گران/giran: ئان: [ ئینگـ : abstruse]

1 – بەنرخ، بەها، بەهادار. 

2 – تووش، دژوار، سەخت، قووڵ، گرنگ

3 – بار، قورس، سەنگین، کۆڵ، کێشدار.[ ئینگـ : load]{ کەمالنامە، ل، 1622}. 

4 – لەسەرەخۆ

گرانایی/giranayî: ئان: قورسایی، سەنگین، بەنرخ، نرخدار. 

گرانەخەو/giranexewe: ن: [ نخ]  دەردێکە لە گرانەخەوی پەیدا دەبێت. 

گرانەڕوو/girane řû: ئانتـ: بەئابڕوو، بەشەرم، بەحەیا. 

گران باری/giran barî: ئان: باری گران، نرخدار. 

گران باوەڕی/giran baweřî: ئان: باوەڕگرانی. 

گرانبەها/giranbeha: ئان:

گرانتر/girantir: ئان: گرانتەر( هـ)

گرانترین/girantirîn: ئان: گرانتەرین( هـ)

گرانجان/girancan: ئان: گران فرۆش. 

گرانجانی/girancanî: ئان: گرانفرۆشی. 

گرانکار/girankar: ئان:[ کە] ئەو ووڵاخ یان ئاژەڵەیە، کە بە حاڵ چەقۆی بگاتێ. 

گران کێش/girankêš: ئان: بەبەها، نرخدار. 

گران مێرد/giran mêrd: ئان: ئەو کەسەیە، کە لە سەرخۆ هەڵدەستێتە سەرپێ. 

گران لێهاتن/giran lêhatin: کتن: لەدڵگران هاتن، گووزهاتن. 

گران هەناسە/giran henase: ئانتـ: بێ‌هه‌ناسه‌یه‌تی، گرفتی هه‌ناسه. [ ئینگـ : Dyspnea]

گرانی/giranî: نچ:

1 – سەلاری، لەسەرەخۆیی. 

2 – قاتی، نەهاتی : گرانێکە چ دەست نەکەوێت. 

3 – [ کباک] جوورە هەڵپەڕێنێکە.

ئێسکگران/êsik giran: ئانتـ:[ ئێسک+ گران] ئێسک قوورس، به‌ئۆک، دزێۆ، ڕه‌زاقورس : بریتییه‌ له‌ شتی ناشیرین که‌ نه‌چێته‌ دڵه‌وه‌.

بارگران/bargiran: ئانتـ:[ بار+ گران]

1 – بریتی یە لە میوانی چاوچنۆک، یان هەڤاڵی خوێنتاڵ.

2 – لەش قورس، تەمەڵ و تەوەزەڵ.

3 – ژنی سکپڕ.

بەرگرانە/bergirane: ن:[ بەر+ گران+ ئە] کۆمەک و هێمداد بۆشەڕکەرانی چەکدار.

چا‌رەگران/çaregiran: نتـ:[ چارە+ گران] چشت یان گیان لەبەری ئێسک قورس.

گوێگرانی/gwêgiranî: نچ: گوێقورسیم گوێکپی.

.

.

.

.