شەراب/şerab: ن:[ خوار] بادە، شەراو، ڤین _ ڤاین، مەی : ناوێکی هاوبەشە بۆ خواردنەوەیێکی ئەلکحوولیی، کە ئامادەدەکردێت کە لە ترشاندنی ترێ یان میوەکانی دیکە. مرۆڤ پێی مەست دەبێت. شەراب لە تەواوی میوەکان بە دەست دێت بەڵام ھەرکات ناوی شەراب بە تەنھایی و بە بێ ناوی میوە بێت، مەبەست لە شەرابی ترێیە. شەران دەناسرێتەوە لە جۆری و چەشنی ترێ و ئەو ناوچانەی کە لێی ئامادەدەکرێن.
{ مێژووی دروستکردنی شەراب/ ڤین دەگەرێتەوە بۆ 8000 ساڵ پێش ئێستا لە وولاتی ئەرمینیا، پاشتر لە دەوروبەری 6500 ساڵ پێش ئێستا لە گرێگلاندی بڵاوبووەتەوە. نیگاری سەردیواری ناو گۆڕستانی فیرعەونەکان، باس لە چۆنێتی سازکردنی ڤین دەکات. دواتر لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆما خواردنەوی زۆرباو بووە. هەروەها کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر ئایینی جوو و دیان( کاثۆلیك)دا. هەروەها لە ئەفسانەی گەلەگامێش( گلگامش) دا هاتووە کە پادشای گەلەگەمێش نان و شەرابی ئەنکیدۆ خواردووە، هەروەها لە ئایینی زەردەشتی بە پیرۆز دەنرخێندرێت}.
{
}{ ئەحمەد موختار جاف}
شەراب تێکردن/şerab têkirdin: کتپ:[ شەراب+ تێكردن] تێکردنی شەراب لە شووشەوە بۆ پەرداخ، یان لە کاسەوە بۆ جام.
شەرابخانە/şerabxane: نتـ: بادەخانە، شەراوخانە، مەیخانە.
شەرابخۆر/şerabxor: نفا:[ شەراب+ خۆر( خواردنەوە)] بادەخۆر، بادەنۆش، شەراوخۆر.
شەرابخۆری/şerabxorî: نچ:[ شەرابخۆر+ ی] هەر تشتێك پەیوەندی بە شەراب خواردنەوەوە هەبێت.
شەراب خواردن/şerab xiwardin: کتن: بادەخورادنەوە،
شەراب دانانەوە/şerab dananewe: کتپ: شەرب سازکردن.
شەراب دانەرەوە/şerab danerewe: نفا: شەراب ساز.{ کاوە، ل، 1010}
شەرابی/şerabî: نچ:
1 – هەر تشتێك پێوەندی بە( شەراب)ـەوە هەبێت.
2 – [ ڕەنگ] ڕەنگی سووری تۆخی ئاماڵ قاوەیی.
هەندێک لە جۆرەکانی ئامادەکردنی شەراب |
شەرابی بەفرین/şerabî befirîn: نتـ:[ خوار] تایبەتمەندی ئەم جۆرە شەرابە رێژەی ئالکحوولی کەمترە لە شەرابی ئاسایی و جێژێکی شیرینی هەیە. [ ئینگـ : Dessert]
شەرابی سپی/şerabî sipî: نتـ:[ خوار] لە تڕێ سەوز/ کەسك بە توێكڵی دەنکە ترێ وە یان بە ترێی ڕەش بە بێ توێکڵی دەنکە ترێ وە ئامادەکرێت.
شەرابی سوور/şerabî sûr: نتـ:[ خوار] لە تڕێ ڕەش/شین بەتوێكڵی دەنکە ترێ وە ئامادەکرێت.
:: شەرابی سوور ژیان درێژ دەکات ! { د. زاھیر سوران}
شەرابی ڕۆسێ/şerabî rosê: نتـ:[ خوار] لە ترێی ڕەش ئامادەدەکرێت، کە پێش قۆناغی ترشاندنی توێكڵەلەی لێ بکرێتەوە.
شەرابی سوزێنەر/şerabî suzêner: نتـ:[ خوار] شەرابی کزێنەر : ئەو جۆرە شەرابانەیە کە ڕێژەی ئەلکحوولی لە ( 12 – 20 %) دا بێت. [ ئینگـ : Portvin]
شەرابی مۆوسێرێندە/şerabî nousêrênda: نتـ:[ خوار] هەم لە ترێی سەوز و شین ئامادەدەکرێت.
شەرابی شەمپانیا/şerabî şempaniya: نتـ:[ خوار] تەنها لە ترێی شاردۆنناری ئامادەدەکرێت لە ووڵاتی فەرەنسا.
.
شەرابی ئاڵ/şerabî aľ: نتـ:[ خوار] شەرابی سوور.
شەرابی خاو/şerabî xaw: نتـ:[ خوار] شەرابی نەکوڵێندراو.
شەرابی سێو/şerabî sêw: ن: [ خوار] مەیی سێو.
شەرابی لەعلی/şerabî leäilî: ن: [ خوار]
.
ئاب ئاتهشنما/ab ateşnima: نتـ:[ ئاب+ ئاتەشنما] مهبهست له شهرابی ئاڵ و سووره، که کینایهیه بۆ شهراب
ئاب ئهنگوور/ab engǔr: نتـ:[ ئاب+ ئهنگوور] ئاوی ترێ، که کنایهیه بۆ شهراب یاخود مهی.
ئالوودەی شەراب/alûdey šerab: نتـ:[ ئالوودە+ ی+ شەراب] بادەپەرستی.
باجی شەراب/bacî şerab: نتـ: [ ئاب][ باج+ ی+ شەراب] سەرانەی مەی : پارەیەکە کە دەخرێتە سەر بەرهەمی ئەلکحوولی، کە دەوڵەت لە هاوووڵاتی وەر دەگرێت.
بۆنی شەراب/bonî şerab: نتـ:[ بۆن+ ی+ شەراب]
{
ئازار بۆنی نیشتمانە وێرانەکەی منی لێدێ
بۆنی خوێن . . بۆنی مێژوومە
بۆنی میدیەکان و بۆنی گاتاکانی زەردەشت
بۆنی شەراب و بۆنی نوشستی، هەر یەك بۆنن
چوارینەکانی بابەتاهیر و بەیتەکانی فەقێ تەیران
بۆنی كەشك و گوڵەگەنم و مێخەك بەندی ملی کابانویان لێدێ.!
}{ شێرکۆ بێکەس}
پەرداخی شەراب/perdaxî şerab: نتـ:[ پەرداخ+ ی+ شەراب]
جامی شەراب/camî şerab: نتـ: کاسی شەراب.
دڵۆپێك شەراب/diľopêk şerab: نتـ:
شووشەی شەراب/şûşey şerab: نتـ: جۆرە شووشەیەکی مل باریکە، شەرابی تێدەکرێت، لەکاتی مەی گێڕییدا، دەدرێت بە شەرابخۆرەکان.[ ئینگـ : carafe].
.
.
____________________
شەراب/şerab: ن:[ ع : شراب][ خوار] ڤەخوارن، خواردنەوە.
شەرابی حوب/şerabî ĥub
: نتـ:[ مجـ][ شراب+ ی+ حوب( حب)] ئەوەی کە دەبێتە هۆی خۆشەویستی، ئەوەی کە دەبێتە مایەی دڵداری.{ محەمەد بووری عارف، ل، 600}
{
دەزانی تۆ لە شیشەی دیدەما بی ئەشك ئالوودەم
شەرانی حوب لە جاما ڕەونەقی خوێنی جیگەر نادا
}{ ساڵم}
شەرابی عەقیقی/şerabî äeqîqî: نتـ:[ مجـ][ شراب+ ی+ عەقیق( عقیق)+ ی] مەبەست لە شەرابی سوورە
{
مرواریی ئەشكم وەکو یاقووتی ڕەوانە
ساقی بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقی
}{ نالی}
شەرابی ناز/şerabî naz: نتـ:[ مجـ][ شراب+ ی+ ناز] مەبەست نازی کاریگەرە، ئەو نازەی کە تەماشاکەر مەست دەکات.
{
شاهێنی دیدە بازە مەستی شەرابی نازە
دڵدار و دڵ نەوازە دڵ کیش و دڵ فریبە
}{ نالی }
.
.
.
.