بەرچاوتاریک/berçaw tarîk: ئانتـ: [ بەر+ چاو+ تاریک]
1 – ناهومێد.
2 – زۆر تووڕەو ڕق هەستاو.
بەرچاوتاریک بوون/berçaw tarîk bûn: کتن: پێش چاوتاریک بوون. مەبەست لەتووڕەبوون ڕق هەستانە.
بەرچاوتەنگ بوون/berçawtengbûn: کتن: رژدبوون، چاوپێ هەڵنەهاتن،
بەرچاوتەنگ کردن /berçawteng kirdin: کتپ: نەگریسی کردن، بەخیل کردن، رژدی کردن.
بەرچاوتەنگی/berçawtengî: نچ: کوندی، رژدی، نەگریسی، چرووکی، لەچەری.
.
.
.
.