بەهار/behar: ن:[ کات][ پهـ : ڤەهار]

1 – بوهار، بوار، وەهار، یەکەمین وەرزی ساڵە یان ئەکێکە لە چوار وەرزەکانی ساڵ، کە سێ مانگی خاکەڵێوە، گوڵان، جۆزەردان

2 – خونچەی گوڵی داری نارنج و لیمۆ و پرتەقاڵ.  

3 – لە لادێی کوردستاندا لەباتی ساڵ بەهار بەکاردەهێندرێت

:: ئەم بەهارە دەبێتە سێ بەهار وەتمان جوانەمەرگ بووە. 

بەهارارا/beharara:ن:[ بەهار+ارا] شیعرگووتن بەسەر بەهاردا.

بەهاران/beharan:ن:[ بەهار+ان] سەردەمی بەهار، دەکژی بەهاردا، لەچاخی بەهاردا.

بەهارە/behare:ن:[ بەهار+ ئە] بەهاروو: گەنمێکە کە لە بەهار داچێندرابێت.

بەهارەزێ/beharezê:ن:[ بەهار+ ئە+ زێ( زایین)]

1 – بەرخێ لەبەهاردا زایی بێت. 

2 – کانی یەک لەبەهاراندا بتەقێت : ئەم کانی یە بەهار دەتەقێت و زۆری پێ ناچێت ووشک دەکات.

بەهارەکێڵ/beharekêľ:ن:[ بەهار+ ئە+کێڵ] شوی زەوی لەبەهاردا.

بەهارەوار/beharewar:ن:[ بەهار+ ئە+ وار] چادرهەڵدان لەنزیک گوند بەر لەچونی زۆزان.

بەهاربەند/beharbend:ن:[ بەهار+بەند] پەچا، باربەند، چیخ، کۆتان بهارماڵگە، گەور، تەویلە، پشتێر : چێگایەکی سەردانەپۆشراو کەپاش زستان ویەکسمی تێدەکەن.

بەهارستان/beharstan:ن:[ بەهار+ستان] جەنگەو هەڕەتی بەهار.

{

هەموودنیا بەهارستانە ئەمرۆ

لەلای من چلەی زستانە بێ تۆ

}{ -}.

بەهاروو/beharû:ن: بەهارە گەنمی بەهارە.

:: وەک ئاردی بەهاروو وایە هەموو شتێکی لێدروست دەبێت.

بەهارێ/beharê: ن:[ بەهار+ێ] لەکژیێ بەهاردا، بۆ رابردەو ئاییندە

:: بەهارێ چووم

:: بەهارێ دەچم

بەهاری/beharî: نچ: شتێک لەوەرزی بەهاردا بکرێت، یان هەر شتێک پەیوەندی بە بەهارەوە هەبێت.

:: دەستێک جلی بەهاریم کردووە.

بەهاری تەمەن/beharî temen: نتـ: تاوی گەنجێتی و لاوێتی لەژیاندا.

.

.

____________________

بەهار/behar: ن:[ ناڤ] ناوی بۆ ئافرەتان.  

.

.

___________________

بەهار/behar: ن:[ مۆسیقا] جۆرە هەڵپەڕکێیەکە.

.

.

.

.