پەسەن/pesen: ن:
1 – بەگەن، پاسین، پەسەند _ پەسند، پێهەڵكوتن، هەڵنان.
2- بژاردە.
پەسەند/pesend: ن: پەسەنـڎ.
پەسەنـڎ/pesenđ: ن:[ هـ] پەسند.
پەسەندایەتی/pesend: نچ:[ پەسەند+ ئایەتی][ ع : موافقة].
پەسەندپێکەر/pesendpěker: ئانفا:
پەسەندپێکردن/pesendpěkirdin: کتپ: پەژران.
پەسەندتر/pesendtir: ئان:
پەسەندترکردن/pesendtirkirdin: کتپ: بەباشترزانین، بەڕاستترزانین، بەگونجاوترخەمڵاندن.
پەسەندکەر/pesendker: ئانفا:[ پەسەند+ کەر( کردن)] پەزێر.
پەسەنـڎ کەرڎەی/pesenđkerđey: کتپ:[ هـ][ پەسەنـڎ+ کەرڎەی] پەسندکردن.
پەسەندکەردەی/pesendkerdey: کتپ:[ کناو] پەسەندکردن.
پەسەندکراو/pesendkiraw: ئانفا:[ پەسەند+ کراو( کردن)] ڕاستێنراو.
پەسەندکردن/pesendkirdin: کتپ:[ پەسەند+ کردن] بەپییرەوەچوون، پەژراندن( کباك، باد)، پەسەنکردن، ڕازی کردن، قەبوولکردن.[ ئینگـ : accept]
پەسەندکردنی زارەکی/pesendkirdin: کتپ:[ پەسەندکردن+ ی+ زارەکی] [ ئینگـ : acceptance by words].
پەسەنـڎی/pesenđî: نچ: پەسندی.
پەسەننی/peseninî: نچ: پەسەندی.
پەسن/pesn: ئان:[ ل][ پهـ : پەسەند] پەسند.
1 – پەسەند، ستایش، پێهەڵگوتن، چاکەگووتن.
2 – بەدڵ وبەرانبەر بەدڵخواز.
پەسندان/pesndan: کتپ:[ زا] ستایشکردن، بەباڵاداهاتن، تاریفکردن.
پەسندانی/pesndanî: نچ:
پەسندایەتی/pesndayetî: نچ:
پەسندەر/pesnder: ئانفا:[ پەسندان] کەسێک کە تاریف و پەسنی کەسێک دەکات، تاریفکەر.
پەسندخواستن/pesndxiwastin: کتن:[ پەسند+ خواستن]
پەسن کردن/pesnkirdin: کتپ: بەدڵبوون و هەڵبژاردنی تشتێک یان کەسێک.
پەسینیا/pesînya: ئانفا: پەسەندکراو، پەسینێ( هـ).
پەسینیای/pesînyay: کتپ:[ کارابزر] پەسەندکران.
ئاستی چۆنێتی پەسەندکراو/pesnkirdin: نتـ: ئاستێک لە چۆنێتی کە پەسەندە.[ ئینگـ: acceptable quality level]{ شەهاب، ل، 4}
پەسەندە ئاستی جۆڕایەتی/pesende astî corayetî: نتـ:[ پەسەند+ ئە+ ئاست+ ی+ جۆڕایەتی][ کورتکراوەکەی ( پاچ) دێت بە هاوتا ئینگلیزیەکەی (AQL)][ ئینگـ: acceptable quality level ]{ ڕێبەری زاراوە ئامارییەکان، ل، 2}.
پشکنینی پەسەند/piškinînî pesend: نتـ:[ پشکنین+ ی+ پەسەند][ ئینگـ: acceptance inspection]
ژمارەی پەسەند/jimarey pesend: نتـ:[ ژمارە+ ی+ پەسەند][ ئینگـ: acceptance number]
ناپەسەند/napesend: نتـ:[ نا+ پەسەند] نابەدڵ.
ناپەسەندی/napesendî: نچ:[ ناپەسەند+ ی] نابەدڵی.
ناوچەی پەسەند/nawčey pesend: نتـ:[ ناوچە+ ی+ پەسەند][ ئینگـ: acceptance region ]
نەخشەی چاودێریی پەسەند/nexišey čawdêrîy pesend: نتـ:[ نەخشە+ ی+ چاودێری+ ی+ پەسەند][ ئینگـ: acceptance control charts]
نموونەسازیی پەسەند/nimûnesazîy pesend: نتـ:[ نمووەسازیی+ پەسەند][ ئینگـ: acceptance sampling]
واتای ئاستی پەسەندی/watay astî pesendî: نتـ:[ واتا+ ی+ ئاست+ پەسەند+ ی][ ئینگـ: acceptable reliability level ]
هەڵەی پەسەند/heľey pesend: نتـ:[ هەڵە+ ی+ پەسەند] هەڵەی بێتا، هەڵەی دووەم جۆر.[ ئینگـ: acceptance error, type II erorr]
هێڵی پەسەند/hêľî pesend: نتـ:[ هێڵ+ ی+ پەسەند][ ئینگـ: acceptance line, acceptance boundary ]
.
.
.
.