دەق ¹ /deq: ن: ئاش : شۆ و کاڵا و چشتی چندراو و تەندراو. وەک (پارچە و یاخەی کراس). کەتیرە لێدراو.{ گیوی، ل، 434}.
دەقاق/deqaq: ن:
1 – جەوی( جیوە) یان کەتیرەی دارانە کە شۆی چشتی تەندراوی پێدەدرێت.
2 – نیشاستە.
3 – جلی بە ئوتوو.
دەقاقدار/deqaqdar: ئانتـ:[ دەقاق+ دار] شۆدار.
دەقاقداری/deqaqdarî: نچ:[دەقاقدار+ ئی] شۆداری .
دەقاقدان/deqaqdan: کتپ:[دەقاق+دان]
1 – شۆدان، کەتیرەلێدان، چەسپاندن ( بەکەتیرە).
2- قەدکردن بەڕێکی و لووسی و بێ گنجی و لۆچی.
دەقاق لێدان/deqaqlêdan: کتپ: ئوتووکردن، ساف کردن ( جل و بەرگ){ شوان. ل. 658}.
دەقاقلی/deqaqilî: ئانتـ:[ دەقاق+ لی( تور)] دەقدراو. { هەژار. ل. 324}.
بەدەق/bedeq: ئانتـ:[ بە+ دەق] کوتاڵی کەتیراو.
بێدەق/bêdeq: ئانتـ:[ ڕۆژ][ بێ+ دەق] ڕەنگ پڕووکاو، دەقشکاو، هەژار : ئەو کەسە یە لەسەر باری خۆی نەمابێت.
.
__________
دەق²/deq: ن:[ ئای تی][ ڕۆژنا] تێکست.[ ئینگـ: Text].
دەقەڕیزبەند/deqeřîzbend: نتـ:[ ئینگـ: Text String].
دەقڕێکخەر/deqřěkxer: نفا:[ ئای تی][ دەق+ ڕێک+ خەر( خستن)] دەقکار.[ ئینگـ: text processor].
دەقڕێکخەری/deqřěkxerî: نچ:[ ئای تی][دەق+ ڕێک+خەر(خستن)+ئی] دەقکاری.
دەقڕێکخستن/deqřěkxistin: کتپ:[ دەق+ ڕێک+ خستن]
دەق ڕەسەن/deq řesen: نتـ:
دەق نووسکران/deq nûskiran: کتپ:[ کارابزر]
دەق نووسکراو/deq nûskiraw: نفا:
دەق نووسکردن/deq nûskirdin: کتپ:
دەقی بنچینە/deqî binçîne: نتـ:
دەقی یاسایی/deqî yasayî: نتـ:
.
.
__________
دەق³/deq: ن:
1 – تەق، تەواو، خشت، سپ : بێکەم و زیاد.
2 – باری هەمیشەیی، ڕەوت، ڕۆتین.
:: کارەکە هەر لەسەر دەقی جارانە هیچ نەگۆڕاوە.
دەقاودەق/deqawdeq: ئاکتـ:[دەق+ ئاو+ دەق]
1 – خشت، ڕاستەڕاست، سەربەسەر، کتومت : وەک خۆی.
2 – بەتەواویی، ڕەپ وڕاست، دەق ودۆغریی. یان وشهبهوشه. [ ئینگـ: Verbatim].
:: پارەکەم بەسەرهەژاراندا دابەشکرد دەقاودەق دەرچوو.
3 – هاوجووت.
دەقەودەق/deqewdeq: ئاکتـ:[ دەق+ ئەو+ دەق] دەپ و دۆغر، ڕاست و ڕەوان.
دەقودۆغر/deqûdoẍir: ئاکتـ:[ رۆژك][ دەق+ و+ دۆغر( تور : doğru)] ڕاست و ڕەوان، بێ ڕودەربایستی کردن. بێ ڕووبینی.{ ناهید. ل. 448}.
.
.
________
دەق4/deq: ن:
1 – قەد، لۆ، نوشت، نوشتە.
:: کراسەکەت دەق بکە : کراسەکەت قەدبکە.
2 – ڕازانەوە.
:: خۆی دەق داوە.
3 – بەشەوق سەرکەیف.
:: زۆر بەدەقە.
دەقبەستن/deqbestin: کتن: دەق گرتنی تشتی قەدکراو.
دەقبوون/deqbûn: کتن:[دەق+ بوون] .
دەقدار/deqdar: ئان: ساز، دەبار.
دەقدان/deqdan: کتپ:[ دەق+ دان]
1 – ڕێكکردن، سڕزاندن.
2 – دەقکردن، بەسەریەکدا نوشتاندنەوە.
3 – ئاراییشتدان.
4 – دەق پێدان.
دەقدان/deqdan: کتپ:[ دەق+ دان]
1 – ڕێککردن، سڕزاندن.
2- دەقکردن، بەسەریەکدا نوشتاندنەوە.
دەقدانەوە/deqdanewe:کتپ:[ دەقدان+ ئەوە]
1 – چەماندنەوە، دەقانەوە.
2 – دووبارەکوتانەوە( برنجی نیوەکوتراو. . . ).
3 – لێدان، شلەکوتی مەرگکردن.
4 – تەتەڵەکردن، لەتەتەڵەدان، لەبێژنگ دان( دانەوێڵە).
5 – دیسانەوە دەقێکی تر پێدان.
6 – [ ئد] تەخت کردن، بەزەویدادان(کەسێ). {شوان. ل. 658}.
دەقدران/deqdiran: کتپ:[ دەق+ دران]
دەقدراو/deqdiraw: ئانفا:[ دەق+ دراو( دران)]
1 – بەشۆ، شتی شۆدار، کەتیرەلێدراو.
2 – ( ئووتوو) لێدراو، دەقاقلی.
دەقشکان/deqšikan: کتن:[ دەق+ شکان] دۆخ تێکچوون.
دەقشکاندن/deqšikandin: کتپ:
دەق شکاو/deqšikaw:
دەق شکاوی/deqšikawî:
دەقکردن/deqkirdin: کتپ: قەدکردن، بەسەریەکدا نوشتاندن.
دەقکراو/deqkiraw: ئانفا:[ دەق+ کراو( کردن)] دەقدراو، دەق پێگیراو، دانوشتاو، بەسەر یەکدا نوشتێندراو، قەدکراو، نوشتاوە، وەنوشتاو.
دەقگرتن/deqgirtin: کتن:
1 – قەدبوون بەسەریەکدا، نوشتانەوە.
2 – باری خۆگرتن، کەوتنەسەرباری خۆ.
3 – بوونە( داب، دەستوور).
4 – [ ئاب] جێگیربوونی نرخ.
دەقگرتنی نرخ/deqgirtinî nirix: کتن:[ ئاب] جێگیربوون.
دەق و دەق/deq û deq: ئان، ئاکـ: کوت و مت.
.
.
___________
دەق5/deq: ئان: بێ (چرچ و لۆچ، گرێ و گۆڵ)، ساف.
دەقپێدان/deqpêdan: کتپ:[دەق+پێدان] ساف کردن، لووسکردن، چرچ و لۆچ تێدا نەهێشتن.
.
.
___________
دەق6/deq: ئان: وەک، هەمان، چەشن، دەس، لەگوین.
دەقان دووقان/deqan dûqan: ئاکتـ: پێبەپێ( کەسێ، شتێ)، بەئەندازەی( ئەو شتە یان ئەو کەسە).
.
.
_________
دەق7/deq: ن:[ کباش، کهـ] ڕق، ڕک.
.
.
__________
دەق8/deq: ن:[ کباک] خاڵی کوتراو.
دەقان/deqan: کتپ: خال لەسەر پێست کوتان.
دەقاندن/deqandin: کتپ: خال کوتاندن.
:: بدەقینە.
دەقاندیی/deqandîy: ئان: خاڵ لێکوتراو.
دەقدەق/deqdeq: ئانتـ:[ برا] خاڵخاڵ، پەڵەپەڵە، پنك پنك. { گیوی. ل. 435}.
دەقدان/deqdan: کتپ:[ دەق+دان] کوتان ( کەسێ بەماددەی ڤاکسین. . . ) { شوان. ل. 658}.
.
.
___________
دەق9/deq: ن:[؟] [ ئەند] ژوور، دیو، ئۆدە، چاوە( دەر). { ڕەنگە( تاق)بووبێت و بووە تەق و دەق}.
گیاندار سەرزاریی بەکەیف، ساز، ئامادە.
.
.
.
.