سەتڵ ¹ /setiľ: ن:[ تشت] بیردۆش( بۆتا)، جەردەل( کباکزەرک، مانگادۆشە.

.

.

_______________

سەتڵ ² /setiľ: ن:[ فەل] کەلوو .

 کاوڕ  گا  دووانە  قرژاڵ  شێر  فەریک  تەرازوو  دووپشک  كەوان  گیسک  دۆڵچە، سەتڵ، گۆزە  نەهەنگ

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کەلووی گیسک.

  21 کانونی دووەم – 18 شوبات
 لە كۆمەڵی  هەوا
 گەورەترین هەڵكەوتەیی  كەسێكی بە ئیرادەیە
 ئاست بەرزیی  
 هەوڵەكان  هەوڵدان بۆ بەرەو پێشچوون
 ئامانج  هاوكاریكردنی خەڵك
 گەورەترین هەڵە  پشگوێخستنی كاروبار
 ڕۆژی بەخت  یەكشەمم
 ژمارەی بەخت 4،8،10،84،999،914
 ڕەنگی بەخت  شینی تاریك
 ئارەزووی مۆسیقا  گۆرانییە سەردەمیەكان
 بەردی بەخت:  
 تایبەتمەندییە گشتییەكانی لەدایكبوانی زۆر هەستیارە، عاقڵو بەتوانایە، بە بێ خەوشو ساختەكارییە، مرۆڤێكی باشە، زاناو خوێنساردە، راشكاو قسە دەكات، پشت بەخۆی دەبەستێت، هۆگری مرۆڤایەتییە، فكری خەڵكی دیكە دەخوێنێتەوە، حەزی لە پیاسەكردنە، هەستی شەشەمی زۆر بەهێزە، حەزی لەهاوڕێكانیەتی، ئازادیخوازە، هاوڕێیەكی زۆری هەیە، لەپێدا هەڵگوتن چێژ دەبینێت، بیرەوەریی باش نیە بەڵام راوێژكارێكی باشە.
 پیاوی لەدایكبوونی هاوڕێیەكی زۆری هەیە، حەزی لەوە نیە دان بە لاوازییەكانیدا بنێت، ئیرەیی نیە، هاتو هاواری زۆرە، درەنگ هاوسەرگیری دەكاتو لەنەخۆشیدا وەسواسە. كەسێكی كۆمەڵایەتییەو بیر لەشتی وادەكاتەوە كە بەكردەوە دەرنایەت. یەكەم خۆشەویستیی خۆی بۆ هەموو تەمەنی لەدڵیدا دەپارێزێت.
 ژنی لەدایكبووی  زۆر زوو لەشت تێدەگات، خاوەنی هەستی پێشبینی رووداوەكانە، حەزی لە هاوڕێتییەو لەخۆشەویستیدا زۆر جیدیو وەفادارە، بەڵام ناتوانێت دەری ببڕێت. ئەو هی هەموو كەسو هەموو شوێنێكە، بەڵام كەس خاوەنی نیە.
خۆشەویستی

هیچ شتێك بە ئەندازەی كەسێكی رۆشنبیر سەرەنجی لەدایكبووانی بورجی سەتڵ بۆ لای خۆی راناكێشێت. دیالۆگێك دەربارەی كلتورو داهاتوو باشترین شتە كە دەتوانن لەگەڵ ئەودا سازی بكەن. لە رادەبەدەر راشكاوەو ئەگەری لەم هەستەی ئەو دڵگیر نابن دەتوانن پەیوەندییەكی باشتان لەگەڵیدا هەبێت. لەدایكبوونی ئەم بورجە كەسێكی كۆمەڵایەتی، خۆش ئەخلاقە. ئەگەری دەتەوێت پەیوەندییەكی باشت لەگەڵیدا هەبێت دەبێت روو راستو بێ خەوش بیت.

.

.

.

.

{

سەرچاوە

سەتڵ

}