بەردان/berdan: کتن:[ بەرم دابوو، بەرم دا، بەری دەدەم، م … بەردا]
1 . ئازادکردن، بەڕەڵڵاکردن شتی گیڕاو، سەبەستكران.
:: بولبولەکەم لە قەفەسەکە بەردا.
2 . تەڵاق دان.
:: جوامێر ژنەکەی بەرداوەو ژنێکی تری هێناوە.
3 . تڕکەندن
:: کابرا چواری بەردا.
4 . ترازان، هەڵوەشاندنەوە.
5 . بەر و بەرهەم دان : بەرهانین، بەرگرتن، هاتنەبەر، هێنانەبەر.[ ئینگـ : fructification]
بەردانەوە/berdanewe: کتن:[ بەردان+ ەوە]
1 – بەردانی ئاوی گیڕاو.
:: دوێنی نیوەڕۆ ئاوەکەیان بەردایەوە ناو کێڵگەکە.
2 – فڕێدانی شتێک یان خستنەخوارەی شتێک لە بەرزایی یەوە، دادانەوە، شۆرکردنەوە.
بەردە/berde: ف: بەندەی زەڕخڕییدە، چنێرچمێ.
بەردەداتەوە/berdedatewe: ف:[ کناو] بەرددەت( کباک، باد){ فەرهەنگا ماموەستا، ل، 15}
بەردەر/berd: ف:[ بەردان]
1 – ئازادکەر، ڕزگارکەر، بەرەڵڵاکەر
2 – ئاشکرا، دیار، پەرت.
بەردان دەست/berd: ن: پەیمانشکاندن، دەستبەردان.
.
تێبەردان/têberdan: كتن:[ تێ+ بەردان]
1 – هاندان و دنەدانی سەگ بۆ گرتنی كەسێك.
2 – بەردانی سەگ و تانجی راو بۆ گرتنی نێچیر.
3 – بەرەڵڵاكردنی زا بۆماك، بەردانی كاروبەرخ وگوێلك و.. بۆ شیرخواردن و مژینی گوانی دایكیان.
4 – بەردانی بەتێككڕایی و پەڕاندنی گیانداری نێر و بۆ سەرمێ.
{
دوو تاژیم لە رستێدا
هنر دووكم بەردەدانێ
}{فۆلكلۆر}.
5 – سووتاندن، گڕدان.
:: ئاگری لە پووشەكە بەردا.
چاڤبەردان/čavberdan: کتپ:[ چاڤ+ بەردان] چاوخستنەسەر.
:: وان چاڤ بەردان پەران.
دەستبەردان/destberdan: کتپ:[ دەست+ بەردان] وازهێنان.
ڕێبەردان/řěberdan: کتپ:[ ڕێ+ بەردان] لادان لە ڕێبازێک ئان ڕێرەوێک.
.
.
___________________
بەردان/berdan: كتن:[ بەر+ دان] پێشدان.
.
.
.
.