1 . بنچ _ پنچ، ڕەتەوە( کهـ)، ڕەگی دار و گیا، ڕپن، ڕیشوو، زنج، گۆنج.[ ئینگـ: Root]{ هەنبانەبۆرینە، ل، 367}.
2 . بن _ بنەچە _ بنچینە، بنەما، بێخ، پەی، چەق( ئەردە)، ووردەڕەگ : ڕەگی سپی.
3 . [ کشت] شەتڵی دارادن : دارێکی ساوایە، کە بەڕیشەوە دەرهێندرا بێت و لە شوێنێکی تر چەقێندرا بێت یان بچەقێندرێت.{ گیو، ل، 514}.
ڕیشەبڕ/řîşebiř: نفا:[ ڕیشە+ بڕ( بڕین)] ئاسەوار، باڕو ، بنەبڕ، بێخبڕ، قڕان، قڕکردوو : ئەو شتەیە کە ناهێشترێت.
ڕیشەبڕبوون/řîşebiřbûn: کتن:[ ڕیشەبڕ+ بوون] لەبن هاتن، برانەوەی خێزان یان تیرە یان هۆزێک.
ڕیشەبڕکردن/řîşebiřkirdin: کتپ:[ ڕیشەبڕ+ کردن] لەبن هێنان.
ڕیشەبن/řîşebin: نتـ: بنبر، ڕیشەبر: چشتێکە لەپنجو بن هاتبێتەدەرەوە.
ڕیشەدار/řîşedar: ئانتـ: ڕیشوودار.
ڕیشەدارکردن/řîşedarkirdin: کتپ: ڕیشوودارکردن.
ڕیشەداکوتان/řîşedakutan: کتن:
1 . [ کشت] بنج داکوتان، ڕووان و ڕەگ و بیخ داکوتانی ڕووەکان، زنج داکوتان، رپندان.
2 . جێگیربوون، دامەزران.
ڕیشەدەرهاتن/řîşederhatin: کتن: زیانکردن، کەنەفت بوونی یەکێک.
ڕیشەدەرهانین/řîşederhanîn: کتپ: کەنەفتکردن و تووشی دەردەسەری کردنی کەسێک.
ڕیشەدەرهاوردن/řîşederhawirdin: کتپ:[ ڕیشە+ دەرهاوردن] ڕیشە دەرهێنان.
ڕیشەدەرهێنان/řîşederhênan: کتپ: لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکەندن، کەنەفت و پەرێشانکردنی کەسێک.
ڕیشەڕیشە/řîşeřîşe: ئانتـ: ڕووش ڕووش : ووردەی قاقەز و دار و ئیتر.
ڕیشەکەش/řîşekeş: نفا: ڕیشەکێش.
ڕیشەکەن/řîşeken: نفا: ڕیشەکێش.
ڕیشەکەن/řîşeken: ف:[ ڕیشە+ کەن( کەندن)] بێخبڕ، بنبڕ، ڕیشەکێش : لەڕەگ دەرهێنان.
ڕیشەکردن/řîşekirdin: کتن:[ ڕوو] بێخ بەستن، ڕیشەکێش کردن.
ڕیشەکێش/řîşekêş: نفا:[ ڕێشە+ کێش( كێش کردن)] بنەبڕ، ڕیشەکەن : گیاندارێک یان ڕووەکێک لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرهاتبێت.
ڕیشەکێشان/řîşekêşan: کتپ:
1 . ڕیشەدەرهێنان.
2 . کوژتن : کاروبار تەواوکردن.
ڕیشەکێش بوون/řîşekêş bûn: کتپ:[ ریشەکێش+ کردن] بنەبڕبوون.
ڕیشەکێش کردن/řîşekêş kirdin: کتپ:[ ریشەکێش+ کردن] بنەبڕکردن، لەڕەگ و ڕیشەوە دەرهێنان.
ڕیشەمێو/řîşemêw: نتـ:[ کشت] بنەمێو.
ڕیشە و رەتەوە/řîşe û řetewe: نتـ:
1 . ڕەگ وڕیشە.
2 . نەژاد، بنەچەک.
ڕیشەهەڵبەستن/řîşeheľbestin: کتن: ڕیشوو هەڵبەستن.
ڕیشەی دووەم/řîşey duwem: نتـ:[ بیر][ ڕیشە+ ی+ دووەم] ڕەگی دووەم. [ ئینگـ : Square root]
ڕیشەی جەرگ/řîşey cerig: نتـ: منداڵ، بندڵ _ بەندی دڵ.
ڕیشەی جگەر/řîşey ciger: نتـ: منداڵ.
ڕیشەی مێخی/řîşey mêxî: نتـ: ڕیشە سەرەکی دار.[ ئینگـ: Tap root].
ڕیشەی ناوینی توانگەلی دووەمی لادەرەکان/řîşey nawînî twangelî duwemî laderekan: نتـ: ڕیشەی ناوینی توانگەلی دووەمی هەڵەکان.[ ئینگـ:Root mean square deviation].
لەڕیشە هەڵکەندن/leřîşe heľkendin: کتپ: لەڕەگ و بنچینە دەرهێنان، شەلپین.
.
.
_____________
ڕیشە ² /řîşe: ن:[ پیشە][ پۆشاک]
1 . ڕیشوو: بادراوی هەڵوەشاوی کەنارەی پارچە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 367}
2 . تاڵی بەرماڵ و مشکی و جاجم و مەوجی کراو… هتد، کە بۆ جوانی دەیهێڵنەوە.{ وشەنامە، ل، 542}
.
.
_____________
ڕیشە ³ /řîşe: ئانتـ:[ ڕیش+ ئە] ڕیشدار، بەڕیش.
:: مامەڕیشە پاڵەوانی گەرمیان.
.
.
.
.