/damaľînî muľikdarî: نتـ:[ ماف].[ ئینگـ: Expropriation ]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

دەفتەری ڕاوێژکاریی موڵک و ماڵ/defiterî řawêjkarî muľik û maľ: نتـ:[ ماف] ڕاوێژکاریی مڵک و ماڵ.

ڕاوێژکاریی موڵک و ماڵ/řawêjkarî muľik û maľ: نتـ:[ ماف] ڕاوێژکاریی مڵک و ماڵ.

:: ژنان له‌چالاكی راوێژكاریی مڵک و ماڵ بێبه‌شكران.{ حسام عقبایی}

گواستنەوەی موڵک/giwastunewey muľik: کتپ:[ ماف] موڵک گواستنەوە.

قەواڵەی موڵکایەتی/qewaľey muľik: نتـ:[ ماف].[ ئینگـ: Title deed]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

مافی موڵکایەتی/mafî muľikayetî: نتـ:[ ماف].[ ئینگـ: Proprietary rights]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

.

.

.

.