توخم/tuxim: ن:[ ئای تی][ زیند][ کیمیـ] ئهندام، ئیرق، بابک، بهش، بناچە، بنەچەكە. بنچینە، تۆم، چێلی، دوون، ڕه _ ڕەچەڵەک، ڕچڵەک، ڕەگەز، رۆڵە، ڕێشە، فەرزەند، نەژاد، نفش، وەرت، وەچە.[ ئینگـ : Element][ ئینگـ : race]{ کەمالنامە، ل، 873}.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئەسەنهـ | amqoat | Element |
توخمە زۆربوون/tuxim zorbûn: ن: [ زیند] لەگیانەوەر دا پێویستی بە هەردوو ڕەگەز( تاک)ی نێر و مێ هەیە.
توخمی/tuxim: نچ: نەژادی.[ ئینگـ : elemental]
توخمی چاڵاک/tuximî çalak: نتـ:[ توخم+ ئی+ چاڵاک]
1 – [ فیز][ ئێلێكترۆنیک] دینەمۆ لەكاتی جیاوازی پەستانی كارەبا، یان ڕێگری لە تەوژمی تۆڕدا، بەو كاتە دەگوترێت توخمی چاڵاک.
2 – هەر كانزایەكی كیمیایی كە یەک یا فرەتر ئیسۆتۆپ( isotop)ی رادیۆئەكتیڤی هەڵگرتبێت.[ ئبنگـ : active element].
توخمی حەرام/tuximî ĥeram: نتـ: [ توخم+ ئی+حەرام] منداڵی بیژوو، حەرامزادە.
توخمی حەڵاڵ/tuximî ĥeľaľ: نتـ:[ توخم+ ئی+حەڵال] منداڵی حەڵاڵزادە.
توخمی سەگ/tuximî seg: نتـ:[ توخم+ ئی+ سەگ ]
1 – لە ڕەگەزی سەگ، بێچووی سەگ.
2 – [ جنێو] بەكار دێت بە واتەی ناجسن. ڕەگەزی چەپەڵ.
توخمی کیمیایی/tuximî kîmyayî: نتـ:[ توخم+ کیمیا+ یی] تەنها ماددەیەکە و ماددەی تری بە ڕێگەی ئاساییە زانراوەکان لێدەرناهێندرێت وەک ئاسن.[ ئینگـ : chemichal element]{ کەمالنامە، ل، 873}
ناتوخمە زۆربوون/natuxime zorbûn: کتن:[ زیند] پێویستی بە یەک تاک( ڕەگەز ) هەیە، وەک لە زۆربەی بەکتریاکان و قەوزەکان و هەندێ جۆری ڕووەکی سەرەتایی تر.
.
.
.
.